له ئینگلیزییه‌وه: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
رۆماننووسی ئه‌مریكی هارپەر لیی (1926-2016) ئه‌و نووسه‌ره‌ی كه له‌لایه‌ن خوێنه‌ری كورده‌وه له رێگای رۆمانی (كوشتنی باڵنده‌ی لاساییكه‌ره‌وه) كه لۆنا دڵشاد مه‌ریوانی وه‌ریگێڕاوه بۆ كوردی. خاوه‌نی خه‌ڵاتی پولیتزه‌ره له‌سه‌ر نووسینی هه‌مان رۆمان به یه‌كێك له فیگه‌ره نائاشكراكان هه‌ژمارده‌كرێت له ئه‌ده‌بی ئه‌مریكیدا، هۆكاری ئه‌و هه‌ژماركردنه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پاشه‌كشه‌كردنی زۆر خێرای له هه‌موو ئه‌و تیشكه‌ی كه خرابووه سه‌ر ناو و كاره‌كه‌ی له دوای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆمانه‌كه‌ی له ساڵانی شه‌سته‌كاندا هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له خوێنه‌ره راسته‌قینه‌كانی ئه‌م نووسه‌ره پێیانوایه كه هیچ سه‌مه‌ره‌یه‌ك له پاشه‌كشه‌ی ئه‌م خانمه‌دا نییه و له‌وانه‌یه دووركه‌وتنه‌وه‌ی له چاودێری و شوێنه گشتییه‌كان ساناترین و تایبه‌تترین هه‌نگاو بێت كه نووسه‌رێك ده‌توانێت بیكات. هاوكات ئێمه‌ی خوێنه‌ریش زۆرباش له دووركه‌وتنه‌وه و به‌ته‌نها ژیان به مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه و نووسینه‌وه‌ی خواسته‌كانمان تێ ده‌گه‌ین.
ده‌كرێت هه‌وادارانی ئه‌م خانمه نووسه‌ره هه‌ندێك زانیاری كه‌میان له‌سه‌ر ژیانی هه‌بێت بۆ نموونه هارپەر لیی له یه‌كێك له شارۆچكه بچووكه‌كانی ویلایه‌تی ئه‌له‌باما له‌دایكبووه، باوكی مافناس و سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه و وته‌بێژ بووه، هه‌روه‌ها ئه‌م خانمه رۆژنامه‌نووسه هاوڕێی نزیكی رۆماننووسی به‌ناوبانگ ترومان كاپۆت بووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه لێره‌دا ده‌یخه‌ینه‌ڕوو چه‌ند خاڵێكه كه پێشتر له‌سه‌ر ئه‌م خانمه خۆحه‌شارده‌ره نه‌زانراون. له‌وانه‌یه هه‌ریه‌كێك له‌م خاڵانه وا له خوێنه‌ر و هه‌وادارانی ئه‌م خانمه بكه‌ن كه زیاتر هۆگری بن و خۆشیان بوێت:
1-ئاره‌زووی تێكه‌ڵاوی و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی كردووه
هارپەر لیی وه‌كو خانمێكی گه‌نج له شاری نیویۆركدا ده‌ژیا، به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناوچه‌ی مۆنرۆیڤیڵی له ویلایه‌تی ئه‌له‌باما به‌رده‌وام بوو له سه‌ردانی شاری نیویۆرك به‌مه‌به‌ستی پشتگیرییكردن له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و شاره و هه‌روه‌ها سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری پایته‌خت، هارپەر لیی له‌م سه‌ردانانه‌یدا به به‌كارهێنانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاس ئاسووده‌تر بوو له به‌كارهێنانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌كسی له‌به‌ر هۆكاری تێكه‌ڵاوبوون.
2-ناوی راسته‌قینه‌ی نیلی _Nelle بوو
هارپەر لیی به‌ناوی نیلی هارپەر لیی Harper Lee Nelle یه‌وه ناونرا كه له‌دایكبوو ناوی یه‌كه‌می له هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی ناوی نه‌نكییه‌وه وه‌رگیرابوو كه ناوی خاتوو ئیلین _ Ellen بوو، كاتێك بوو به نووسه‌ر خاتوو (لی _ Lee) ناوی یه‌كه‌می لابرد چونكه نه‌یویست خه‌ڵكی به هه‌ڵه ناوه‌كه‌ی بنووسن یاخود به‌هه‌ڵه بیڵێن و به‌خاتوو نێڵێ _ Nellie بانگی بكه‌ن.
3- هه‌ر له سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی پێكه‌نیناوی بوو.
له سه‌رده‌می كۆلێژدا كاری بۆ گۆڤاری كۆمیدی رامیرجامیر ده‌كرد له ویلایه‌تی ئه‌له‌باما له‌و گۆڤاره‌دا خاوه‌نی ستوونێكی تایبه‌تی بوو به ناونیشانی ((بۆچوونه گاڵته‌جاڕییه تونده‌كان)) و كه تێیدا بابه‌ته پێكه‌نیناوییه زۆر باوه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگای بڵاوده‌كرده‌وه، ئه‌وه‌بوو دواتر بووه به سه‌رنووسه‌ری هه‌مان گۆڤار.
4-هه‌ندێكجار به‌بێ مه‌به‌ست به‌ره‌نگاری یاسا و ده‌سه‌ڵاتی ده‌بۆوه.
خاتوو لی _Lee له هاتوچۆكردنی بۆ رۆژهه‌ڵاتی سه‌رووی ئه‌مریكادا هه‌میشه دوو بلیتی هاتوچۆكردنی پێ‌بوو كه تایبه‌ت بوو به‌ساڵانی شه‌سته‌كان و ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ش نایاسایی بوو له‌وسه‌رده‌مه‌دا.
5-هارپەر لیی هۆگری وه‌رزش بوو.
لی یاریكه‌رێكی به‌هێزی یاری گۆڵف بوو، له یه‌كێك له لێدوان و چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا وتبووی (من زۆر داهێنه‌رانه بیرده‌كه‌مه‌وه له‌كاتی یاریكردنی گۆڵفدا هاوكات له كۆلێژ چه‌ند گوژمێكی یاری تۆپی پێی كردووه و دواتریش له ساڵانی دوایی ته‌مه‌نیدا وه‌كو وه‌رزشێك راوی ماسی له‌ناوچه‌یه‌كی دڵخوازی خۆی له‌ویلایه‌تی ئه‌له‌باما كردووه.
6-خاوه‌نی ئیشێكی رۆژانه بووه
له كاتی نووسینی یه‌كه‌م رۆمانیدا. كاتێك لی روویكرده شاری نیۆرك به مه‌به‌ستی به‌رده‌وامبوون له پیشه‌ی نووسینیدا بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی رۆژانه‌ی وه‌كو نوێنه‌ری دابینكردنی بلیتی فڕۆكه‌وانی له كۆمپانیایه‌كدا كاریده‌كرد.
7-هاوڕێكانی به‌توندی پشتگیری‌یان ده‌كرد
له یه‌كێك له ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵدا هه‌ردوو هاوڕێی نزیكی خاتوو لی به‌ڕێزان (میشێل و جۆی مووشه‌ی ساڵێكیان به‌دیاری له نێو پارچه كاغه‌زێكدا پێشكه‌ش كرد و پێیانڕاگه‌یاند كه دیارییه‌كیان بۆ هێناوه ماوه‌ی ساڵێك پشووی ده‌داتێ له كاركردن تاوه‌كو بتوانێت به‌ئاره‌زووی دڵی خۆی سه‌رقاڵی نووسین بێت و بنووسێت، له ئه‌نجامی ئه‌و دیارییه و له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا خاتوو هارپەر لیی رۆمانی (كوشتنی باڵنده‌ی لاساییكه‌ره‌وه)ی نووسی.
8-پشتگیری له هاوڕێكانی ده‌كرد
هارپەر لیی هه‌ر له منداڵییه‌وه و ئه‌و ده‌مه‌ی ته‌نها پێنج ساڵان بوو هاوڕێی نزیكی نووسه‌ری به‌ناوبانگ ترومان كاپۆت بووه و هه‌ر له‌ته‌مه‌نێكی زووه‌وه پارێزگاری له هاوڕێكه‌ی كردووه له هه‌ڕه‌شه و ئازاردانی منداڵه‌كانی دراوسێیاندا. دواتریش كه ئه‌م دوو هاوڕێیه بوون به نووسه‌ر خاتوو لی وه‌كو یاریده‌ده‌ری لێكۆڵه‌ر بۆ كاپۆتی هاوڕێی كاری كردووه تاوه‌كو بتوانێت رۆمانی (له‌ناو خوێنێكی سارد) دا بنووسێت و چه‌ندین جار هاوسه‌فه‌ری بووه به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه بۆ رۆمانی هاوڕێكه‌ی له ویلایه‌تی كه‌نساس.
9-توانایه‌كی باشی هه‌بووه له گاڵته‌كردن به خۆی:
له هه‌ڵوێستێكیدا خاتوو لی به‌ده‌نگێكی نزم زمانه باشوورییه‌كه‌ی خۆی تێكداوه و بووه‌ته مایه‌ی پێكه‌نین و پاشان وتویه‌تی: بۆیه وا له زمانه‌كه‌م ده‌كه‌م چونكه هه‌میشه كه گوێم له ده‌نگی زمانێكی پاراو ده‌بێت ئاوڕ له چوارده‌وری خۆم ده‌ده‌مه‌وه و ده‌نگم كزده‌كه‌مه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌و ماوه‌ی ساڵه‌دا كه خاتوو لی خوێندكار بووه له كۆلێژی هه‌نتینگۆن كاتێك داوای زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ر ژیانی لێده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی پاراستنی له ئه‌رشیفی ئه‌لكترۆنی كۆلێژه‌كه‌دا وه‌ڵامێكی زۆر پێكه‌نین ئامێزیان ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت ((به‌درێژایی ئه‌م 34 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی جگه له خاوه‌ندارێتی باڵنده‌كه‌م هیچ كام له‌و خۆشییانه‌ی كه به‌سه‌ر هاوته‌مه‌نه‌كانمدا دێت به‌سه‌ر مندا نه‌هاتووه.
10-به‌رده‌وام له‌و كه‌سانه‌ی كه هارپەر لیی زۆر سه‌رسام بووه پێیان و كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بووه بۆ سه‌ر ژیانی مامۆستای رێزمانی ئینگلیزی قۆناغی دواناوه‌ندی یه‌كه‌ی بووه خاتوو كلادیس واتسۆن ئه‌م مامۆستایه یۆته هانده‌ری لی بۆ ناسینی ئه‌ده‌بی به‌ریتانی ته‌نانه‌ت پێش ناردنی ده‌ستنووسی رۆمانی (كوشتنی باڵنده‌ی لاساییكه‌ره‌وه) بۆ چاپخانه‌كان ناردوویه‌تی بۆ ئه‌م مامۆستایه‌ی و داوای لێكردووه تێبینی و ره‌خنه‌كانی خۆی ئاراسته بكات و دواتر كه رۆمانه‌كه‌ی چاپ و بڵاوبۆته‌وه گه‌شتێكی تایبه‌تی بۆ مامۆستاكه‌ی بۆ ئینگلته‌را رێكخستووه ماوه‌ی مانگێك وه‌كو جۆرێك له سوپاسگوزاری.
11-توانیویه‌تی زاڵ بێت به‌سه‌ر برینداریدا و به‌رده‌وام بووه له نووسینیدا:
له ساڵی 1965دا كاتێك چێشتخانه‌ی ماڵه‌كه‌ی خاتوو لی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌نجه‌ڵێكه‌وه گڕده‌گرێت و دووچاری برینێكی سه‌خت ده‌بێته‌وه به سووتاندنی رێژه‌یه‌كی زۆری ده‌ستی راستی كه ده‌بێته رێگر له‌نووسین و تایپكردنی كاره‌كانی بۆیه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی زۆر قورس له شاری نیویۆرك ده‌كات له‌پێناوی به‌رده‌وامبوونی له نووسیندا.
12-خولیایه‌كی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌ده‌بی به‌ریتانی هه‌بووه:
لی هه‌وادارێكی سه‌رسه‌ختی نووسه‌ری گه‌وره‌ی به‌ریتانی جه‌ین ئۆستن بووه، ته‌نانه‌ت جارێكیان وه‌كو جۆرێك له گاڵته‌جاڕی نزیك له راستیه‌وه وتویه‌تی ((هه‌موو خه‌ونێكم ئه‌وه بوو كه ببمه جه‌ین ئۆستنی باشووری ویلایه‌تی ئه‌له‌باما، عه‌شقی زۆری بۆ ئه‌ده‌بی به‌ریتانی ئه‌م خانمه رۆماننوسه‌ی هاندا كه له ساڵی 1948دا وه‌كو خوێندكارێكی راگوزه‌ر بچێته زانكۆی ئۆكسفۆرد و خوێندنی ئه‌ده‌بی سه‌ده‌ی بیسته‌م بخوێنێت. چونكه خاتوو لی عاشقی ئینگلته‌را و ئه‌ده‌به‌كه‌ی بوو كه هاوكات بڕیاریدابوو چه‌ند عاشقی ئه‌ده‌ب بێت دووئه‌وه‌نده‌ش دوژمنی خوێندنی یاسا بێت.
سه‌رچاوه: سایتی
www.barens and noble.com