یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی له‌به‌رده‌م دۆخێكی زۆر مه‌ترسیدار دایه ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری یاریزانی هاوینی ئه‌مساڵ یاخود هاوینی ساڵی داهاتوو بۆنده‌كه‌یان كۆتایی دێت.
وه‌كو ئاشكرایه به پێی زۆرینه‌ی سه‌رچاوه‌كان ئیرلینگ هالاندی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه ریزی یانه‌كه جێده‌هه‌ڵێت و ده‌چێته یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا به‌ڵام له پاڵ ئه‌و یاریزانه چه‌ندین یاریزانی تر ده‌توانن له یانه‌كه بڕۆن.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا بلاویان كرده‌وه له ماوه‌یه‌كی كورت دا یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی 17 یاریزانی پێكهاته‌كه‌ی هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه 17 یاریزانی یانه‌كه بۆنده‌كه‌یان كۆتایی ئه‌م وه‌رزه یاخود وه‌رزی داهاتوو كۆتایی دێت و ده‌توانن به‌بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌كه بڕۆن.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه له بۆندس لیگا له هاوینی 2022 و 2023 نزیكه‌ی 230 یاریزان بۆنده‌كانیان له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان كۆتایی دێت و ده‌بنه یاریزانی سه‌ربه‌ست.