ئاسیا و ئەمریكا چوار قۆناغی تر لەخۆ دەگرن

11:14 - 2022-09-26
دووتوێ
371 جار خوێندراوەتەوە

بۆ جاری پێنجەم لەسەر یەك، ماكس فریستابینی هۆڵەندی پلەی یەكەمی قۆناغەكانی فەرەنسا و هەنگاریا و بەلجیكا و هۆڵەندا و ئیتاڵیای فۆرمۆلا وەنی گرت بەوەش تا دێت لە نازناوی پاڵەوانی ئەمساڵی ئەو پاڵەوانێتییە نزیك دەبێتەوە. 
ئەم وەرزە 22 قۆناغی پاڵەوانێتیی ئۆتۆمبێلی فۆرمۆلا وەن بەڕێوە دەچن، تەنیا قۆناغی روسیا كانسڵ بووە و سەرجەم قۆناغەكانی تر لەسەرجەم كیشوەرەكاندا بەڕێوە دەچن.
قۆناغی یەكەم 18 تا 20/3 لە بەحرەین  لەسەر حەلەبەی سخێر بەڕێوەچووە، قۆناغی دووەمیش 25 تا 27/3 لەسەر حەلەبەی جدە لە سعودیە بەڕێوەچووە، بەمشێوەیە ئەم پاڵەوانێتییە تا ئێستا بەردەوامەو قۆناغ لە دوای قۆناغ بەڕێوە دەچێت.
دوا قۆناغی ئەم پاڵەوانێتییە قۆناغی ئیتاڵیا بوو كە رۆژی 11/9/2022 بەڕێوە چووە و شانزەیەمین قۆناغی پاڵەوانێتییەكەش بووە بەڕێوە بچێت.

یەكەم تا سێیەم شۆفێری ئەم قۆناغە ئەمانەی خوارەوە بوون:
1- ماكس فریستابین-هۆڵەندا (تیپی رێدبۆڵ راسینگ).
2-شارل لۆكلێر-مۆناكۆ (تیپی فێراری).
3-جۆرج راسیل-بەریتانیا (تیپی مارسیدیس).

ریزبەندیی
ریزبەندیی یەكەم تا شەشەم شۆفێرەكان پاش ئەم 16 قۆناغە، ئەم شۆفێرانەن كە كۆی خاڵەكانیان سنوری 100 یان تێپەڕاندووە:
1-ماكس فریستابین-هۆڵەندا        (تیپی رێدبۆڵ راسینگ)(335 خاڵ).
2- شارل لۆكلێر-مۆناكۆ (تیپی فێراری)         (219 خاڵ).
3- سێرجیۆ پێرێز-مەكسیك                         (تیپی رێد بۆڵ راسینگ)(210 خاڵ).
4-جۆرج راسیل-بەریتانیا (تیپی مارسیدیس)(203 خاڵ).
5- كالۆس ساینس ئالبن-ئیسپانیا (تیپی فیراری)(187 خاڵ).
6-لویس هامیڵتۆن-بەریتانیا (تیپی مارسیدیس)(168 خاڵ).

قۆناغەكانی داهاتوو
مانگی (9/2022)  تەنیا هەردوو قۆناغی هۆڵەنداو ئیتاڵیای تیادا بڕێوە چووە، 
بەڵام مانگی ئۆكتۆبەر (10/2022) دەبێت چوار قۆناغی تری بەڕێوە بچن بەمشێوەیە:
*2/10/2022 -قۆتاغی سەنگافورە (17).
*9/10/2022 -قۆتاغی ژاپۆن (18).
*23/10/2022 -قۆتاغی ئەمریكا (19).
*30/10/2022 -قۆتاغی مەكسیك (20).
پاڵەوانانی سەرجەم قۆناغەكانی یەكەم تا هەشتەم ئەم شۆفێران بوون:
*قۆناغی بەحرەین (1) - شارل لۆكلێر-مۆناكۆ(تیپی فێراری).
*قۆناغی سعودیە (2) - ماكس فریستابین-هۆڵەندا(تیپی رێدبۆڵ راسینگ).
*قۆناغی ئوستورالیا (3)  - شارل لۆكلێر-مۆناكۆ (تیپی فێراری).
*قۆناغی ئیمیلیا-رۆمانیا (4) - ماكس فریستابین-هۆڵەندا (تیپی رێدبۆڵ راسینگ).
*قۆناغی میامی-ئەمریكا (5) -ماكس فریستابین-هۆڵەندا(تیپی رێدبۆڵ راسینگ).
*قۆناغی ئیسپانیا (6) - ماكس فریستابین-هۆڵەندا(تیپی رێدبۆڵ راسینگ).
*قۆناغی مۆناكۆ (7) - سێرجیۆ پێرێز-مەكسیك(تیپی رێدبۆڵ راسینگ).
*قۆناغی ئازەربیجان(8) - ماكس فریستابین-هۆڵەندا(تیپی رێدبۆڵ راسینگ).
*قۆناغی كەنەدا (9) -ماكس فریستابین-هۆڵەندا (تیپی رێدبۆڵ راسینگ).
*قۆناغی بەریتانیا (10) -كالۆس ساینس ئالبن-ئیسپانیا (تیپی فیراری).
*قۆناغی نەمسا (11) - شارل لۆكلێر-مۆناكۆ(تیپی فێراری).
*قۆناغی فەرەنسا (12) - ماكس فریستابین-هۆڵەندا(تیپی رێدبۆڵ راسینگ).
*قۆناغی هەنگاریا (13) - ماكس فریستابین-هۆڵەندا(تیپی رێدبۆڵ راسینگ).
*قۆناغی بەلجیكا (14) - ماكس فریستابین-هۆڵەندا (تیپی رێدبۆڵ راسینگ).
*قۆناغی هۆڵەندا (15) - ماكس فریستابین-هۆڵەندا (تیپی رێدبۆڵ راسینگ).
*قۆناغی ئیتاڵیا (16) - ماكس فریستابین-هۆڵەندا (تیپی رێدبۆڵ راسینگ).

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان