عەباسی مەعروفی چیرۆکنووس و رۆماننووسی ئێرانی لە تەمەنی 65 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد. عەباسی مەعروفی خاوەنی کۆمەڵێک کتێبە لە چیرۆک و رۆمان و ساڵانێکی زۆر بوو ئێرانی بەجێهێشتبوو لە ئەڵمانیا نیشتەجێبوو، پێش ئەوەی بچێتە ئەوروپا لە ئێران گۆڤاری (گردون)ی دەردەکرد کە گۆڤارێکی ئەدەبی بوو. ئەمڕۆ (1/9/2022)لە ئەڵمانیا بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دواییکرد. لە رۆمانەکانی عەباسی مەعروفی کە تەرجەمەکراون بۆ کوردی:
ساڵی ئاشووب، سەمفۆنیای مردووەکان، پەیکەری فەرهاد. تواوە. زۆر تایبەت.