كاوه حاجی عزیز
(1)
ئیدی كاتی ئه‌وه هاتووه رابمێنم له‌و رۆژگارانه‌ی به‌سه‌رم بردن، هه‌ر له منداڵیمه‌وه تا ئێستای نه‌فره‌تی، خۆزگه‌م به‌و كاتانه‌ی له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی بووم، ده‌مزانی به‌چاوی ره‌حم و به‌زه‌یی ته‌ماشام ده‌كه‌ن، ده‌یانزانی باوكم نییه، یارمه‌تیان ده‌دام، ناوم له لیستی منداڵه بێ باوكه‌كاندا بوو، مامۆستاكه‌م به‌چاوی رێزه‌وه بێ ئه‌وه‌ی سه‌غڵه‌ت بم یارمه‌تییه‌كه‌ی ده‌دامێ، جاری وا هه‌بوو جلوبه‌رگ یا پاره بگره له قه‌ڵه‌م و ده‌فته‌ر و كتێبی تازه‌ش بێبه‌شیان نه‌ده‌كردم.
من بیرم نایه‌ت كه‌ی باوكم مردووه به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی فامم كردۆته‌وه هه‌ر به(رزه هه‌تیو) ناسراوم كوڕانی گه‌ڕه‌ك ئه‌مه‌یان ده‌زانی ئه‌وانیش وه‌ك مامۆستاكانی قوتابخانه به‌ڕێزه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌هیچ بكه‌م هاوڕێیه‌تیان ده‌كردم. بیره‌وه‌ری چی باس بكه‌م؟ رۆژگار هات و رۆیشت خاڵم كه دایكم سوێندی ده‌خوارد، گه‌ر دوعای خراپه‌ی بكردایه ده‌یوت: هه‌موو دنیا له‌ناوبچێ بێ سه‌ری ستاری برام. به‌ڕاستی خاڵه ستار له ماڵی ئێمه هه‌رچی بوتایه وه‌ك فه‌رمانێكی ئیلاهی جێبه‌جێ ده‌كرا، ئه‌و زۆر میهره‌بان بوو زۆرمان خۆشده‌ویست. چاكم له‌بیره سه‌ره‌تای شه‌ڕی ئێران و عیراق بوو تا دره‌نگانی شه‌و له‌لای ئێمه ده‌مایه‌وه ئا له‌وكاتانه‌دا رادیۆیه‌كی پێ‌بوو دهمهومهغریب دهیكرهوه گوێم لێ بوو رادیۆكه ده‌یوت ئێره ده‌نگی... ئیدی له‌به‌ر ته‌شویش هیچی ترمان نه‌ده‌بیست. ده‌موت خاڵه ئه‌مه چییه؟ كوێیه؟ ده‌یوت هیچ نییه ده‌نگوباسه... ئه‌ی بۆ ناهێڵن گوێمان له هیچ بێت؟
-ئاخر رۆڵه مه‌منوعه مه‌منوع!
له‌و كۆڵانه‌ی ماڵی ئێمه‌دا ده‌یانوت ئه‌وه‌ی پیاو بێت (پێشمه‌رگه)یه ده‌مزانی زۆر له باوكی هاوڕێكانم له ده‌ره‌وه‌ن و پێشمه‌رگه‌ن. دهنگوباسی ئه‌و ئیزاعهیهش ئه‌وانی مه‌شغوڵ كردبوو. خواخوایان بوو ده‌نگه‌كه ساف بكه‌ن و گوێیان له هه‌واڵی پێشمه‌رگه بێ.
(2)
دایكم هه‌ندێ جار حه‌زی له سه‌مون ده‌كرد شه‌وه‌كه‌ی پێی ده‌وتم ده‌بێ به‌یانی زوو له خه‌و هه‌ستی بچیت سه‌موونمان بۆ بهێنیت، هه‌رچه‌نده ماڵی ئێمه ئه‌وه‌نده قه‌ره‌باڵغ نه‌بووین، خۆم و دایك و خوشكه‌كه‌م بووین. سه‌ره‌تای به‌هاربوو، رۆژێك تازه دنیا رووناك ده‌بووه‌وه، له ماڵ هاتمه‌ده‌ر بۆ كڕینی سه‌مون. گه‌یشتمه كۆڵانه‌كانی قه‌زازه‌كان ده‌بینم چه‌ند گه‌نجێك كه‌مێك له خۆم گه‌وره‌تر به یاشماغ ده‌موچاویان هه‌ڵبه‌ستووه نزیك بوومه‌وه لێیان، به‌ده‌نگ هاتن.
-ئا چی ئه‌كه‌ی لێره؟
-ده‌چم سه‌مون ده‌كڕم.
-باشه بڕۆ و مه‌وه‌سته.
به‌ڕاستی ترسام خوایه ئه‌مانه چی ده‌كه‌ن بۆ خۆیان ئاوا لێكردووه؟! هه‌ر له كۆڵانه‌كه‌ی ئه‌ودیو نزیك جاده‌ی سابونكه‌ران دوو سێ كوڕی ترم بینی به‌هه‌مان شێوه. په‌مپی بۆیاخیان به‌ده‌سته‌وه بوو منیان بینی شپرزه‌بوون (چی ده‌كه‌ی.. بۆ ناڕۆی له‌م ناوه مه‌مێنه. نه‌با قوات خاصه بێن و تووشی شتێك بیت) به‌ڕاستی ترسام به‌په‌له سهمونهكهم كڕی و به‌هه‌مان شوێندا هاتمه ماڵه‌وه. بۆنی بۆیاخ كاسی كردبووم مه‌پرسه چی نووسرابوو؟ ئه‌و كۆڵانانه بۆنی بۆیاخی گرتبوو ئیدی هه‌ستت بهكهشه بههارییهكه و بۆنی گوڵ نه‌ده‌كرد.
(3)
(به‌كر) ئه‌و هاوڕێیه‌م بوو زۆرشتی لێوه فێربووم ئه‌و كاتانه‌ی له ناوه‌ندی ئازادی بووین بڵاوكراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی بۆ ده‌هێنام، له‌وه ده‌چوو ماڵه‌كه‌یان بنكه‌یه‌كی ئه‌وێ بێت باسی ههرچییهكهم ده‌كرد یه‌كسه‌ر وه‌ڵامی ده‌دامه‌وه. له هه‌ندێ كه‌س ده‌سڵه‌میه‌وه، لێ له‌گه‌ڵ مندا هیچ ترسێكی نه‌بوو. حاڵی منی باش ده‌زانی.
بیرمه یه‌كه‌م كتێبی له‌سه‌ر بیری نه‌ته‌وایه‌تی بۆ هێنام، به‌دزییه‌وه له‌ناو كتێبه‌كانی مه‌نهه‌جی خوێندندا ده‌یدامێ. كاتیشی بۆ داده‌نام، له ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌بوایه بمخوێندایه‌ته‌وه، كتێبه‌كه‌م بۆ ده‌هێنایه‌وه دوای ئه‌وه‌ی له‌ناو كتێبه‌كانی تری قوتابخانه‌دا ده‌یشارده‌وه و ئیمتیحانێكی ده‌كردم. بۆ رۆژی دواتر بڵاوكراوه‌یه‌كی تر یا چاپكراوێكی تری بۆ ده‌هێنام متمانه‌مان به‌یه‌كتر هه‌بوو. وای لێكردم رۆژ له‌دوای رۆژ عه‌وداڵی هه‌واڵی پێشمه‌رگه بم پرسیاری زیاتر وه‌ڵامی پڕ قه‌ناعه‌تم ده‌ستده‌كه‌وت. رۆژێكیان دوای وه‌رگرتنی نمره‌ی كۆتایی ساڵ له‌سه‌ر سه‌كۆی یاریگای مه‌كته‌به‌كه پێموت:
-ئه‌وا هه‌ردووكمان ده‌رچووین. ئه‌ی ئه‌وه‌ی تر چۆن دێته‌دی.
-ده‌ته‌وێ پێشمه‌رگه ببینی.
-نه‌ك ببینم ده‌مه‌وێت...
ئه‌و خولیایه جه‌سته‌می ته‌نی بوو هیچ شتێك له‌لام هێنده‌ی ئه‌و ناوه پیرۆز نه‌بوو. حه‌زم ده‌كرد پێشمه‌رگه ببینم تامه‌زرۆی بینیان بووم وامده‌زانی فریشتهیهكن له ئاسمان له مرۆڤ ناچن نهبرسیان ده‌بێ نه‌تینوو، ماندوو نابن... هه‌موو رۆحلهبهرێك له‌وان ده‌ترسێ چ جای ئه‌وه‌ی مژده‌ی رزگاری و ئازادی له هه‌نسك و لووله‌ی تفه‌نگی ئه‌واندایه. ئه‌وان نه‌بن ئێمه هیچ نین هه‌ندێ جار وام هه‌ست ده‌كرد رۆحلهبهرێكی هێند پیرۆز و گه‌وره‌ن له‌وه ناچێ له جنسی مرۆڤ بن شاگه‌شكه ده‌بووم به بینیان خودایه كه‌ی پێشمه‌رگه ده‌بینم! ئه‌ی ده‌بێت ئه‌و فه‌زڵه كه‌ی بفه‌رمووی و بمكه‌یته جنسی پێشمه‌رگه؟!.
(4)
به‌ڕێكه‌وتم یاخود بڵێم شارم به‌جێهێشت له‌سه‌ر راسپارده و چاوساغی (به‌كر)ی هاوڕێم تا دێی (گورگه‌یه‌ر) نه‌وه‌ستان هه‌رچه‌نده جانی شارباژێڕ پێناسه ناكرێ، دهمهوپایزبوو دنیا مات و خه‌ماوی بوو كۆتا مانگی خه‌رمانان بوو گه‌لاوێژ سهرهتاتكێكی ده‌كرد. باكم نه‌بوو، دوایی ئاواتی خۆم كه‌وتبووم. پێشمه‌رگه ده‌بینم. ده‌بمه پێشمه‌رگه. ئای خودایه چ خۆشییه‌ك بوو! نزیكی مزگه‌وته‌كه بوومه‌وه ئه‌وانم بینی.
-چییه بۆ سه‌ردان هاتوویت.
ئه‌مه وته‌ی ئه‌و كوڕه تێكسمڕاوه بوو كه من پێم ده‌وت (كوڕی گه‌ڕه‌ك) ماوه‌یه‌كی زۆربوو دیارنه‌مابوو، دایكی له ترسان ده‌یوت چووه بۆ عه‌سكه‌ری و نازانم دیله، كوژراوه، سجنه...هیچ هه‌واڵێكی نییه.
كاك له‌تیف ئه‌مه تۆی دوای یه‌كتر ماچكردن خه‌ریكبوو هه‌واڵی ماڵه‌وه‌یان پێ بڵیم ده‌می گرتم وتی هیچ مه‌ڵێ. ئیدی تێگه‌یشتم!.
ناسینه‌وه‌ی كاك له‌تیف زۆر خۆشنوودی كردم پێموابوو به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌وه به‌ئاسانی ده‌بمه پێشمه‌رگه. به‌ڵام هه‌یهوو زۆری ویست دوای چه‌ندین جار هاتوچۆم بۆ شار و بۆ لای ئه‌وان. ئه‌وانی چی هه‌ر رۆژه و له دێیه‌ك بوون. هه‌رله‌م هاتوچۆیه‌دا زۆربه‌ی دێیه‌كانی شارباژێڕ هه‌ر له نۆڕكهوه تا كوڕه‌داوێ تا دۆڵی جافایه‌تی شاره‌زا بووم. شارباژێڕی سه‌خت و ته‌ختم له دوای ئه‌واندا تهی كرد تا ببمه پێشمه‌رگه.
دهمهوبههاربوو له‌سه‌ر كانی مزگه‌وته‌كه‌ی گه‌ڕه‌دێ دانیشتبووم گۆچان به ده‌ستێك دوای سڵاوكردن هات بۆلام وتی:
-ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌ر بهدوامانهوهیت بۆچی هاتووی؟
-ده‌مه‌وێت ببمه پێشمه‌رگه.
-كوڕی خۆم تۆ بۆ ناچی بخوێنی و خزمه‌تی دایك و خوشكه‌كه‌ت بكه‌یت!
هه‌ستم كرد ده‌مناسێ و حاڵ و ئه‌حواڵی ماڵه‌وه‌شمان ده‌زانێ وتم:
-له‌وان بێباكم ئه‌وه‌ی خه‌می منه خاكه، نیشتمانه، كوردستانه.
ده‌ستێكی بهشانمادا و رۆیشت. ترسام چونكه ده‌نگم به‌رزكرده‌وه و حه‌ماس هه‌موو جه‌سته‌می ته‌نیبوو. دوای ئه‌وه‌ی له دێی چنگیان كاك له‌تیف (كوڕی گه‌ڕه‌ك) بانگی كردم.
-كوڕی باوكم ئه‌م هاتوچۆیه‌ت له‌چییه؟ ئێستا تۆ نابێت بچیته‌وه شار چونكه هه‌واڵمان بۆ هاتووه ده‌گیرێیت.
(5)
ساڵێك زیاتر پێش ئه‌وه‌ی ببمه پێشمه‌رگه كردیانمه ته‌ته‌ر له‌م دێ بۆ ئه‌و دێ له شارباژێڕه‌وه بۆ شاره‌زوور و هه‌ورامان له قه‌راخه‌وه بۆ گه‌رمیان گهریدهیهكی سه‌رهه‌ڵگرتوو بووم ئای له جوانی كوردستان. چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تیم نایه شان ساتێك له ساته‌كان هه‌ستم به ماندووێتی... نامۆیی... بێزاری نه‌ده‌كرد. له‌گه‌ڵ شاخ و دۆڵ و چیاكانی كوردستاندا ره‌نگی یه‌كترمان گرتبوو ئه‌و كاتانه‌ی جه‌وله‌یه‌ك یا چالاكییه‌كمان ده‌كرد زیاتر ده‌حه‌سامه‌وه. ئه‌وه‌نده‌م به‌سبوو ئه‌م پێشمه‌رگایه‌تییه له رزه ههتیووهوه كردمی به (سیخۆ) ئه‌وه‌ی بێتاقه‌تی ده‌كردم ته‌نها دایكم و نیگاری خوشكم بوون. هه‌واڵی ئه‌وه‌م هه‌بوو نیگار شووی به‌كوڕێكی خاڵه ستار كردووه و له‌گه‌ڵ دایكمدا به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین و كوێره معاشێكی هه‌یه. زیاتر بێخه‌م بووم... بێ‌باك بووم بێ‌باك له‌وه‌ی ده‌یانبینمه‌وه ئینجا حیكایه‌تی ئه‌م دابڕانه‌یان بۆ ده‌گێڕمه‌وه.
داستانه‌كان، وره و ئازایه‌تی، كۆڵنه‌دان، شه‌هیده‌كان، وێرانبوونی خاك، ئه‌نفال، ئاواره‌یی، بێ ماڵی، بێ پاره، بێ... تۆ بڵێی كه‌س باوه‌ڕمان پێ بكات و به ئه‌فسانه‌ی نه‌زانێت؟ تۆ بڵێی كه‌سێك هه‌بێت سه‌رمان بۆ بله‌قێنێ و پێمان بڵێ راسته و هه‌ر رۆژێكتان شاكارێكی فیلمی سینه‌ماییه، به‌ڵام مه‌خابن سه‌د جار حه‌یف و مه‌خابن.
(6)
به‌یانییه‌كی زۆر ساردبوو بهههڵداوان خۆم گه‌یانده سه‌ر جاده‌كه و هه‌ر وه‌ستام پاس نه‌هات، ته‌كسییه‌كم گرت و سه‌ركه‌وتم، دوای سڵاو و شوێنی مه‌به‌ستم پێگوت و دانیشتم شۆفێره‌كه به‌ده‌م لێخوڕینه‌وه خه‌ریكی بادانی كه‌ناڵه‌كانی رادیۆی سه‌یاره‌كه‌ی بوو.
-به‌م سه‌رمایه هه‌واڵێكی خۆش نییه گه‌رممان بكاته‌وه.
-بۆ هه‌واڵیش بۆی هه‌یه.
-ئه‌ی چۆن براله.
ده‌نگی رادیۆكه هات.
-توركیا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه.
-دارایی عیراق بودجه‌ی هه‌رێمی بڕی.
-چه‌ند كۆڵبه‌رێكی كورد كه‌وتنه كه‌مینێكی پاسدارانه‌وه.
-له‌به‌ر بێ مووچه‌یی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بایكۆتی ده‌وامیان راگه‌یاند...
-ژنێك كوژرا... ژنێك خۆی كوشت.
- ها گه‌رمت بووه‌وه هێشتا له كوێته گه‌ڕا. گه‌ڕا تا گۆرانییه‌كی خۆشی دۆزییه‌وه.
-ئۆخه‌ی حه‌سه‌ن. له‌گه‌ڵیدا ده‌یوته‌وه. ئه‌و مه‌ریه‌مه‌ی خۆم ده‌یزانم... نزیك بوومه‌وه له بانقه‌كه ویستم بڵێم ئا لێره‌دا... شۆفێره‌كه وتی (ناشێ بۆ مووچه بچی؟.) به‌و به‌یانییه زووه به‌رده‌م بانقه‌كه ئه‌وه‌نده قه‌ره‌باڵغ بوو له كووره‌ی هه‌نگ ده‌چوو. هه‌ر مه‌پرسه له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌موت (باشه ئه‌و هه‌مووه وه‌ك من پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینن؟ یانی كورد ئه‌و هه‌مووه پێشمه‌رگه‌یه‌ی هه‌بووه؟! ئه‌ی ئه‌و هه‌موو شه‌هید و ئه‌نفاله؟! باشه گه‌ر ئه‌وان زیندوو بوونایه چی ده‌بوو؟! قوربانی و ده‌ستكه‌وته‌كان له ژماردن نایه‌ن ئه‌ویان له‌به‌ر زۆریی ئه‌میان له‌به‌ر ...) داڵغه لێیدام له‌به‌ر سه‌رما ده‌ستم له گیرفانهكانمدا نابوو له‌پڕ كاك حسێنم بینی. كه له پێشمه‌رگایه‌تیدا به مام پۆڵا گازیان ده‌كرد.
-سیخۆ بگه‌ڕێره‌وه ئه‌مڕۆش نه‌بوو، وتیان دوایی جه‌ژن وه‌رنه‌وه.