شه‌مێران عه‌لی
ئیدگار دیگاس"Edgar Degas" وێنه‌كێش و په‌یكه‌رتاشی فه‌ره‌نسی یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی فه‌ره‌نسا، تابلۆ و په‌یكه‌ره‌كانی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ره‌وتی هونه‌ری شێوه‌كاری شێوازی ئیمپڕێشنیستی ره‌نگدانه‌وه‌یان هه‌بووه. یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی هونه‌ری شێوه‌كاری ئیمپڕێشنیزم، هه‌رچه‌نده ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی ره‌تكرده‌وه، پێی باشبووه ناوی بنرێت ریالیزم. نیگاركێشێكی به‌توانا بووه، به بابه‌ته‌كانی وێنه‌ی سه‌ما ناسرابوو، تابلۆكانی زیاتر وێنه‌ی سه‌ماكه‌ران بووه. ئه‌و تابلۆیانه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن ئیدگار دیگاس توانیویه‌تی وه‌سفی بزووتنه‌وه‌كه بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌ڵك و ژنانی رووت نیشانی ده‌ده‌ن.
هیلار جێرماین ئیدگار دیگاس له دایك و باوكێكی ده‌وڵه‌مه‌ند له پاریس، له باشووری مۆنتمارتر له ساڵی 1834 دایكبووه. له ساڵی 1917 له ته‌مه‌نی هه‌شتا و سێ ساڵیدا به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه له پاریس مردووه، له گۆڕستانی مۆنمارته‌ر نێژراوه.
ئیدگار دیگاس
له ساڵی 1845 چووه‌ته قوتابخانه‌یه‌كی پێشكه‌وتووی كوڕان به ناوی لیسی لویس لی گراند. له‌وێ خوێندوویه‌تی. فه‌زای ماڵه‌كه‌یان كه‌شێكی هونه‌ریی هه‌بووه، مۆسیقا له ماڵی دیگاسدا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نمایشكراوه، دایكی ئاریای ئۆپێرای ده‌وته‌وه و باوكی ناوبه‌ناو گۆرانییه‌كانی رێكده‌خست. باوكی دیگاس زانیاری له‌سه‌ر هونه‌ر هه‌بوو، یارمه‌تی كوڕه‌كه‌ی داوه بۆ په‌ره‌پێدانی ئاره‌زووی نیگاركێشی. له ساڵی 1855 هانی داوه له cole des Beaux-Arts ناوی خۆی تۆمار بكات. له ساڵی 1856 دیگاس به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر وازی له خوێندن هێناوه له پاریس، به پاره‌ی باوكی سه‌فه‌ری بۆ ئیتالیا كردووه، مه‌به‌ستی ئه‌و سه‌فه‌ره‌ش بۆ زانیاری و فێربوونی هونه‌ر بووه. ماوه‌ی سێ ساڵ بۆ گه‌شت و خوێندن له ئیتالیا ماوه‌ته‌وه و له‌وێ له نیگاركێشان و په‌یكه‌ری دێرین و ترێسێنتۆ و رێنێسانسی كۆڵیوه‌ته‌وه و كاری له‌سه‌ر كردوون. ده‌فته‌ره‌كانی پڕ كردووه له سكێچی ده‌موچاو و بینا مێژووییه‌كان و دیمه‌نی سروشتی و سه‌دان كۆپی خێرا به قه‌ڵه‌م له فرێسكۆ و تابلۆی زه‌یتی. له نێو ئه‌مانه‌دا نوسخه‌ی دوای جیۆتۆ، مایكل ئه‌نجێلۆ، لیۆناردۆ داڤنچی و... هه‌بوو. ئه‌و ساڵانه‌ی له ئیتالیابووه" 1854 بۆ 1859 " كه سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه بووه له به‌رهه‌می هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كانی رێنێسانسی ئیتالی. دیگاس ده‌یویست پسپۆڕ بێت له نیگاركێشانی دیمه‌نه مێژووییه‌كان، له‌و پێناوه‌دا زۆری هه‌وڵداوه، به‌ڵام بیر‌و بۆچوونی ده‌گۆڕێ، واز له به‌دواداچوون له بابه‌تی پسپۆڕیی ده‌هێنێ. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌بووه هه‌ستی كردووه پێویستی به فۆرمێكی مۆدێرنی نیگاركێشان هه‌یه. هه‌ربۆیه ده‌ستی كردووه به نیگاركێشانی دیمه‌نه‌كانی ژیانی رۆژانه. وه‌ك له تابلۆكانیدا ده‌بینرێ ژیانی خه‌ڵكی وێنه كێشاوه. به‌تایبه‌تی چێژی له وێنه‌كێشانی دیمه‌نه‌كان له یاریگاكانی پێشبڕكێ و شانۆكان ده‌بینی.
له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا ده‌ستی بۆ شێوازێكی دیكه برد، ئه‌ویش به‌كارهێنانی شێوازی پێكهاته‌یی بوو. ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ریی وێنه‌كێشانی ژاپۆنی له‌سه‌ربووه. له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا گرنگی به دیمه‌نه ئینتیمیه‌كان ده‌دا، وه‌ك وێنه‌كێشانی ژنێك بازاڕ ده‌كات، وشككردنه‌وه‌ی قژ... به‌گشتی وێنه‌ی دیمه‌نه‌كانی ژیانی كێشا.
یه‌كێك له به‌رهه‌مه ناوداره‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده وانه‌ی سه‌مایه. ئه‌م تابلۆیه‌ی له ساڵی 1873 بۆ 1876 كێشاوه، به سێ ساڵ وێنه‌كه‌ی ته‌واوكردووه. وه‌ك نیگاركێشانی تری ئیمپڕێشنیست ویستویه‌تی دیمه‌نه‌كانی ژیانی مۆدێرن ره‌سم بكات، به‌ڵام هاوبه‌شی حه‌ماسه‌تی هاوڕێ ئیمپڕێشنیسته‌كانی نه‌بوو بۆ ته‌ركیزكردن له‌سه‌ر رووناكی و ره‌نگ، به‌ڵكو زیاتر له ئیمپڕێشنیسته‌كانی دیكه‌ی بزووتنه‌وه‌كه له‌سه‌ر پێكهاته و وێنه‌كێشان و فۆرم كاری ده‌كرد. دیگاس به وێنه‌كێشانی مرۆڤ به‌ناوبانگ بوو، له هه‌موو ساته‌كانی ژیانی گشتی و تایبه‌تیدا. له زۆرێك له وێنه‌كێشانه‌كانیدا ره‌نگی زه‌یتی به‌كارهێناوه، به‌ڵام له به‌كارهێنانی پاستێلیشدا سه‌ركه‌وتوو بووه و توانیوێتی به‌رهه‌می زۆر جوان و هونه‌ری پێشكه‌ش بكات. جگه له مه‌ش په‌یكه‌رتاشێكی لێهاتوو بووه، چه‌ندین فیگه‌ری بچووكی له گڵ یان مۆم تاشیوه. په‌یكه‌ری سه‌ماكاری بچووك. یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانی دیگاس تابلۆی فۆیه‌ری سه‌ما له ئۆپێرای شه‌قامی پێلێتیێره. له ساڵی 1872 كێشاوێتی، به‌رزییه‌كه‌ی 32 سم و درێژییه‌كه‌ی 46 سم. تابلۆكه وێنه‌ی سه‌ماكارانی بالێ له كاتی پۆلدا جل و به‌رگی تولیان له‌به‌ردایه، كه‌وان و نه‌عله تایبه‌تمه‌نده‌كانیان. هه‌ر سه‌ماكارێك دۆخی جیاوازی هه‌یه. یه‌كێكیان چاوه‌ڕێی ده‌ستپێكردنی سه‌ماكه‌یه‌تی، هه‌ندێكی تریان پرۆڤه ده‌كه‌ن و كچه‌كه‌ی لای راست پشوو ده‌دات. له تابلۆكه‌دا ده‌توانین مامۆستای بالێ ببینین. له ته‌نیشت وه‌ستاكه، كه‌مانچه‌ژه‌نێك له‌سه‌ر مێزێك دانیشتووه. له ده‌وری ئه‌م فیگه‌رانه سه‌ماكاری دیكه‌ش هه‌ن، هه‌ندێكیان له باڕی به‌رزی دیواری پشته‌وه‌ن، هه‌ندێكی دیكه‌ش چاودێری دیمه‌نه‌كه ده‌كه‌ن...
ریالیزم و ئیمپڕێشنیزم
گواستنه‌وه‌ی دیگاس بۆ بابه‌تی مۆدێرن، گواستنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆ بووه. پێش ئه‌وه‌ی ئیتالیا به‌جێبهێڵێت، وێنه‌كێشانی كاره‌كته‌ری سه‌ر شه‌قامه‌كان و تابلۆی ئه‌سپسواره مۆدێرنه‌كانی دروستكردبوو، به‌ڵام هه‌میشه له‌سه‌ر ئاستێكی بچووك. له پاریس له سه‌ره‌تای ساڵانی 1860دا، وێنه‌كانی له رووداوه‌كانی پێشبڕكێی فه‌ره‌نسی زه‌مینه‌یه‌كی نوێیان شكاند هه‌م به‌هۆی بابه‌ته‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه هاوچه‌رخن و هه‌م به‌هۆی دیدگا سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانیان و ره‌نگه بوێره‌كانیانه‌وه. تاوه‌كو ساڵی 1870 دیگاس كه‌سایه‌تییه‌كی ئاشنابوو له بازنه‌كانی هونه‌ری سه‌ربه‌خۆ له پاریس، له‌گه‌ڵ ریالیسته‌كانی وه‌ك جه‌یمس تیسۆ و هێنری فانتین-لاتور، ئاشنا بوو له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌گرانی پێشه‌نگ ئێدمۆند دورانتی و شامپفلێری، به‌ڵام به زۆر له كافێ گوێربۆیس به‌شدار بوو، كه هونه‌رمه‌ندانی ئاڤانگاردی وه‌ك پیێر ئۆگست رینۆیر، كامیلی پیسارۆ و كلۆد مۆنێتیش تێیدا كۆده‌بوونه‌وه. ئه‌و به‌ناوبانگ بوو بۆچوون و پشتگیری له بیروباوه‌ڕی هاوبه‌شی ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه ده‌كرد. له نێوان ساڵانی 1870 بۆ 1873 گروپێكی پێشه‌نگ له دیمه‌نه‌كانی پرۆڤه‌ی بالێ و نمایشی كێشا. بابه‌تی سه‌ماكه رێگه‌ی به دیگاسدا كه لێهاتووییه‌كانی له چوارچێوه‌یه‌كی نوێی بوێردا تاقی بكاته‌وه: جیهانی ئۆپێرا پاریس به فیتنه‌ی سێكسی و هه‌روه‌ها زه‌وقی به‌رز ده‌وره درابوو و پێشتر پارێزگای وێنه‌كێشه به‌ناوبانگه‌كان بوو. له ساڵی 1874 یه‌كێك بوو له رێكخه‌رانی پێشه‌نگی یه‌كه‌م پێشانگای ئیمپڕێشنیسته‌كان، كه ناوی لێنا "ساڵۆنێكی ریالیسته‌كان"
ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمانه، ئه‌م پێشهاتانه هاوكات بوون له‌گه‌ڵ مانگه ترسناكه‌كانی جه‌نگی فه‌ره‌نسا-ئه‌ڵمانیا یان دوای ئه‌وه هات، كاتێك پاریس گه‌مارۆدرا و دیگاس و چه‌ند هاوكارێكی له پاسه‌وانی نیشتمانی خۆیان تۆمار كرد بۆ به‌رگریكردن له شاره‌كه. دیگاس له خراپترین ترسناكییه‌كانی كۆمۆنه‌ی پاریس رزگاری بوو، له ساڵی 1872دا سه‌فه‌رێكی درێژخایه‌نی بۆ لای كه‌سوكاره‌كه‌ی له نیو ئۆرلینز كرد، له‌وێش به‌دوای تاقیكردنه‌وه‌كانیدا گه‌ڕا.