رۆبه‌رتۆ مانچینی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سه‌ره‌ڕای شكسته‌كه‌ی ئیتاڵیا و نه‌گه‌یشتنی به مۆندیال له ریزی هه‌ڵبژارده‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئیتاڵیا له‌دوای شكست به‌رامبه‌ر به مه‌سه‌دۆنیای باكوور بۆ یه‌كه‌م له مێژووی دا دوو مۆندیال له‌سه‌ریه‌ك به‌شدار نابێت، به‌هۆی ئه‌مه‌ش چه‌ندین سه‌رچاوه ئاماژه‌یان به‌وه‌دا به ئه‌گه‌ری زۆر مانچینی واز له كاره‌كه‌ی ده‌هێنێت.
مانچینی سه‌باره‌ت به داهاتووی وتی: له چه‌ند رۆژی رابردو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێ قسه‌م كردوه، پێم وایه ئێمه هاوڕاین له‌سه‌ر زۆرینه‌ی شته‌كان.
وتیشی: له چه‌ند رۆژی داهاتوو گفتوگۆی زیاتر ده‌كه‌ین، باسی ئه‌وه ده‌كه‌ین چۆن تۆپی پێی وڵاته‌كان پێشبخه‌ین.
به‌پێی ئه‌م لێدوانه‌ش مانچینی له‌سه‌ر داوای گابرێلی گرافینیای سه‌رۆكی تۆپی پێ بریاری داوه به‌رده‌وام بێت كه دوای شكستی هه‌ڵبژارده‌كه هیوای ئه‌وه‌ی خواست مانچینی به‌رده‌وام بێت.
مانچینی دوا شكستی سه‌رنه‌كه‌وتن بۆ مۆندیالی 2018ی روسیا بووه راهێنه‌ری ئه‌تزۆری و ریكۆردی نوێی نووسییه‌وه كه 37 یاری له‌سه‌ریه‌ك دووچاری شكست نه‌هاتن و توانشیان یۆرۆ ببه‌نه‌وه‌و بۆنده‌كه‌شی تا ساڵی 2026 نوێ كراوه‌ته‌وه.