رۆژی پێنجشه‌ممه یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 26ی خولی نایابی كوردستان درێژه‌ی ده‌بێت و دوو یارییه‌كه‌ی گرنگه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له دیارترین یاریشدا یانه‌ی سیروانی نوێ به‌هیوای تۆڵه كردنه‌وه له یانه‌ی دهۆك ده‌بێته میوانی ئه‌و یانه‌یه و یانه‌ی هه‌ندرێنیش ئامانجی ئه‌وه‌یه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێڕه‌وی سه‌ركه‌وتن.
به‌ر له یارییه‌كانی ئه‌م جه‌وله‌یه سیروانی به 47 خاڵ له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی دایه‌و 6 خاڵ له‌پێش یانه‌ی هه‌ندرێنی دووه‌م دێت و ئه‌ویش دوو خاڵ له پێش یانه‌ی سه‌یدسادقه كه ئه‌مه‌ی دوایی یارییه‌كی زیاتری كردوه‌و ئه‌م هه‌فته‌یه چاوه‌ڕوانه.
سیروانی نوێ جه‌وله‌ی پێشوو له ناو یاریگاو هانده‌رانی كه‌وته داوی یه‌كسانبوونه‌وه كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی زاخۆی دوا خانه‌ی ریزبه‌ندی یه‌كسانبوو، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌مه‌ی دوایی مه‌ترسی دابه‌زینی له‌سه‌ره و هانای بۆ تیپی خولی نایابی عێراق بردبوو و یاریزانی ئه‌و تیپه‌ی بانگهێشت كردبوو.
سیروانی نوێ له‌م یارییه توانای راستگۆ فه‌ریقی ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ند و كاپتنی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه یاری رابردوو به‌هۆی سزای راگرتنه‌وه‌ی به‌شداری نه‌كرد و گه‌ڕانه‌وه‌شی هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ رزگار عه‌لی راهێنه‌ر به‌تایبه‌ت كه راستگۆ مایسترۆی هێڵی ناوه‌ند و سه‌ركرده‌ی تیپه‌كه‌یه له‌ناو یاریگا و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاستی تیپه‌كه هه‌یه.
یاری رابردووی نێوانیان له یاریگای سیروانی نوێ هه‌رچه‌نده تیپه‌كه‌ی رزگار عه‌لی به درێژایی یارییه‌كه باشتر بوو به‌ڵام دهۆك توانی به سێ خاڵه‌وه له یاریگا بچێته ده‌ره‌وه، بۆیه سیروانی نوێ ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی ئه‌و شكسته بكاته‌وه‌و له رێگه‌ی سێ خاڵی ئه‌م یارییه‌وه هه‌نگاوێكی گه‌وره له بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی نایاب نزیك بێته‌وه.
به‌ر له‌م یارییه دهۆك له‌پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی دایه‌و خاوه‌نی 30 خاڵه و ئامانجیشی راگرتنی تیپه‌كه‌ی رزگار عه‌لیه تا له رێگه‌یه‌وه له تیپه‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی نزیك بێته‌وه.
له یارییه‌كی تری گرنگی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا كه سه‌رجه‌م یارییه‌كانی سه‌عات سێ ده‌ست پێده‌كات یانه‌ی هندرێن به‌هیوای كۆتایی هێنان به ئه‌نجامه خراپه‌كانی میوانداری یانه‌ی ئاراراتی نۆیه‌می ریزبه‌ندی ده‌كات.
هندرێن له دۆخێكی خراپدایه كه له‌وه‌ته‌ی هه‌فته‌ی 20 له یانه‌ی نه‌ورۆزی بردۆته‌وه هیچ سه‌ركه‌وتنێكی تری نییه‌و ته‌نانه‌ت یه‌ك گۆڵیشی نه‌كردوه.
ئه‌و یانه‌یه له هه‌فته‌ی 21 به یانه‌ی سۆران دۆڕا و له هه‌فته‌ی 22 چاوه‌ڕوان بوو، له هه‌فته‌ی 23 به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر به سیروانی نوێ دۆڕا و پێشه‌نگی بۆ ئه‌و یانه‌یه چۆڵ كرد، دوای ئه‌وه له هه‌فته‌ی 24 به یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر دۆڕا و هه‌فته‌ی پێشووش له‌گه‌ڵ یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان یه‌كسانبوو، ئه‌مه‌ش مانای وایه ئه‌و یانه‌یه چوار یارییه له‌سه‌ریه‌ك هیچ گۆڵێكی نه‌كردوه.
ده‌كرێت ئه‌م جه‌وله‌یه دواین هه‌لی هندرێت بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازیه‌كه له‌گه‌ڵ سیروانی نوێ كۆبكاته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له چوار یارییه‌كه‌ی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه سیروانی نوێ سێ یارییان له شاری سلێمانی ده‌كات.