رەوتی سەدر ئەنجومەنی نوێنەران بە نایاسایی و نادەستووری ناودەبات

06:58 - 2022-09-10
عیراق
424 جار خوێندراوەتەوە

رەوتی سەدر بڕیارەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە نادەستووری و نایاسایی ناودەبات و دەڵێت، هەرچەندە دادگای باڵای فیدراڵی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنەكەی قبوڵنەكرد، بەڵام دانی بەنایاسایی بوونیدا ناوە.
رەوتی سەدر لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، هەرچەندە دادگای باڵای فیدراڵی عیراق ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی قبوڵنەكردووە، بەڵام پشتڕاستیكردووەتەوە كە ئەنجومەنەكە نا یاساییە و پێویستە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە چونكە، جگە لەو بڕیارە هەر بڕیارێكی دیكە بدات نا دەستوورییە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان