سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئیسپانیا دوپاتیان كرده‌وه ئه‌م وه‌رزه بۆ ئیدین هازاردی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كۆتایی هاتووه و جارێكی تر به درێسی یانه‌ی شاهانه له‌م وه‌رزه یاری ناكاته‌وه.
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له چه‌ند رۆژی رابردوو ئاشكرای كرد هازارد نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت و ئه‌و كات وا بڵاوكرایه‌وه كه به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌یه‌وه 4 بۆ 6 هه‌فته دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ دوای پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه پێكانی ئه‌و یاریزانه مه‌ترسیداره و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه تا مانگی حوزه‌یران ناگه‌ڕێته‌وه بۆ یاریكردن كه ئه‌و كات یاری یانه‌كان كۆتایی هاتوه.
رۆژنامه‌ی ئاسی نزیك له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بڵاویكردۆته‌وه كه له‌م هه‌فته‌یه نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی هازارد ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه 4 بۆ 6 هه‌فته‌ی پێویست ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردن به‌ڵام تا كۆتایی وه‌رز به‌شداری یارییه‌كان ناكات.
ئاس ئاماژه‌ی به‌وه داوه ریاڵ مه‌درید كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هازارد له باشترین دۆخ به‌شداری له ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌رزی داهاتوو بكات.
هازارد له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2019 په‌یوه‌ندی به ریاڵ مه‌درید كردوه 16 جار تووشی پێكان و بووه‌و به‌هۆیه‌وه ته‌نها به‌شداری له 65 یاری كردوه كه 6 گۆڵی كردوه‌و 10 گۆڵیشی دروست كردوه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه به‌رامبه‌ر 170 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌وه كردوه.
ئه‌م وه‌رزه‌ش هازارد ته‌نها 877 ده‌قیقه به‌شداری كردوه‌و گۆڵێكی كردوه‌و 2 گۆڵیشی دروست كردوه.