مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری هەولێر سەردانی هەریەک لە هەڤاڵان رەحمان محەمەد تەها، کادر و تێکۆشەری دێرین، قارەمان شینە، فەرماندە و تێکۆشەری دێرینی گەلی کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-یان کرد .
لەو سەردانانەدا مەکتەبی سکرتاریەت لە تەندروستی هەڤاڵانیان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی هەمیشەییان بۆ خواستن، ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت پێزانینیان دەربڕی بۆ رۆڵی هەڤاڵ قارەمان شینە، فەرماندەی دیار و قارەمانی ئەو دەڤەرە کە هەمیشە ببووە دەستێکی پۆڵاین و بەهێزی یەکێتی و شۆڕشی نوێ لە رووبەڕووبوونەوەی دوژمندا هەر ئەرکێکی پێسپێردرابێت بە ئەمانەتەوە بەجێی گەیاندووە لەو رووەوە هەولێرو هەولێرییەکانی هەمیشە پایەیەکی بەهێزی یەکێتی بوون لە پێشەوەی کۆڕی خەبات بوون.
رەحمان محەمەد، تێکۆشەرێکی دێرین و بەوەفای یەکێتی و شۆڕشی نوێیە خزمەتەکانی لە لامان دیار و بەرچاوە؛ ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت رایانگەیاند، هەمیشە شانازی بە مێژووی پڕ قارەمانێتی هەولێرییەکانەوە دەکەین و هەمیشە خۆمان بەبەشێکی زیندووی ئەم شارە سەربەرزە زانیوە و دەزانین.