ئاکار نەجم
تێد هیوز به یه‌كێك له باشترین شاعیرانی نه‌وه‌ی خۆی داده‌نرێت. به‌هره‌یه‌كی سروشتی له نووسیندا هه‌بووه، به هاندانی مامۆستاكانی و خوشكه گه‌وره‌كه‌ی له ته‌مه‌نی پانزه ساڵییه‌وه ده‌ستی به نووسین كردووه. له ته‌مه‌نی بیست و حه‌وت ساڵیدا یه‌كه‌م كتێبی شیعری بڵاوكرده‌وه. دواتر ده‌ستی كرد به نووسینی كتێب بۆ منداڵان و زۆری نه‌خایاند جێی خۆی له‌م بواره‌شدا كرده‌وه. به‌ڵام ئه‌م شاعیره له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، ژیانی خێزانی له‌گه‌ڵ شاعیری به‌ناوبانگ سیلڤیا پلاس سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. له كتێبی «نامه‌كانی كریسمس»دا باسی په‌یوه‌ندییه ئاڵۆزه‌كه‌یانی كردووه. ئه‌م به‌رهه‌مه دیوانه شیعرێكه پێش مردنی بڵاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ وه‌ك یه‌كێك له باشترین شاعیر و نووسه‌ری سه‌ده‌ی بیسته‌م داده‌نرێت.
تێد هیوز له ساڵی 1930 له میتۆلمرۆید له دایكبووه و دوای ئه‌وه‌ی تووشی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن ده‌بێت، له ساڵی 1998 به جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌مرێت. تێد له قوتابخانه‌ی بێرنلی رۆد له میتۆلمیرۆید ده‌ستی به‌خوێندن كردووه. كاتێك ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵ بوو، خێزانه‌كه‌ی روویان له شاری مێكسبۆرۆ له باشووری یۆركشایر كرد و له‌وێ رۆژنامه و دوكانێكی تووتنیان به‌ڕێوه‌ده‌برد. لێره تێد چووه قوتابخانه‌ی منداڵانی شه‌قامی شۆفیڵد و دواتر گواسترایه‌وه بۆ قوتابخانه‌ی رێزمانی مێكسبۆرۆ. له قوتابخانه مامۆستاكانی هانیان ده‌دا بۆ نووسین. ساڵی 1946 یه‌كه‌م شیعری به ناونیشانی «رۆژئاوای كێوی» له گۆڤاری قوتابخانه‌كه‌دا به ناوی «دۆن و دێرن» بڵاوكرده‌وه و پاش ئه‌وه یه‌كه‌م كورته‌چیرۆكی خۆی بڵاوكرده‌وه. له ساڵی 1948 له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی له قوتابخانه زه‌ماله‌یه‌كی بۆ كۆلێژی پێمبرۆك له كامبریج پێبه‌خشرا. به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و كۆلێژه‌وه بكات، بڕیاریدا سه‌ره‌تا ده‌ست به‌خزمه‌تكردنی نیشتمانی بكات و له ساڵی 1949 په‌یوه‌ندی به هێزی ئاسمانی شاهانه‌وه كردووه و تا ساڵی 1951 وه‌ك میكانیكی رادیۆی زه‌مینی له شوێنێكی جیاواز له رۆژهه‌ڵاتی یۆركشایر كاری كردووه، به‌و پێیه‌ی كاری كه‌می هه‌بوو، زۆربه‌ی كاته‌كانی به‌خوێندنه‌وه و دووباره خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی شكسپیر به‌سه‌ر بردووه. دوای ته‌واوكردنی خزمه‌ته نیشتمانییه‌كه‌ی، تێد هیوز په‌یوه‌ندی به كۆلێژی پێمبرۆكه‌وه كرد بۆ وه‌رگرتنی سكۆله‌رشیپ له‌گه‌ڵ زمانی ئینگلیزی وه‌ك پسپۆڕ. به‌ڵام كه‌ش و هه‌وای بازنه‌ی ئه‌ده‌بی داهێنه‌ری ئه‌وی خنكاند و زۆربه‌ی وتاره‌كانی له ده‌ستده‌دا. دواجار له ساڵی سێیه‌مدا بابه‌ته‌كه‌ی گۆڕی و ده‌ستی به ئه‌نترۆپۆلۆژی و شوێنه‌وارناسی كرد. هه‌رچه‌نده وه‌ك زانایه‌ك سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، به‌ڵام جارێكی دیكه ده‌ستیكرده‌وه به نووسین. جگه له‌وه‌ش كاتێكی زۆری له خوێندنی ئه‌فسانه و خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی دبلیو بی ییتس به‌سه‌ر بردووه. له ساڵی 1954 له زانكۆی كامبریج ده‌رچووه له بواری ئه‌نترۆپۆلۆژی و شوێنه‌وارناسی. ئه‌مه ئه‌و ساڵه بوو چه‌ند شیعرێكی تێدا بڵاوكرده‌وه. به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌دا ناوی ساخته‌ی دانیال هیر و پیته‌ر كرۆی به‌كارهێناوه. له 25ی شوباتی 1956دا له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی ئاهه‌نگێكیان به بۆنه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤارێك سازكرد، كه ناوی لێ‌نرا «پێداچوونه‌وه‌ی سانت بۆتۆلف» له‌و مه‌راسیمه‌كه‌دا شاعیری ئه‌مریكی سیلڤیا پلاس ئاماده بوو.
له نێوان تێد و سیلڤیادا
تێد و سیلڤیا عاشقبوون. خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان په‌لی بۆ هاوسه‌ری كێشا، له 16ی حوزه‌یرانی 1956 ژیانی هاوسه‌رییان ده‌ستپێكرد. دوای زه‌ماوه‌نده‌كه بۆ ماوه‌ی ساڵێك له كامبریج به‌خۆشی ژیاون و له هه‌وڵه ئه‌ده‌بییه‌كانیاندا پاڵپشتی یه‌كتریان ده‌كرد. هه‌ردووكیان شیعریان له گۆڤاره به ناوبانگه‌كانی وه‌ك «نه‌ته‌وه« و «شیعر» و «ئه‌تڵه‌سی» بڵاوكردۆته‌وه. له ساڵی 1957 روویان له ئه‌مریكا كرد و ده‌ستیان به‌وانه گوتنه‌وه كرد له زانكۆی ماساشوستس له ئه‌مهێرس و له هه‌مانكاتدا به‌رده‌وام بوون له نووسین. له مانگی كانوونی دووه‌می 1959دا ده‌ركه‌وت پلاس دووگیانه بۆیه گه‌ڕانه‌وه بۆ ئینگلته‌را. ژیانی خێزانیان به‌رده‌وام بوو، تاوه‌كو ورده ورده كێشه‌یان بۆ سازبوو، ئاڵۆزی كه‌وته نێوانیانه‌وه. په‌یوه‌ندی سیلڤیا پلاس و تێد هیوزی هه‌میشه بابه‌تی مشت‌ومڕ و بۆچوونی جیاواز بووه، به تایبه‌ت دوای خۆكوشتنی پلاس. په‌یوه‌ندی ئه‌م دوو شاعیره یه‌كێكه له ئاڵۆزترینه‌كانی ناو بازنه‌ی ئه‌ده‌بی به‌خۆكوشتنێكی تراژیدی پلاس كۆتایی هات، بزووتنه‌وه فێمینیسته‌كان تێدیان به‌هۆكاری خۆكوشتنی پلاس ده‌زانی، ئه‌مه‌ش ده‌رگای بۆ ره‌خنه و ناوزڕاندن كرده‌وه. هیوز بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 35 ساڵ به‌ته‌واوی بێده‌نگبوو، خۆڕاگر و داهێنه‌رانه خۆی له قووڵبوونه‌وه له ورده‌كارییه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كه و هه‌وڵی به‌رگریكردن له‌خۆی له تۆمه‌ته‌كان به‌دوور گرت. له نامه و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی هه‌ردووكیاندا وێنه‌ی ناڕوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه باس كراوه چۆن به‌و دۆخه‌ی گه‌یاندوون.