نووسینگەی سیستانی: میدیاکان بابەت بە ناوی سیستانییەوە بڵاوبکەنەوە، باجەکەی دەدەن

02:34 - 2022-09-03
عیراق
382 جار خوێندراوەتەوە

نووسینگەی عەلی سیستانی ھۆشداری دەداتە دەزگاکانی راگەیاندن لە بڵاوکردنەوەی ھەر زانیاری و راگەیەندراوێک بەناوی ئەوەوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عیراق رایگەیاندووە، لە چەند رۆژی رابردوودا بەشێک لە میدیاکان چەند روونکردنەوە و راگەیەندراوێکیان بە ناوی سیستانییەوە بڵاوکردوەتەوە لەبارەی رەوشی سیاسی ئێستای عیراق و ئاڵۆزییەکانی شەقام، کە ھیچ بنەمایەکیان نییە و دوورن لە راستییەوە و ھیچ پەیوەندییەکیان بە سیستانییەوە نییە.
وتیشی، سیستانی چەند ساڵێکە بڕیاریداوە تێکەڵی سیاسەت نەبێت و لەو ماوەیەشدا ھەموو جۆرە دەستوەردانێکی لە بواری سیاسەتدا راگرتووە، بۆیە لە ئێستا بەدواوە ھەر میدیایەکی عیراقی راگەیەندراو یان روونکردنەوە و ھەر بابەتێک بە ناوی سیستانییەوە بڵاوبکاتەوە، باجەکەی دەدات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان