دانا ره‌ئووف
هه‌موو ساڵێك چه‌ندان نووسه‌ری گه‌وره له هه‌موو دنیاوه، كه خۆیان به شایسته‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ ده‌زانن، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن له ستۆكهۆڵم و ئه‌كادیمیای سویدییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان پێوه بكرێت و مزگێنی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵیان پێ بده‌ن. بێگومان هه‌موو ساڵێك چه‌ندان نووسه‌ر بێ ئومێد ده‌بن و زۆر جاریش ئه‌و نووسه‌ره‌ی خه‌ڵاته‌كه ده‌باته‌وه، بۆ خۆیشی و بۆ دنیایش ده‌بێته هه‌واڵێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو.
هه‌ندێك له پسپۆڕه‌كانی بواره‌كه، له‌و بڕوایه‌دان، كه ئه‌كادیمیای سویدی ئاوڕێك له نووسه‌رانی نه‌رویژی دراوسێ بداته‌وه، له‌م رووه‌وه چه‌ند نووسه‌رێكی نه‌رویژ كاندیدی ئه‌م خه‌ڵاته‌ن
ئه‌مڕۆ، (6/10/2022) ئه‌كادیمیای سویدی، له‌به‌رده‌می میدیاكانی هه‌موو جیهاندا ناوی براوه‌ی خه‌ڵاتی ئه‌مساڵ، 2022 ئاشكرا ده‌كات. رۆژنامه‌كانی سوید، هاوكات میدیاكانی جیهان ناوی چه‌ندین نووسه‌ریان هێناوه، كه ئه‌وان به شایسته و كاندیدی ئه‌و خه‌ڵاته‌ی ده‌زانن، به‌ڵام پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م خه‌ڵاته هێنده نهێنییه تا ئه‌و كاته‌ی ده‌رگاكانی ئه‌كادیمیای سویدی به رووی میدیاكانی جیهاندا ده‌كرێته‌وه و ناوی براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه ئاشكرا ده‌كرێت، كه‌س نازانێت براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه كێیه.
ئه‌مساڵ چه‌ندین ناو، كه له‌لایه‌ن نووسه‌ر و ره‌خنه‌گر و پسپۆڕه‌كانی ئه‌ده‌به‌وه كاندید كراون، هاوكات كتێبفرۆشه گه‌وره‌كانی سویدش له‌م بواره‌دا ناوی دڵخواز و كاندیده‌كانی خۆیان بڵاوكردۆته‌وه. یه‌كێك له‌و نووسه‌رانه‌ی ئه‌م ساڵ، زۆربه‌ی میدیاكانی جیهانی و سویدی و ره‌خنه‌گر و لێكۆڵه‌ره‌وه ئه‌كادیمییه‌كانی زانكۆكان ئاماژه‌یان بۆ كردووه و خوازیارن براوه‌ی ئه‌م ساڵی خه‌ڵاتی نۆبڵ بێت، نووسه‌ری ئینگلیزی سه‌لمان روشدی-یه. روشدی ئێستا ته‌مه‌نی 75 ساڵه و له ئه‌مریكا ده‌ژی. هه‌ر ئه‌م ساڵیش له مانگی هه‌شت، له كاتی پێشكه‌شكردنی سیمینارێكدا درایه به‌ر چه‌قۆ و به خه‌ستی بریندار كرا. ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌گره‌كان له باره‌ی روشدی-وه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌و زمانه به‌رزه ئه‌ده‌بییه و خه‌یاڵه بڵاوه‌یه، كه به شێوه‌یه‌كی باڵا كه‌لتور و سیاسه‌ت تێكه‌ڵاو ده‌كات و شتێكی تایبه‌ت به خۆی ده‌خوڵقێنێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی، كه زۆر فره به‌رهه‌میشه.
هه‌رچه‌نده ناوی سه‌لمان روشدی، له نێو لیستی كاندیده‌كاندا به‌هێزترینیانه، به‌ڵام ره‌خنه‌گره‌كان به دووری ده‌زانن، ئه‌مساڵ سه‌لمان روشدی خه‌ڵاته‌كه به‌رێته‌وه، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ری. ئه‌گه‌ر سه‌لمان روشدی خه‌ڵاته‌كه وه‌ربگرێت، دنیا له‌و چاوه‌وه ده‌یبینێت، كه قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌و هێرشه‌یه له مانگی هه‌شتدا كرایه سه‌ری و بریندار كرا، ئه‌كادیمیای سویدیش، وه‌ك ئه‌و پسپۆرانه ئاماژه‌یان بۆ كردووه، نایانه‌وێ ئه‌و خه‌ڵاته وه‌ك قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یه‌ك ئاماژه‌ی بۆ بكرێت.
یه‌كێك له ناوه‌كانی تر، كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێت خه‌ڵاته‌كه به‌رێته‌وه، نووسه‌ری روسی یودمیللا ئولیتسكایه-یه. یودمیللا به هه‌مان نه‌فه‌سی رۆماننووسه كلاسیكییه گه‌وره روسه‌كان ده‌نووسێت، به‌ڵام له دیدێكی مۆدێرنه‌وه. ئه‌و رووداوانه‌ی له ئه‌ده‌بی كلاسیكی روسیدا كاره‌كته‌ر و ئه‌تمۆسفێر و هونه‌ری گێڕانه‌وه له یه‌كه‌یه‌كی چڕ و هه‌روه‌ها مه‌زندا كۆده‌كاته‌وه، لای یودمیللا له دنیایه‌كی مۆدێردندا به‌رجه‌سته ده‌بێت. له‌وانه‌یه ئه‌م كاندیده‌یش به هۆی جه‌نگی روسیا / ئۆكرانیاوه، ببێته سه‌رئێشه بۆ ئه‌كادیمیای سویدی، له‌به‌ر ئه‌وه له‌و بڕوایه‌دا نین یودمیللا خه‌ڵاته‌كه وه‌ربگرێت.
هه‌ندێك له پسپۆڕه‌كانی بواره‌كه، له‌و بڕوایه‌دان، كه ئه‌كادیمیای سویدی ئاوڕێك له نووسه‌رانی نه‌رویژی دراوسێ بداته‌وه، له‌م رووه‌وه چه‌ند نووسه‌رێكی نه‌رویژ كاندیدی ئه‌م خه‌ڵاته‌ن، بۆ نموونه داگ سولستاد، یۆن فۆسه و كارڵ ئۆڤه كناوسگۆرد. ئه‌م نووسه‌ره نه‌رویژیانه، به هیچ شێوه‌یه‌ك له هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسییه‌وه نه‌گلاون و هیچ كێشه و سه‌رئێشه‌یه‌ك بۆ ئه‌كادیمیای سویدی دروست ناكات.
هه‌ندێك له ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه كه‌لتوری و كه‌سایه‌تییه‌كانی نێو ده‌زگاكانی بڵاوكردنه‌وه و ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه خوازیارن نووسه‌رێك خه‌ڵاته‌كه به‌رێته‌وه، ئه‌وان هیچ به‌رهه‌مێكیان نه‌خوێندبێته‌وه و له نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی دنیادا زۆر دیار نه‌بێت، هه‌ر بۆ نموونه وه‌ك ساڵی پار، كه به‌خشرا به (عه‌بدولڕه‌زاق گورنا). ئه‌م نووسه‌رانه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، به ناوێكی نادیار وه‌ك براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبیڵ، ده‌رگایه‌كی تر به رووی ئه‌ده‌بدا ده‌كرێته‌وه، كه له‌وانه‌یه مه‌ودایه‌كی تری قووڵ و فراوان به ئه‌ده‌بی جیهانی ببه‌خشێت.
هه‌ر له لیستی كاندید و نووسه‌ره دڵخوازه‌كانی دنیای ئه‌ده‌بدا، چه‌ند ناوێكی تر به شایسته‌ی ئه‌م خه‌ڵاته بۆ ئه‌م ساڵ ده‌زانن، بۆ نموونه ڤلادیمیر سۆرۆكین-ی روسی و میكایل هۆلێنبێگ-ی فه‌ره‌نسی و كۆرماك مه‌كارسی-ی ئه‌مه‌ریكی.
ئه‌مڕۆ، سه‌عات یه‌كی پاش نیوه‌ڕۆ ناوی ئه‌و نووسه‌ره‌ی خه‌ڵاته‌كه وه‌رده‌گرێت ئاشكرا ده‌كرێت. ئه‌كادیمیای سویدیش هه‌میشه دنیای ئه‌ده‌بیان تووشی شۆك كردوه و زۆر جار ئه‌و كه‌سه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ی بردۆته‌وه، به بیری هیچ كه‌سێكدا نه‌هاتووه.