نه‌ورۆز به‌شداری پاڵه‌وانێتی‌ یانه‌كانی‌ عه‌ره‌ب ده‌كات

01:57 - 2022-09-22
وەرزش
346 جار خوێندراوەتەوە

سۆزیار یوسف

تیپی‌ پایسكیلسواری‌ كچانی‌ یانه‌ی‌ نه‌ورۆز له‌ شاری‌ لازیقیه‌ی‌ وڵاتی‌ سوریا به‌شداری‌ له‌ پاڵه‌وانێتیی یانه‌كانی‌ عه‌ره‌ب ده‌كات. 
تیپه‌كه‌ ماوه‌ی‌  مانگێك زیاتره‌ به‌ چڕی‌ مه‌شقه‌كانی‌ بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ ئه‌نجام ده‌دات و ده‌یه‌وێت وه‌ك ته‌نیا نوێنه‌رێكی‌ عیراق له‌سه‌ر ئاستی‌ كچان ئه‌نجامێكی‌ شایسته‌ له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا بنووسێته‌وه.
پایسكیلسواری‌ نه‌ورۆز ماوه‌ی‌ 12 ساڵه‌ پاڵه‌وانی یانه‌كانی‌ عیراقه‌، و به‌شی‌ زۆری‌ یاریزانه‌كانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عیراقیش له‌ یاریزانانی‌ یانه‌ی‌ نه‌ورۆز پێكهاتوون.
بڕیاربوو كچانی‌ یانه‌ی‌ برایه‌تیش له‌و پاڵه‌وانێتییه‌ به‌شداری‌ بكه‌ن به‌ڵام یانه‌كه‌ی‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ بڕیارێكی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێری‌ بڕیاری‌ به‌شدارینه‌كردنیان دا.
له‌سه‌ر ئاستی‌ كوڕانیش بۆ پاڵه‌وانێتیی عه‌ره‌ب، یانه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ و سناعه‌ به‌شدارده‌بن كه‌ ئه‌مه‌ی‌ دووه‌میان یاریزانی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عیراق ئه‌یاد محه‌مه‌د یاری‌ بۆ ده‌كات. 
پاڵه‌وانێتی‌ یانه‌كانی‌ عه‌ره‌ب له‌ وڵاتی‌ سوریا له‌ رۆژی‌ 26ـی‌ ئه‌م مانگه‌ ده‌ستپێده‌كات و تاوه‌كو سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان