سه‌ره‌تای كاری رۆژنامه‌وانیم له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی بوو وه‌ك په‌یامنێرێك، پاشان هاتمه كوردستانی نوێ، چ وه‌ك په‌یامنێر، چ وه‌ك نووسه‌ری وتار، دواتر چوومه كه‌ناڵی كه‌ركوك، به‌ڵام هه‌میشه په‌یوه‌ست بووم به كوردستانی نوێوه، بۆیه خۆم به كچی كوردستانی نوێ ده‌زانم.
رێگرییه‌كان
سه‌باره‌ت به رێگرییه‌كانی به‌رده‌مم زۆر بوون و زۆرن، به‌تایبه‌تی له شارێكی وه‌ك كه‌ركوكدا رێگرییه‌كان بۆ ژنان و كچان زۆربوون و زۆرن، منیش به‌ده‌ر نه‌بووم له‌و به‌ربه‌ستانه. وه‌ك ژنێك گه‌ر بته‌وێت كاری میدیایی بكه‌یت ده‌بێت ئاڵنگاریی زۆر بكه‌یت تا ئه‌و به‌ربه‌ستانه تێبپه‌ڕێنیت.
وازهێنان
هه‌رگیز بیرم له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه به‌یه‌كجاری له كاری میدیایی دووربكه‌ومه‌وه، چونكه ته‌مه‌نێكه له‌گه‌ڵیدا ده‌ژیم. به‌ڵام بیرم له گۆڕانكاری شێواز و شوێنی كاره‌كه‌م كردووه‌ته‌وه.
له شاره حه‌یاته‌كه‌م
ئێستا له سلێمانی و له به‌شی جۆڕناڵیزم ده‌ستم به‌خوێندن كردووه‌ته‌وه كه له چوارچێوه‌ی كار و پیشه‌كه‌ی خۆمدایه، ئه‌ویش له‌پێناوی پڕۆفیشناڵانه كاركردنمدایه له بواری میدیادا. مه‌رج نییه خۆم هه‌ر له چوارچێوه‌ی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و رۆژنامه و گۆڤاردا كاربكه‌م، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت له داهاتوودا كه‌سانیتر له چوارچێوه‌ی كاری میدیاییدا پێبگه‌یه‌نم.
په‌شیمان نیم
به‌داخه‌وه زۆرن ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی شكاندنیان داوم، به‌ڵام به‌رده‌وام بووم و سه‌ركه‌وتم، چونكه زۆر شكاوم، ئیدی ناترسم و هه‌وڵی نه‌زۆكی وه‌ها كه‌سانێك كارم لێناكه‌ن.
په‌شیمان نیم له‌وه‌ی هاتوومه‌ته نێو بواره‌كه‌وه، چونكه ئه‌ركێكی پیرۆزه.
ناسراوی جۆرێك له چێژی خۆی هه‌یه، به‌ڵام بریا كاتێك مرۆڤه‌كان لێره ده‌بوونه خاوه‌نی ناوبانگ، له هه‌موو لایه‌كه‌وه هه‌وڵی له‌كه‌داركردنیان نه‌ده‌درا.