بەریتانیا سزایەکی گەورە بەسەر تیك تۆكدا دەسەپێنێت

10:43 - 2022-10-02
هەمەرەنگ
704 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی نەبوونی رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی مافی منداڵ و بەكارهێنانی تیك تۆك لە لایەن منداڵانەوە، بەریتانیا سزایەکی بەبڕی 27 ملیۆن پاوەن بەسەر تیك تۆكدا دەسەپێنێت.

 

هاوكات لێكۆڵینەوە لەبارەی بەكارهێنەرانی تیك تۆك كرا، ئەوانەی كە بەكارهێنەرین نابێت تەمەنیان لە 13 ساڵ كەمتر بێت، بەڵام بەهۆی لاوازی سیاسەتی تیك تۆكەوە ئەو هەنگاوە شكستی هێنا و منداڵان بەردەوام بوون لە بەكارهێنانی تیك تۆك بەبێ ئاگاداریی دایك و باوكیان.

 

دیانا ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان