گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن تاکە بژاردەیە

06:49 - 2022-08-31
عیراق
588 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە رەییان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون.

‏‎لە دیدارێكدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكان و دۆخی چەند رۆژی رابردووی عیراق تاوتوێكرا و جەخت لە خێراكردنی هەنگاوەكان و چارەسەركردنی كێشەكان كرایەوە. هەردوولا هاوڕابوون كە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن تاكە بژاردەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەكان و دووبارەنەبوونەوەی رووداوی هاوشێوەی ئەوەی لە بەغدا و چەند پارێزگایەكی دیكە روویدا.

‏‎لەدرێژەی دیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە درێژەدان بە سیاسەتی حەكیمانە و ئاشتیخوازانەی سەرۆك مام جەلال كردەوە و وتی، لە هەوڵەكانمان لەپێناوی قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتی بەردەوام دەبین. بەهەموو شێوەیەك لێكترازان و دووبەرەكی رەت دەكەینەوە و بەئومێدەوە بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر هەنگاو دەنێین.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان