لە كۆیە باسی پرسی زمانی كوردی لە عیراقدا كرا

08:07 - 2022-09-07
کەلتور
604 جار خوێندراوەتەوە

هاوژین عەبدولواحید

بەشی كتێبخانە گشتییەكانی كۆیە، كۆڕێكی بۆ ناساندن و كردنە دیاری كتێبـی (پرسی زمانی كوردی لە عیراقدا) بۆ نووسەر و رۆژنامەنووس خەلیل عەبدوڵڵا، رێكخست. 
لە كۆڕەكەدا كە رۆژی 6/9/2022، بەڕێوەچوو، خەلیل عەبدوڵڵا تیشكی خستەسەر ناوەڕۆكی كتێبـی (پرسی زمانی كوردی لە عیراقدا).
هەر لەوبارەیەوە،  خەلیل عەبدوڵڵا بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: پرسی زمان، پرسێكی زۆر گرنگە، چونكە ناسنامە و شكۆی نەتەوەكەمانە، بە درێژایی مێژوو بە خەبات و تێكۆشان، پاراستوومانە، وتیشی: ناوەڕۆك و پوختەی كتێبەكەم باسی زمانی كوردی دەكات لە ماوەی سەد ساڵی رابردوودا، هەروەها  لە كتێبەكەدا وردەكاریی زمانی كوردی لە دەستوور و یاساكانی عیراقدا باسكراوە، راشیگەیاند: هەر لە كتێبەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە دوو یاسا دەرچووە، ئەوانیش (یاسای زمانە فەرمییەكان لە عیراق، یاسای زمانە فەرمییەكان لە هەرێمی كوردستان)، بەڵام بە داخەوە لەسەر ئاستی عیراق و لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش،  وەكو پێویست ئەو یاسایانە جێبەجێنەكراون، دەتوانین بڵێین چەسپاندنی زمانی كوردی تاڕادەیەك فەرامۆشكراوە.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان