״هەماهەنگی هاوبەش بۆ كۆتاییهێنان بە قەیرانەكان״

09:51 - 2022-09-19
عیراق
297 جار خوێندراوەتەوە

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، دوێنێ لە بەغدا پێشوازیكرد لە حافز ئەلئەختام وەزیری دادی جەزائیر و نوێنەری عەبدولمەجید تەببۆن سەرۆكی جەزائیر.
لە سەرەتای دیدارەكەدا، وەزیری دادی جەزائیر، بانگهێشتنامەیەكی رەسمیی بۆ بەشداریكردن لە لووتكەی عەرەبی پێشكەش بە سەرۆك كۆمار كرد، كە بڕیارە مانگی تشرینی دووەم لە جەزائیر رێكبخرێت. لای خۆیەوە سەرۆك كۆمار لەپاڵ قبووڵكردنی بانگهێشتنامەكە، پشتیوانیی خۆی بۆ سەرخستنی كارەكانی لووتكەی عەرەبی دووپاتكردەوە و رایگەیاند: لووتكەی عەرەبی كۆنگرەیەكی گرنگە بۆ یەكخستنی هەوڵەكان و پتەوكردنی كاركردنی هاوبەشی عەرەبی.
سەرۆك كۆمار و وەزیری داد، تاوتوێی دواپێشهاتەكانی ناوچەكە و جیهانیان كرد و جەختیانكردەوە لە «پێویستیی هەماهەنگی هاوبەش بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان و كۆتاییهێنان بە قەیرانەكانی ناوچەكە».

بابەتە پەیوەندیدارەکان