ئاكار نه‌جم
فیلمی سیاجه‌كان " Fences " چیرۆكی ئه‌فریقییه‌كه له ئه‌مریكا. یه‌كێكه له سێ فیلمه‌كه‌ی ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی دێنزل واشه‌نتۆن، كه هه‌ر خۆی رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا بینیوه. فیلمه‌كه نووسینی نووسه‌ر و شانۆنامه‌نووسی ئه‌مریكی ئۆگست ویڵسۆنه. چه‌ند ئه‌كته‌رێك رۆڵی تێدا ده‌بینن. ئه‌وانه‌ش: دێنزێل واشه‌نتۆن له رۆڵی ترۆی ماكسسۆن. ڤیۆلا ده‌یڤس له رۆڵی رۆز لی ماكسسۆن. ستیڤن مه‌كینلی هێندێرسۆن رۆڵی جیم بۆنۆ. جۆڤان ئادیبۆ رۆڵی كۆری ماكسسۆن. روسیل هۆرنسبی رۆڵی لیۆن ماكسسۆن. مایكێلتی ویلیامسۆن رۆڵی گابرێل ماكسسۆن. سانیا سیدنی له رۆڵی رینێل ماكسسۆن. كاتی فیلمه‌كه 139 خوله‌كه و زمانه‌كه‌ی ئینگلیزییه.
فیلمه‌كه له شاری پیتسبورگ له ویلایه‌تی پێنسیلڤانیا له 25ی نیسانی 2016 ده‌ست به وێنه گرتنی كراوه و له 14ی حوزه‌یرانی 2016 كۆتایی هاتووه، وێنه‌گری سینه‌مایی دانیماركی شا‌رلۆت بروس كریستنسن ده‌رهێنه‌ری وێنه‌گرتن بووه بۆ فیلمه‌كه. موزیكی فیلمه‌كه له‌لایه‌ن مارسێلۆ زارڤۆسه‌وه ئاماده‌كراوه. كه ئاوازدانه‌ر و پیانۆژه‌نێكی به‌رازیلییه. ئه‌م فیلمه یه‌كێكه له‌و به‌رهه‌مه سینه‌ماییانه‌ی كه بینه‌رێكی باشی هه‌بووه و له پای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه چه‌ندین خه‌ڵاتی پێبه‌خشراوه، له‌وانه خه‌ڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین ئه‌كته‌ر، پاڵێوراو دێنزێل واشنتۆنه، له هه‌شتاونۆهه‌مین خه‌ڵاتی ئۆسكار. خه‌ڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین ئه‌كته‌ری پاڵپشت، پاڵێوراو ڤیۆلا ده‌یڤس، خه‌ڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین فیلم، پاڵێوراوان: سكۆت رودین، دێنزل واشنتۆن و تۆد بلاك، له 89 هه‌مین خه‌ڵاتی ئۆسكار. خه‌ڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین سیناریۆی وه‌رگێڕدراو پاڵێوراو: ئاگۆست ویڵسۆن له 89 هه‌مین خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار. هه‌موو ئه‌و خه‌ڵاتانه له پای ئه‌و رۆڵه جوانانه‌ی ئه‌كته‌ره‌كانی به‌شداربووی فیلمه‌كه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها چیرۆكی فیلمه‌كه كه بابه‌تێكی گرنگه.
ئه‌م فیلمه له شانۆگه‌ریی سیاجه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه. كه ساڵی 1985 ئۆگه‌ست ویڵسۆن نووسیوێتی و وه‌كو كارێكی شانۆییش چه‌ند خه‌ڵاتێكی وه‌رگرتووه له‌وانه خه‌ڵاتی پۆلیتزه‌ر و خه‌ڵاتی تونی.
چیرۆكی فیلمه‌كه
چیرۆكی فیلمه‌كه و رووداوه‌كانی له ده‌وری ساڵانی په‌نجاكاندا ده‌خولێته‌وه، باس له ترۆی ماكسسۆن ده‌كات كه (دێنزل واشنتۆن) رۆڵه‌كه‌ی ده‌بینێ و ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلمه‌كه‌یه. ترۆی پیاوێكی ته‌مه‌ن 53 ساڵه‌ی ئه‌فریقی ئه‌مریكییه و له ساڵانی 1950 له شاری پیتسبورگ ده‌ژی. هه‌وڵ ده‌دات ئاگاداری خێزانه‌كه‌ی بێت و له‌گه‌ڵ رووداوه به‌دبه‌خته‌كانی ژیانی رابردوویدا رێكبكه‌وێت، له هه‌مانكاتدا هه‌وڵ ده‌دات ببێته شۆفێری یه‌كێك له كۆمپانیاكانی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ، له شاری پیتسبورگی ئه‌مریكا. واشنتۆن له فیلمه‌كه‌دا رۆڵی ترۆی ماكسسۆن ده‌گێڕێت وه‌رزشوانێكی پێشووی ئه‌ستێره بووه، به‌ڵام ژیان ناچاری كاركردنی ده‌كات و له‌گه‌ڵ دراوسێ و هاوڕێ باشه‌كه‌ی بۆنۆ كه (ستیڤن هێندێرسۆن) رۆڵه‌كه‌ی ده‌گێڕێ كار ده‌كات. وه‌ك زبڵ كۆكه‌ره‌وه كار ده‌كات له پێناوی ئه‌وه‌ی بژێوی خێزانه‌كه‌ی دابین بكات.
دوای ئه‌وه‌ی سنوورداركردنی ره‌گه‌زی رێگریی لێ كرد له به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن له خولی به‌یسبۆڵی گه‌وره‌دا. ترۆی ئه‌مریكییه‌كی ئه‌فریقی كامڵه له‌گه‌ڵ رۆزی هاوسه‌ره‌كه‌ی كه (ڤیۆلا ده‌یڤس) رۆڵه‌كه ده‌بینێ، له خانوویه‌كی بچو‌وكدا ده‌ژین. ژیانێكی ئاسایی به‌سه‌رده‌به‌ن. ماوه‌ی 18 ساڵه وه‌ك ژن و مێرد ده‌ژین و خاوه‌نی دوو كوڕن: كۆری (جۆڤان ئادیپۆ) یاریزانێكی تۆپی پێی ئاماده‌یی زۆر به‌توانایه و خه‌ونی ئه‌وه‌ی هه‌یه بچێته كۆلێژ، هه‌روه‌ها لیۆن (راسێل هۆرنسبی) گه‌وره‌ترینیان كه بێكاره و خه‌رج ده‌كات، بووه به‌سه‌ربار بۆ خێزانه‌كه‌ی، زۆربه‌ی كاته‌كانی له تیپێكی جازدا یاریده‌كرد. هه‌ردوو كوڕه‌كه بۆچوونێكی زۆر به‌رزیان له باره‌ی ترۆیه‌وه نییه، زۆر گرنگی پێناده‌ن. ئه‌وه‌ش تووڕه‌ی ده‌كات كه رێزی دروستی لێ ناگرن. ژیانی رابردووی ترۆی زۆر ناخۆشبووه، له كوڕێتیدا تووشی ئازار و لێدان بووه له‌لایه‌ن باوكییه‌وه. دایكیشی نه‌بووه تاوه‌كو په‌روه‌رده‌ی بكات و سۆز و خۆشه‌ویستی و به‌زه‌یی بۆی هه‌بێ، له رووی سۆزدارییه‌وه بێ هه‌ست بوو به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ی نزیكترینن لێی. ئه‌مه‌ش وای كردووه ژیانی تێكبچێت و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیانی دروستكردووه. له ته‌مه‌نی چوارده ساڵیدا وازی له خوێندن هێناوه و ماڵی به‌جێهێشتووه، دۆخی ده‌روونی په‌شێو بووه و نه‌یتوانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تووڕه‌یی و خه‌مۆكییه‌كه‌ی بكات. ترۆی بانكێكی دزیوه و پیاوێكی كوشتووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی پانزه ساڵ له زینداندا بێ. دواتر تاكه قۆناغی ژیانی ئه‌زموون كرد كه به‌ڕاستی دڵخۆشی كردووه. ترۆی له خولی ره‌شپێسته‌كاندا یاری بیسبۆڵی ده‌كات، وه‌ك پاڵه‌وانێكی هێرشبه‌ری ناوخۆیی ستایشی ده‌كرێ، ئه‌مه‌ش قۆناغێكی خۆشبووه له ژیانی. له ساڵانی رابردوودا به چیرۆكی رۆژانی شكۆمه‌ندی خۆی خێزان و هاوڕێكانی شاد بووه‌ته‌وه. به‌ڵام له ته‌نیشت ئه‌م یاده‌وه‌رییه ئه‌رێنییانه‌دا بۆچوونی ترۆی هه‌یه به‌هۆی ره‌نگه‌كه‌یه‌وه ده‌رفه‌تی یاریكردنی تۆپی لێ زه‌وت كراوه. فیلمه‌كه باس له ژیانی ژن و مێردێك و كوڕه‌كه‌یان و هاوڕێ ئازیزه‌كه‌یان ده‌كات، كاتێك كارده‌كات، كاته‌كانی له‌گه‌ڵ خێزان و هاوڕێكانی به‌سه‌ر ده‌بات. چیرۆكه كۆنه‌كانی به شێوه‌یه‌كی گاڵته‌جاڕانه و كۆمیدی هه‌ندێك جار و له كاته‌كانی تردا پڕ له ئازار و دڵته‌نگی دێنه‌وه ناو ژیانی. رووداوه‌كانی فیلمه‌كه به شێوه‌یه‌كی رێك و پێك به‌رده‌وامن و یه‌ك له دوای یه‌ك نیشانی ده‌ده‌ن، ئه‌ویش وه‌ك هه‌ر كه‌سێك كه به كه‌موكوڕی و شكست ماندوو بووه. چیرۆكی ئه‌م فیلمه ژیانی ئه‌و ئه‌فریقییانه‌ی ئه‌مریكایه، به‌هه‌مان شێوه‌ی شانۆگه‌رییه‌كه.
زۆرن ئه‌و به‌رهه‌مه سینه‌ماییانه‌ی كه له به‌رهه‌می دیكه‌وه وه‌رگیراون. له شانۆگه‌ری یان رۆمانێكه‌وه بنیات نراون و زۆرجار به‌هۆی سه‌لیقه‌ی ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ره‌كانه‌وه فیلمه‌كه له كاره ئه‌سڵییه‌كه زیاتر جێگه‌ی خۆی كردۆته‌وه. ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش له شانۆگه‌رییه‌كی ئۆگه‌ست ویڵسۆن وه‌رگیراوه، به‌هه‌مان ناوه‌وه. به بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمه‌كه له ساڵی 2016 گه‌یشته لووتكه و بوو به یه‌كێ له فیلمه پڕ بینه‌ره‌كانی جیهانی سینه‌ما.
ئۆگه‌ست ویڵسۆن
ئۆگه‌ست ویڵسۆن نووسه‌ری ناوداری ئه‌مریكی به یه‌كێك له دره‌وشاوه‌ترین شانۆنامه‌نووسه ئه‌فریقییه‌كان - ئه‌مریكییه‌كان داده‌نرێت. له ناوچه‌ی گرده‌كه له‌دایكبووه كه ناوچه‌ی ره‌گه‌زه جیاوازه‌كانی تێدا ده‌ژیا له شاری پیتسبورگ له ویلایه‌تی پێنسیلڤانیا. باوكی نانه‌وایه‌كی سپی پێسته به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌ڵمانی بووه، دایكی پاكه‌ره‌وه‌ی ره‌شپێسته. له شوقه‌یه‌كی دوو ژوور له پشت دوكانێكی خواردنه‌وه گه‌وره‌بووه. باوكی له ناوچه‌یه‌كی دووردا كاری ده‌كرد و ئۆگست به ده‌گمه‌ن ده‌یبینی. دوای جیابوونه‌وه‌ی دایكی و دووباره زه‌واجی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا روویان له گه‌ڕه‌كێكی ته‌واو سپی پێست كرد، له‌وێ تووشی گۆشه‌گیری ره‌گه‌زی بوو. له ساڵی 1961دا به ناڕه‌وا تۆمه‌تباركرا به‌دزینی بابه‌تێك كه له‌سه‌ر ناپلیۆن نووسیبووی، له‌سه‌ر ئه‌وه له كۆلێژی گلادستۆن ده‌ركرا. كاتێك نه‌یتوانی كارێك بدۆزێته‌وه رازی بكات له ساڵی 1963 په‌یوه‌ندی به سوپاوه ده‌كات و دوای ساڵێك تێكه‌ڵ به شه‌ڕێك ده‌بێت. ئه‌و شه‌ڕه بووه هۆی ده‌ركردنی له سوپا. له یه‌كی نیسانی ساڵی 1965دا ئۆگست بڕیاریدا ببێته نووسه‌ر و یه‌كه‌م ئامێری نووسینی خۆی كڕی. له كۆتایی ئه‌و ساڵدا رووی كرده ماڵێكی گه‌وره و ده‌ستی به زنجیره‌یه‌ك كاری بچووك كرد بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بژێوی ژیانی بدات. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا، هاوبه‌شی وۆرك شۆپێكی دامه‌زراند (له شانۆی شاعیرانی سه‌نته‌ری ئه‌ڤینۆ) و بۆ یه‌كه‌مجار گوێی له تۆماره‌كانی گۆرانیبێژی ره‌شپێست (بێسی سمیس) گرت، كه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئیراده‌ی ئۆگست ویلسۆن دروستكرد بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كه‌لتوری و مێژوویی ئه‌زموونی ره‌شپێسته‌كان له به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانیدا، كه له یه‌كه‌مدا ده‌ركه‌وت شیعره‌كانی له‌ژێر ناوی بێسی له هاوینی ساڵی 1971 نووسی. پاشان بوو به ئه‌ندامێكی چالاك له كۆمه‌ڵه‌ی نووسه‌رانی ئه‌مریكی ئه‌فریقایی. ئه‌ندامی ئه‌كادیمیای هونه‌ر و نامه‌ی ئه‌مریكی و ئه‌كادیمیای هونه‌ر و زانستی ئه‌مریكی بوو، له شاری سیاتڵ له واشنتۆن له ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ره‌وه كۆچی دواییكرد.