ئاوارەكانی عیراق نایانەوێت كوردستان جێبهێڵن

12:07 - 2022-09-24
عیراق
385 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی كۆچ و كۆچەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، ئاوارەكان نایانەوێت هەرێمی كوردستان جێبهێڵن، بۆیە ناتوانن سەرجەم كەمپی ئاوارەكان لە عیراق دابخەن.

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی كۆچ و كۆچەرانی عیراق، پاش باشبوونی رەوشی ئەمنی و كۆتاییھاتنی مەترسییەكانی گروپی تیرۆریستی داعش، زیاتر لە دوو ساڵە وەزارەتەكە ھەوڵ دەدات سەرجەم كەمپی ئاوارەكان بەتایبەت كەمپەكانی ھەرێمی كوردستان دابخات، بۆ ئەوەی ئاوارەكان بگەڕێنەوە بۆ شوێن و ناوچەكانیان بەڵام ئەو هەوڵانە سەرکەوتوو نەبوون.

وەزارەتەکە راشیگەیاندووە: هەرچەندە ھەموو كارئاسانییەكیان بۆ كراوە بەڵام، تائێستا نەیانتوانیوە سەرجەم كەمپەكان دابخەن چونكە، بەشێكی زۆر لە ئاوارەكان دەیانەوێت لە كوردستان بمێننەوە نەک بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان