سۆزیار یوسف
تیپی باسكه‌ی كچانی یانه‌ی سه‌نحاریب، نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی ركابه‌رییه‌كانی خولی نایابی باسكه‌ی كچانی یانه‌كانی عیراقی به‌رزكرده‌وه.
پاش چه‌ند رۆژ له نێوان تیپه‌كانی ( ئه‌كاد- ده‌ربه‌ندیخان-گازی باکوور- به‌سره،سه‌نحاریب)، كچانی یانه‌ی سه‌نحاریب توانیان نازناوی ئه‌م وه‌رزه به‌رزبكه‌نه‌وه پاش ئه‌وه‌ی له هه‌ر چوار یاری پاڵه‌وانێتییه‌كه توانیان سه‌ركه‌وتن ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه به سیستمی خولێکی یەک قۆناغ له شاری زاخۆ به‌رێوه‌چوو ، سه‌نحاریب توانی ته‌واوی یارییه‌كان بباته‌وه ئه‌نجامی یارییه‌كانی به‌م شێوه‌یه بێت.
*50-22 له ده‌ربه‌ندیخانی برده‌وه.
*73-55 له ئه‌كادی برده‌وه.
*76-63 له گازی باکووری برده‌وه.
*93-57 له به‌سره‌ی برده‌وه.
به به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و نازناوه، كچانی سه‌نحاریب بۆ سێیه‌م جار له مێژووی خۆیاندا نازناوی خولی نایابی باسكه‌ی كچانی یانه‌كانی عیراقیان به‌ده‌ستهێنا.
هه‌رچی تیپی باسكه‌ی كچانی یانه‌ی ئه‌كاد بوو توانی پله‌ی دووه‌م بگرێت و كچانی گازی باکووری شاری كه‌ركووكیش پله‌ی سێیه‌میان به‌ده‌ستهێنا.