چۆن ئارەقکردنەوە کەم دەکەیتەوە؟

11:22 - 2022-09-25
دووتوێ
380 جار خوێندراوەتەوە
کاتێک ئارەقکردنەوە لە سنوری ئاسایی تێدەپەڕێت

لەم وەرزەدا هەیە جەستەی ئارەقێکی زۆر دەردەکات، دەبێتە هۆی بێزاری خۆیان و دەوروبەرەکەیان، دەردانی ئەو ئارەقەی مرۆڤ پێویستە، بەڵام کاتێک لە سنوری خۆی تێپەڕی ئاسایی نییە و دەبێت کەسەکە وریای خۆی بێت، ئەو حاڵەتە چارەسەری ریشەیی نییە، بەڵکو سیستەمی خۆراک کاریگەری هەیەو دەکرێت بەهۆی ڤیتامین و خواردنەکانەوە ئارەقکردنەوە کەم بکرێتەوە.
 گۆشت خواردن
زۆر گۆشت خواردن جگە لە جەڵتەی دڵ و گیرانی بۆرییەکانی خوێن و کۆبوونەوەی چەوری و قەڵەوبوون و دەیان ئاسەواری خراپی تر، هاوینان وا لە جەستەی مرۆڤ دەکات ئارەقێکی زۆر و بۆنی ناخۆش دەربدات، ئەوانەی ئارەقی زۆر دەکەنەوە هۆکارەکە سەرەکییەکەیان گۆشت خواردنی بێ سنورە، چونکە مادەی بیۆرینی تێدایە و ئارەق دروست دەکات، سەندیکای داودەرمانی ئەڵمانی ئامۆژگاریمان دەکات گۆشت خواردن کەمبکەینەوە.
ڤیتامین بی و دی
پزیشکێکی بەریتانی بۆ ماڵپەڕی Health Shots دەڵێت: ژمارەیەک ڤیتامین هەن وادەکەن پلەی گەرمای جەستە رابگرن و نەهێڵن زۆر ئارەق دەربدات لەوانە ڤیتامین B کە لەناو هێلکەو سەوزەوات و بەرهەمەکانی شیر و چەرەزات هەیە، هەروەها کەمبوونەوەی ڤیتامین D لەناو لەش وادەکات سەری کەسەکە ئارەقێکی زۆر دەربدات لەگەڵیشیدا سەرئێشە و شان ومل توندبوون دروستدەبێت، ئەم ڤیتامینەش لەناو ماسی و بەرهەمەکانی شیردا هەیە، ئەو پزیشکە دەڵێت: ئەوانەی کەمی ئەو ڤیتامینەیان هەبێت دەبێت رۆژێ لایەنی کەم سەعاتێک بچنە بەرهەتاو کە بەرهەمهێنەری سەرەکی ڤیتامین D- ە.
کالیسیۆم و مەگنیسیۆم
کەمبوونەوەی مەگنیسیۆم و کالیسیۆم لەناو جەستە وادەکات مرۆڤ ئارەقی زۆر بکاتەوە، بۆیە رێنمایی ئەوەمان دەدەنێ میوە و تەڕە و سەوزە و بەرهەمەکانی شیرو پاقلەمەنییەکان بخۆین تا بڕی پێویست لەو مادانە وەربگرین، زانستی خۆراک دەڵێت: ئەو دوو مادەیە هی تری بەسودیش لەناو چای سەوز و رەشدا هەیە، پێگەی ئەلیکترۆنی Insider نووسیویەتی هەریەک لە لیمۆ و رۆنی گوێزی هیندی دوو مادەی زۆر بەکەڵکن بۆ کەمکردنەوەی ئارەق کردنەوە، هەروەها جۆری قوماشی ئەو جلوبەرگەی لەبەری دەکەین کاریگەری زۆری هەیە لەسەر دەردانی ئارەق.  

سەرچاوە: 
Zentrum der Gesundheit

بابەتە پەیوەندیدارەکان