ئاكار نه‌جم
زۆرجار له نێوه‌ندی ئه‌ده‌بیدا به‌رهه‌مێكی ساده و ساكار، یان رۆمانێكی له‌م جۆره، كه ده‌چێته خانه‌ی ئه‌ده‌بی منداڵانه‌وه، به زمانێكی ساده و ساكار نووسراوه، له رووی ته‌كنیكه‌وه كارێكی ساكاره، وه‌كو رۆمانی شازاده بچكۆله، كه‌چی به‌ختی نووسه‌ره‌كه‌ی وای ده‌هێنێ، به‌رهه‌مه‌كه ناوبانگ ده‌رده‌كات، ده‌بێته به‌رهه‌مێكی جیهانی. شازاده بچكۆله ئه‌و رۆمانه منداڵانه‌یه‌یه، كه به‌زمانێكی ساده و ساكار، چیرۆكی منداڵێك ده‌گێڕێته‌وه و گێڕانه‌وه له زارێكی منداڵانه‌وه ده‌چێته بواری فه‌لسه‌فه‌وه و به‌جۆرێك ناوبانگ ده‌رده‌كات، كه بۆ زیاتر له دووسه‌د زمان وه‌ربگێڕدرێ. له دوای ئه‌نتوان دۆ سانت ئێگزوپێرییه‌وه نووسه‌ری نه‌رویجی یوستان گارده‌ر یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و نووسه‌رانه‌ی كه به‌م شێوازه رۆمانه‌كانی خۆی نووسیوه، گێڕانه‌وه ده‌چێته خانه‌ی فیكر و فه‌لسه‌فه‌وه، یۆستان گارده‌ریش له‌و نووسه‌رانه‌یه كه به‌رهه‌مه‌كانی بۆ چه‌ندین زمان وه‌رگێڕدراوه. ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌ده‌بی جدی و ده‌قی زیندووی وه‌كو خاتوو داله‌وای ڤێرجینیا وۆڵف و به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م نووسه‌ره و نووسه‌رانی دیكه‌ی ئه‌ده‌بیات هێشتا نه‌یانتوانیوه وه‌كو شازاده‌بچكۆله سنووری هه‌موو وڵاتانی جیهان ببڕن.
شازاده بچكۆله، رۆمانێكی بچووكی نووسه‌ری فه‌ره‌نسی ئه‌نتوان دۆ سانت ئێگزوپێری، وه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد چیرۆكێكی فه‌لسه‌فییه به زمانێكی ساده و ره‌وان و منداڵانه. ئه‌م رۆمانه به یه‌كێ له رۆمانه پڕفرۆشه‌كانی سه‌ده‌ی بیستی فه‌ره‌نسا داده‌نرێ. شازاده بچكۆله له ساڵی 1943 له نیۆرك به‌هه‌ردوو زمانی فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی بڵاوكراوه‌ته‌وه. رۆمانێكی به‌ناوبانگه له هه‌موو جیهاندا و بۆ چه‌ندین زمانی جیهانی وه‌رگێڕدراوه. بۆ دووسه‌د و سی زمانی جیهان وه‌رگێڕدراوه. له كۆی ئه‌و وه‌رگێڕانه‌دا له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا تا ئێستا زیاتر له هه‌شتا ملیۆنی لێ فرۆشراوه. یه‌كێك له‌و زمانانه‌ی كه ئه‌م رۆمانه‌ی بۆ وه‌رگێڕدراوه زمانی كوردییه. چه‌ند وه‌رگێڕێك له سه‌رده‌م و كاتی جیادا رۆمانه‌كه‌یان وه‌رگێڕاوه بۆ كوردی.
یه‌كێك له وه‌رگێڕانه‌كانی شازاده بچكۆله، له‌لایه‌ن ئاسۆ عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده‌وه وه‌رگێڕدراوه بۆ كوردی. هه‌روه‌ها وه‌رگێڕانی دیكه‌ش رۆمانه‌كه‌یان وه‌رگێڕاوه بۆ كوردی. یه‌كێكی دیكه له وه‌رگێڕانه‌كانی رۆمانه‌كه، له‌لایه‌ن هه‌ردوو وه‌رگێڕ خه‌بات عارف و به‌ڕۆژ ئاكرێیه‌وه وه‌رگێڕدراوه. وه‌رگێڕانێكی دیكه‌ی رۆمانه‌كه له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر ئیبراهیمه‌وه كراوه‌ته كوردی. مسته‌فا ئیلخانی زاده له ته‌ورێز له ساڵی 1991 رۆمانه‌كه‌ی وه‌رگێڕاوه بۆ كرمانجی ناوه‌ندی. چاپێكی دیكه‌ی رۆمانه‌كه له لایه‌ن وه‌رگێڕ سه‌ڵاحه‌دین بایه‌زیدییه‌وه له ساڵی 2019 كراوه به كوردی. هه‌روه‌ها ئه‌لگه‌ردانن موحسن ئه‌مینی رۆمانه‌كه‌ی وه‌رگێڕاوه بۆ كوردی كرمانحی باشووری. سه‌ید فاخر عه‌له‌ویش رۆمانه‌كه‌ی وه‌رگێڕاوه بۆ كوردی كرمانجی باكووری.
یه‌كه‌مین وه‌رگێڕانی ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ فارسی، له‌لایه‌ن وه‌رگێڕی كورد محه‌مه‌د قازییه‌وه‌یه.
رۆمانی شازاده بچكۆله‌كه وانه‌یه‌كی فه‌لسه‌فییه، زۆرتر له باری فه‌لسه‌فه‌وه ده‌ده‌وێت، ئه‌مما به زمانێكی منداڵانه و له به‌رگی چیرۆكێكی مداڵاندا، هاوشێوه‌ی هه‌ندێك له به‌رهه‌مه‌كانی نووسه‌ری نه‌رویجی یۆستاین گارده‌ره. كتێبه‌كه باس له چاوپێكه‌وتنی شازاده بچكۆله‌كه ده‌كات له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كه‌سه گه‌وره‌كاندا. چیرۆكه‌كه به زمانێكی ساده و ئاسان نووسراوه‌ته‌وه، چون بۆ مناڵانه، به زمانی منداڵ نووسراوه، پێوسته مناڵان لێی تێبگه‌ن. ئه‌م چیرۆكه زۆر به ئاسانی مانا و چه‌مكه‌كانی ژیان نیشان ده‌دات. ئه‌نتوان دۆ سانت ئێگزوپێری له‌م چیرۆكه‌دا بانگهێشتی خوێنه‌ر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه‌ی له ناخیدایه بیدۆزێته‌وه، چونكه گه‌وره‌كان له منداڵایه‌وه به‌ره‌و گه‌وره‌بوون هه‌نگاویان ناوه، به‌ڵام كه‌میان ئه‌و راستییه‌یان له‌بیر ماوه.
ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی نووسه‌ری فه‌ره‌نسی كراوه به‌فیلمیش. به‌رهه‌مه‌كه فیلمێكی وێنه‌ی جوڵاوی فانتازی كه‌نه‌دییه. مارك ئۆبزورن ده‌رهێنه‌ری بووه. ئیرینا برینگل سیناریستی فیلمه‌كه‌یه، كه هه‌مان چیرۆكی رۆمانه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه گێڕاوه‌ته‌وه. كه یه‌كه‌م فیلمی وێنه‌ی جوڵاوه.
ئه‌نتوان دۆ سانت ئێگزوپێری نووسه‌ری فه‌ره‌نسی ساڵی 1900 له شاری لیۆن له خێزانێكی كاسۆلیكی ئه‌رستۆكراتی له‌دایكبووه، له ساڵی 1944 مردووه. نووسه‌ری شازاده بچكۆله. كه ده‌چێته خانه‌ی ئه‌ده‌بی منداڵانه‌وه. ئه‌م نووسه‌ره به‌ده‌ر له‌م به‌رهه‌مه چه‌ند كتێبێكی دیكه‌یه هه‌یه، له‌وانه رۆمانی زه‌وی پیاوان، ساڵی 1939 نووسیوێتی. رۆمانی فرۆكه‌وانی جه‌نگ له ساڵی 1941 نووسیوێتی.
دوای ئه‌وه‌ی دووجار شكستی هێناوه له تاقیكارییه‌كانی كۆتایی ساڵ له ئه‌كادیمیای ده‌ریایی ئه‌مریكی، په‌یوه‌ندی كردووه به خوێندنگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانه‌وه و دوای پانزه مانگ دیسانه‌وه شكستی هێناوه، پاشان كه‌وته خوی وه‌رگرتنی كاره سه‌یره‌كانه‌وه. له ساڵی 1921سانت ئێكسۆپێری وه‌ك سه‌ربازێكی پله‌دار له فه‌وجه‌كانی دووه‌می سواره سووكه‌كان ده‌ستی به خزمه‌تی سه‌ربازی كرد و ره‌وانه‌ی نیهۆف كرا، له نزیك ستراسبۆرگ. له‌و ماوه‌یه‌ی له‌وێ بوو، وانه‌ی تایبه‌تی فڕینی وه‌رگرت و ساڵی دواتر پێشنیازی گواستنه‌وه‌ی له هێزه وشكانییه‌كانی فه‌ره‌نسا بۆ هێزی ئاسمانی فه‌ره‌نسا كرا. ئه‌و نیشانه‌ی فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی پێبه‌خشرا دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك فڕۆكه‌وان بۆ فه‌وجه‌كانی 37ی جه‌نگی له‌كازابلانكا له مه‌غریب ده‌ستنیشانكرا. دواتر وه‌ك فڕۆكه‌وانی فه‌وجه‌كه‌ی 34ی فڕۆكه‌وانی له شاری لی بۆرگێت له په‌راوێزی پاریس ده‌ستنیشانكرا، و دواتر شایه‌تحاڵی یه‌كه‌م كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی بوو، سانت ئێگزۆپێری ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی ده‌زگیرانه‌كه‌ی، رۆماننووسی داهاتوو لویس لیڤیش دی ڤیلێمۆرین و واز له... هێزی ئاسمانی بۆ وه‌رگرتنی كاری مێز. له كۆتاییدا ئه‌و دوو هاوسه‌ره ده‌ستگیراندارییه‌كه‌یان پچڕاند و سانت ئێگزۆپێری چه‌ندین كاری نامۆی وه‌رگرت، به‌ڵام له چه‌ند ساڵی داهاتوودا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. تا ساڵی 1926 سانت ئێگزۆپێری گه‌ڕایه‌وه بواری فڕۆكه‌وانی. ئه‌و بوو به یه‌كێك له پێشه‌نگه‌كانی فڕۆكه‌وانی پۆستی نێوده‌وڵه‌تی، له‌و رۆژانه‌دا فڕۆكه‌كان ئامرازی كه‌میان هه‌بوو. دواتر ناڕه‌زایی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ی كه پێشكه‌وتووترین فڕۆكه‌یان ده‌فڕێنن و زیاتر له ژمێریار ده‌چن نه‌ك فڕۆكه‌وان. له كۆمپانیای ئایرۆپۆستاڵ له نێوان تۆلۆز و داكار كاری كردووه، دواتر بووه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری ترانزێتی هێڵی ئاسمانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی كیپ گۆبی له‌ناوچه‌ی ئیسپانیا له باشووری مه‌غریب، له سه‌حرا. ئه‌ركه‌كانی بریتی بوون له دانوستاندن بۆ ئازادكردنی سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌وانه ونبووه‌كان كه له‌لایه‌ن هۆزه‌كانی سه‌حرا به‌دیل گیراون، ئه‌ركێكی مه‌ترسیدار بوو كه یه‌كه‌م شه‌ره‌فی خۆی به ناوی لیجیۆنی شه‌ره‌ف له حكومه‌تی فه‌ره‌نسا به‌ده‌ستهێنا.
له ساڵی 1929سانت ئێگزۆپێری گواسترایه‌وه بۆ ئه‌رجه‌نتین و له‌وێ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئایرۆپوستا ئه‌رجه‌نتین ده‌ستنیشانكرا. پشكنینی رێگا ئاسمانییه نوێیه‌كان بكه له رێگه‌ی ئه‌مریكای باشووره‌وه، دانوستان له‌سه‌ر رێكه‌وتنه‌كان بكه، ناوبه‌ناو پۆستی ئاسمانی بفڕێنه هه‌روه‌ها ئه‌ركه‌كانی گه‌ڕان به‌دوای فڕۆكه‌وانه ونبووه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن. ئه‌م قۆناغه‌ی ژیانی به كورتی له فیلمی Wings of Courage نمایشكرا كه فیلمێكی IMAX بوو له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری فه‌ره‌نسی ژان جاك ئانۆده‌وه
ئه‌م نووسه‌ره له‌پاڵ كاری سه‌ربازیدا وه‌كو رۆماننووس چه‌ند به‌رهه‌مێكی نووسیوه، به‌ده‌ر له رۆمانی شازاده بچكۆله چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی نووسیوه. فڕۆكه‌وان یه‌كێكی دیكه‌یه له به‌رهه‌مه‌كانی نووسه‌ر ساڵی 1926 نووسیوێتی و بڵاوی كردۆته‌وه. رۆمانی پۆستی باشوور، نووسه‌ر ئه‌م رۆمانه‌ی له ساڵی 1929 نووسیوه و بڵاوكردۆته‌وه. یه‌كێكی دیكه له به‌رهه‌مه‌كانی فڕین بۆ ئاراس ه، ئه‌م كتێبه بیره‌وه‌ری نووسه‌ره، له ساڵی 1942 نووسیوێتی. رۆڵی ئه‌و له هێزی ئاسمانی فه‌ره‌نسادا ده‌گێڕێته‌وه وه‌ك فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌یه‌كی سیخوڕی له‌كاتی شه‌ڕی فه‌ره‌نسا.