سه‌رەخۆشییه‌ك بۆ كه‌سوكاری پاڵه‌وانی له‌شجوانیی عیراق و قوربانیانی تر.
به‌داخه‌وه، دوێنێ له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌سنه‌زان له شاری هه‌ولێر له‌كاتی ده‌مه‌قاڵێی نێوان كرێكاری به‌نزینخانه‌یه‌ك كه په‌نای بۆ چه‌ك بردووه له‌گه‌ڵ سێ هاووڵاتی تر كه دووانیان عه‌ره‌ب بوون و بۆ به‌نزینكردن روویانكردۆته به‌نزینخانه‌كه، له رووداوێكی دڵته‌زێن و ئازاربه‌خشدا، سێ كه‌س ده‌بنه قوربانی و گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، كه یه‌كێكیان پاڵه‌وانی له‌شجوانیی عیراق (حه‌مودی رياز)ه.
له‌كاتێكدا سه‌رەخۆشی له كه‌سوكاری حه‌مودی رياز و "یه‌كێتیی نيشتمانيی عيراق بۆ له‌شجوانی و ته‌وژمی جه‌سته‌یی" و كه‌سوكاری قوربانیانی تر ده‌كه‌ین، هیوادارین كه روماڵكردنی میدیایی رووداوه‌كه به دووربێت له جوڵاندنی گیانی دووبه‌ره‌كی و ره‌گه‌زپه‌رستی، به تایبه‌تی كه هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراق له هه‌ولێری پایته‌خت و هه‌موو شاره‌كانی تری هه‌رێمیی كوردستان، به ئازادی و گیانی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و دوور له فیتنه‌و دووبه‌ره‌كی ده‌ژین.. خوا سه‌بوریی دڵی خانه‌واده‌ی قوربانیان بدات و دوا كۆستیان بێت و قوربانيانيش بخاته به‌ر ره‌حمه‌تی فراوانی خۆی.
مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاریی (ی.ن.ك)