هه‌رێز جه‌مال
ماریا سۆل فێرێر کاپۆتی ئیتاڵی (31 ساڵ) بە یەکەم کجە ناوبژیوان دادەنرێت کە ناوبژیوانی خولی پله‌یه‌كی ئیتالێا«كالچیۆ» بكات ، پاش ئەوەی یەکێتی ناوبژیوانانی ئیتاڵیا دەنگی لەسەر دانانی ئه‌و ناوبژیوانه دا.
له‌سه‌ر بڕیاری لیژنه‌ی ناوبژیوانانی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا ، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 2-10-2022 کاپۆتی ناوبژیوانی یاریی ساسۆلۆ بەرامبەر سالێرتیانا ده‌كات له گه‌ڕی هه‌شته‌می خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا.
ماریا سۆل فێرێر کاپۆتی، حه‌وت ساڵ لەمەوبەر دەستی بە كاری ناوبژیوانی ، له یارییەکانی خولی پلە سێی پاشان بۆخولی پلە دوو، تا ئێستاش له خوله‌كانی ئیتاڵیا بۆ پله جیاوازه‌كان 23 یاری ناوبژیوانی کردووە، لە جامی ئیتاڵیا و خولی پلە دوو و پلەسێ و هەروەها به ستافی ناوبژیوان بۆ مۆندیالی ئافرەتانی خوار 17ساڵ هەڵبژێردراوە کە لە 11-30ی تشرینی یەکەم لە هیندستان بەڕێوەدەچێت.
کاپۆتی،ساڵی 2007 پەیوەندی بە یەکێتی ناوبژیوانانی ئیتاڵیاوە کردووە و ناوبژیوانی یارییەکانی خولی هەرێمەکانی کردووە، پێش ئەوە ساڵی 2015 دەست بە ناوبژیوانی یارییەکانی خولی پله چوار بکات.