ههرێز جهمال
یەکێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) دەستپێکردنی قۆناغی کۆتایی فرۆشتنی بلیتی یارییەکانی مۆندیالی 2022ی راگەیاند، به کەمتر لە دوو مانگ پێش دەستپێکردنی یەکەم یارییەکانی مۆندیال، فرۆشتنی پلیتهكان له رۆژی سێشەممە 27-9-2022 لە ڕێگەی ماڵپەڕی رهسمی فیفاوە بەردەسته.
ئهم قۆناغهی فرۆشتنی بلیتەکان بەردەوام دەبێت لە فرۆشتن تا کۆتایی یارییهكانی مۆندیال بەپێی بەردەستبوونی و پێشبینی دەکرێت دواكاری زۆری لهسهر بێت.
بلیتی مۆندیال بەسەر چوار پۆلی نرخدا دابەشدەکرێت، پۆلی چوارەمی بلیتەکان تەنها بۆ دانیشتوانی قەتەرە، هەروەها هاندەران دەتوانن تا ٦ بلیت لە هەر یارییەکدا بکڕن بەگشتی تا ٦٠ بلیت بۆ هەر یارییەک.
له مۆندیالی قهتهر چوار یاری له رۆژێك بهرێوهدهچێت هاندەران دەتوانن سوود لەم دەرفەتە ناوازەیە وەربگرن بۆ ئەوەی لە یەک ڕۆژدا بەشداری دوو یاری بکەن، لەگەڵ جێبەجێکردنی یاساکان.
کارتی دیجیتاڵی هەیا
جگە لە داواکردنی بلیت، سەرجەم هەڵگرانی بلیتی مۆندیال، چ لە قەتەر نیشتەجێ بن یان لە دەرەوەی وڵات، دەبێت داوای کارتی دیجیتاڵی هایا بکەن، کە ڤیزەی بەشداریکردنە بۆ قەتەر و دەبێت لەگەڵ بلیتی یارییەکەدا پێشکەش بکرێت بۆ ئەوەی بتوانن بەشداری بکەن.
دوو ملیۆن زیاتر پلیت فرۆشراوه
شایەنی باسە فیفا مانگی ڕابردوو فرۆشتنی دوو ملیۆن و 450 هەزار بلیتی بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر ڕاگەیاند، لە لوتکەی لیستی زۆرترین وەرگرتنی بلیتی مۆندیال، هاندەران لە قەتەر، ئەمریکا، ئینگلتەرا، سعودیە، مەکسیک، ئیمارات، فەرەنسا، ئەرجەنتین، بەرازیل و ئەڵمانیایه.