هه‌رێز جه‌مال
لە شاری سلێمانی پاش دوو رۆژ رکابەری، پاڵەوانێتی گۆڕەپان ومەیدانی کراوە بۆ پێشکەوتووانی یانەکانی کوردستان (کچان و کوڕان) کۆتایهات و یاریزانانی پێشمەرگەی سلێمانی لەسەر ئاستی تیپ یەکەم بوون.
پاڵەوانێتییەکە لە کوڕاندا 12 یانە بەشداریان کرد، پێشمەرگەی سلێمانی توانی 120 خاڵ کۆبکاتەوە و پلەی یەکەم دەستەبەر بکات، سیروانی نوێش بە 116 خاڵ دووەم و خانەقینیش بە 104 خاڵ سێیەم بوو.
لەسەر ئاستی کچانیش 10 یانە بەشدار بوون، یاریزانانی پێشمەرگەی سلێمانی 142 خاڵیان کۆکردەوە و نازناوی پاڵەوانیان دستەبەر کرد، سیروانی نوێش بە 116 خاڵ دووەم و کچانی سەورەش بە 96 خاڵ سێیەم بوون.
پاڵەوانێتیی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان ماوەی سێ ساڵ بوو ئه‌نجام نه‌درابوو، لەم پاڵەوانێتیەی ئەمساڵدا چەندین ریکۆردی نوێش تۆمار کران.
دوو ریکۆرد مریه‌م عه‌بدولواحید له یاری بازی به‌رزی كچان و یه‌ك بازدا تۆماریکرد، له یاری سێبازیشدا چاوان به‌هادین توانی ریکۆردێکی نوێ بۆ كوردستان تۆماربكات(11:48مەتر)، له هه‌ڵدانی رمیشدا ئاسیا عه‌زیز ریکۆردی كوردستانی له‌و ركابه‌رییه‌دا شكاند(38:20 مەتر)، دڵسۆز عوبێدی یاریزانی دیاری كوردستان و عیراقیش له راكردنی 400 مه‌تر به‌ربه‌ستدا ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار کرد(65:23سانیە).
له پێشبڕکێەکانی كوڕانیشدا ته‌نیا ریکۆردێکی نوێ تۆماركرا كه له هەڵدانی مەترەقەدا بوو.
پاڵه‌وانێتییه‌كه په‌راوه‌ی كۆتایی بوو بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له یاریزانه به‌شداره‌كان به مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانێتیی عیراقدا كه بڕیاره مانگی داهاتوو له به‌غدا به‌رێوه‌بچێت.