شه‌مێران عه‌لی
كه‌وسه‌ر بن هه‌نییه ده‌رهێنه‌رێكی سینه‌مایی تونسییه، ده‌رهێنه‌ری كۆمه‌ڵێك فیلمه و له جیهانی سینه‌مادا پانتاییه‌كی گرتووه. چه‌ند فیلمێكی به‌رهه‌مهێناوه و له‌پای ئه‌و فیلمانه چه‌ندین خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه. ده‌رهێنه‌ری چه‌ند فیلمێكی درێژ و كورت و هه‌روه‌ها فیلمی دیكۆمێنتارییه. له كاره‌كانی كه‌وسه‌ر: فیلمی "عه‌لی كاف عه‌فریت" له میانی 91 خه‌ڵاتی ئۆسكار له ساڵی 2019 كه‌وسه‌ر پاڵێوراوه بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین فیلمی زمانی بیانی، فیلمه‌كه له به‌شی خه‌ڵاتی Un Certain Regard له فێستیڤاڵی فیلمی كان بۆ ساڵی 2017 نمایشكرا، فیلمی "زه‌ینه‌ب رقی له به‌فره" یه‌كێكی دیكه‌یه له به‌رهه‌مه‌كانی كه خه‌ڵاتی زێڕینی به‌ده‌ستهێناوه. به‌و به‌رهه‌مانه و به‌و خه‌ڵاتانه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه وه‌كو ده‌رهێنه‌رێكی تونسی توانی جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه له نێوه‌ندی سینه‌مادا.
كه‌وسه‌ر له شاری سیدی بوزیدی له تونس له‌دایكبووه. له په‌یمانگای هونه‌ر و سینه‌ما له تونس و له زانكۆی "لا فێمێس" له پاریس له بواری ده‌رهێنانی سینه‌ماییدا خوێندوویه‌تی و ته‌واوی كردووه. له ساڵی 2005ه‌وه هونه‌ری سیناریۆنووسینی خوێندووه، له ساڵی 2006 كورته فیلمێكی ده‌رهێناوه. له ساڵی 2010 فیلمی دیكۆمێنتاری "ئیمامه‌كان ده‌چنه قوتابخانه"ی به‌رهه‌مهێناوه. به‌شداری له چه‌ندین فێستیڤاڵی سینه‌ماییدا كردووه و زیاتر له ده خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه. ده‌رهێنانی شریتێكی درێژی به‌ناوی "شه‌ڵات تونس" كردووه و فیلمه‌كه‌ی له‌سه‌ر كفنی فریك له به‌شی خه‌ڵاتی Un Certain Regard Award له فێستیڤاڵی فیلمی كان له ساڵی 2017 نمایشكرا، هه‌مان فیلم پاڵێوراو بوو بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین فیلمی زمانی بیانی له میانی نه‌وه‌دویه‌كه‌مین خه‌ڵاتی ئۆسكار له ساڵی 2019
خه‌ڵات و رێزلێنان
كه‌وسه‌ر به‌هۆی ئه‌و به‌رهه‌مه نایابانه‌یه‌وه ئه‌م خه‌ڵاتانه‌ی به‌ده‌ستهێناوه: له ساڵی 2014 خه‌ڵاتی بینه‌ر، فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ژنانی قاهیره بۆ فیلمی ده‌ستی لاوح (له‌گه‌ڵ فیلمێكی دیكه‌دا هاوبه‌شكراوه). له ساڵی 2016 تانیت زێڕین، فێستیڤاڵی فیلمی كارتاژ 2016 بۆ فیلمی زه‌ینه‌ب رقی له به‌فر ده‌بێته‌وه. فیلمی ئه‌و پیاوه‌ی پشتی فرۆشت. خه‌ڵاتی ئه‌ستێره‌ی ئێل گونا بۆ باشترین فیلمی درێژی عه‌ره‌بی پێبه‌خشراوه. فیلمه‌كه چیرۆكی كه‌سێكی سوورییه كه به ناچاری و له‌ژێر قورسایی شه‌ڕی وڵاته‌كه‌یدا به‌بێ به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی به‌ره‌و لوبنان هه‌ڵدێت.
به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م خانمه تونسییه برتین له فیلمی پێشێلكارییه‌كه (كورته فیلمی قوتابخانه) (14 خوله‌ك) به‌رهه‌می ساڵی 2004. من و خوشكه‌كه‌م و شته‌كه (كورته فیلم) (14 خوله‌ك) ساڵی 2006. ئیمامه‌كان چوون بۆ قوتابخانه (به‌ڵگه‌نامه) ساڵی 2010 چلات تونس و ده‌ستی بۆرد (كورته فیلم) به‌رهه‌می ساڵی 2013. فیلمی زه‌ینه‌ب رقی له به‌فر ده‌بێته‌وه. ساڵی 2016. ئه‌م فیلمه چیرۆكی كچێكه به ناوی زینیب، ته‌مه‌ن 9 ساڵه له‌گه‌ڵ دایكی و برا بچووكه‌كه‌ی له تونس ده‌ژین. باوكی به‌هۆی رووداوی ئۆتۆمبێله‌وه گیان له ده‌ستده‌دا. دایكی سه‌رقاڵه ژیانی خۆی له‌گه‌ڵ پیاوێك ده‌ستپێده‌كاته‌وه له كه‌نه‌دا ده‌ژی. وه‌ختێ به زه‌ینه‌ب ده‌ڵی دواجار ده‌توانێت به‌فر ببینێت! به‌ڵام زه‌ینه‌بیش حه‌زی به به‌فر نییه. یه‌كێكی دیكه له به‌رهه‌مه‌كانی له‌سه‌ر كفنی پاكه‌كه. ساڵی 2017. هه‌روه‌ز شێخ (كورته فیلم) به‌رهه‌می ساڵی 2018. فیلمی ئه‌و پیاوه‌ی پشتی فرۆشت. ساڵی 2020 به‌رهه‌می هێناوه.