ئاكار نه‌جم
ئه‌ده‌بی تاراوگه به‌شێكی گرنگه له ئه‌ده‌ب، ئه‌و ئه‌ده‌به‌یه كه زووتر ده‌گاته نه‌ته‌وه‌كانی دیكه، چونكه ئه‌و نووسه‌ره‌ی به‌رهه‌مه‌كانی له بازنه‌ی حیكایه‌ته‌كانی تاراوگه‌دا ده‌خولێته‌وه، چیرۆكی وڵاتی یه‌كه‌می و ئه‌و وڵاته‌ی بۆی چووه تێكه‌ڵ ده‌كات، به‌مه‌ش ده‌توانێ هه‌م له ناو نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیدا جێگای خۆی بكاته‌وه و هه‌م له ناو نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م كه له‌گه‌ڵیان ده‌ژی. یه‌كێك له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی كاریگه‌ریی تاراوگه‌یان له‌سه‌ره نووسه‌ری مه‌سیحی سوری ره‌فیق شامییه. ئه‌گه‌رچی ئه‌م نووسه‌ره خوێندنی له بواری ئه‌ده‌بدا نه‌بووه، به‌ڵام توانیوێتی له بواری ئه‌ده‌بدا جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه و كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می نووسیوه، كه به‌شێكیان ده‌چنه خانه‌ی ئه‌ده‌بی منداڵانه‌وه.
ره‌فیق شامی نووسه‌ری به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك سوری له ساڵی 1946 له دیمه‌شق له‌دایكبووه. له ساڵی 1971 چووه‌ته ئه‌ڵمانیا. له ساڵانی 1971-1979 بڕوانامه‌ی دكتۆرای له كیمیا به‌ده‌ستهێناوه. له ساڵی 1980 تا ساڵی 1982 له كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ده‌رمان كاری كردووه و پاشان وازی له‌و كاره هێناوه و خۆی بۆ ئه‌ده‌ب ته‌رخان كردووه. شامی له خێزانێكی مه‌سیحی سریانییه، له شارۆچكه‌ی مه‌علولا گه‌وره بووه، دوای خوێندنی له قوتابخانه‌ی به‌شی ناوخۆیی خانه‌قا له لوبنان، له دیمه‌شق خوێندنی كیمیا و بیركاری و فیزیای ته‌واو كردووه. له ساڵی 1970 سوریا به‌جێده‌هێڵێت به‌ره‌و لوبنان. ساڵی دواتر رووی له ئه‌ڵمانیا كردووه.
شامی له ساڵی 1965 ه‌وه ده‌ستی به نووسینی چیرۆك كردووه، به زمانی عه‌ره‌بی. له ساڵی 1964 تا 1970 سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی دیواری ئه‌لئه‌خبار بووه كه بنكه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی كۆنی دیمه‌شق بووه. دواتر له ساڵی 1980 له ئه‌ڵمانیا هاوبه‌شی دامه‌زراندنی گروپی ئه‌ده‌بی سودویند بووه و به‌شێك بووه له بزووتنه‌وه‌ی پۆلیكونست. به‌رهه‌مه‌كانی شامی بۆ 29 زمان وه‌رگێڕدراون.
ره‌فیق شامی به یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه پێشه‌نگه‌كانی ئه‌ده‌بی كۆچه‌ری ئه‌ڵمانیا داده‌نرێت. ئه‌ده‌بی تاراوگه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له نووسینه‌كانی شامیدا ده‌بینرێ. كاریگه‌ریی تاراوگه له نووسینه‌كانیدا ده‌بینرێ. له ساڵی 1980 كۆمه‌ڵێك گروپی ئه‌ده‌بی هاوبه‌شی دامه‌زراند، دیارترینیان گروپی سودویند (بای باشوور) و پۆلیكونست (ئه‌ده‌بی فره‌نه‌ته‌وه‌یی). ته‌وه‌ری تایبه‌تی ئه‌ده‌بی كۆچه‌ر بریتی بوون له بارودۆخی ناو ماڵ و ژیان وه‌ك بیانییه‌ك له ئه‌ڵمانیا. هه‌ردووكیان له به‌رهه‌مه‌كانی شامیدا ئاماده‌گییان هه‌یه، ره‌نگیان داوه‌ته‌وه. شامی له به‌رهه‌مه‌كانیدا وێنه‌ی مرۆڤی نامۆ له ئه‌ڵمانیا باس ده‌كات. ئه‌گه‌رچی شامی كار له‌سه‌ر تاراوگه و مرۆڤی كۆچه‌ریی ده‌كات، به‌ڵام به گشتی تێڕوانینێكی ئه‌رێنی بۆ ئه‌ڵمانیا هه‌یه. له چاوپێكه‌وتن و وتاره‌كاندا هۆشداری ده‌دات له ژێر ره‌وتی لێبوورده‌یی، به‌ڵام به گه‌شبینییه‌وه قسه له‌سه‌ر ئه‌ڵمانییه‌كان ده‌كات وه‌ك گه‌لێك كه به وردی به‌هۆی مێژووی له باوه‌شگرتنی توخمه بیانییه‌كانه‌وه باری ته‌ندروستییان باشه. ره‌فیق شامی له ژیانی ئه‌ده‌بی خۆیدا كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می نووسیوه، ئه‌وانه‌ش بریتین له ئستوره‌ی دووه‌م، چیرۆكێك له دیمه‌شق، بوو بوو و سو‌و سو‌و... و چه‌ند كۆمه‌ڵه چیرۆكێكی دیكه. رۆمانه‌كانیشی بریتین له چیرۆكێك له تاراوگه‌وه، ئستوره‌ی مه‌علولا، حه‌وت ئه‌كته‌ر... به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی ره‌فیق شامی پتر له چل كاری ئه‌ده‌بین، ئه‌م نووسه‌ره هه‌ر رۆمان و چیرۆكی نه‌نووسیوه، شانۆنامه‌شی نووسیوه.