هەنگەکانیش پرسەدارن

11:19 - 2022-09-25
دووتوێ
181 جار خوێندراوەتەوە
#جۆن تشابل هەنگەوانی دێرینی شاژن

هەواڵی مەرگی شاژنە ئەلیزابێسی بەریتانی جیهانی تەنیەوە، هەموو بوارەکانی ژیان پێوەی سەرقاڵ بوون و تەنانەت خەڵکی هەرێمەکەی خۆشمان بە تەوسەوە گوێیان بۆ سەربردە و ژیان و داهاتووی کۆشکی پاشایەتی بەریتانیا قوڵاغ کردووە، ئەوەی جێی سەرسوڕمانە ئەو هەواڵە گەیەندرایە شانە هەنگەکانی باخچەکەی شاژنیش، تۆبڵێی هەنگەکان بە رووداوەکانی ژیانی مرۆڤ و خاوەنەکانیان بزانن؟ 
پەیامبەری ئەو هەواڵە ناوی» جۆن تشابل» ەو هەنگەوانی دێرینی شاژنە لەسەر ئەمەدەڵێت: گەیاندنی هەواڵ بەو هەنگانە یەکێکە لە نەریتەکانی 300 ساڵەی کۆشکی پاشایەتی، چونکە باوەڕ وایە ئەگەر هەواڵی مردنی شاژن و دانانی جێگرەوەکەی پێڕانەگەیەنرێت ئەوا لە وەرزی داهاتوویاندا هەنگوێن دروست ناکەن، بۆیە هەر زوو هەنگەوان بە خەمبارییەوە لە بەردەم شانەکان وەستاو قردێلەی لێ بەستن و کارەساتی مردنی شاژنی پێڕاگەیاندن.
سەرچاوە: Meil Online

بابەتە پەیوەندیدارەکان