ڤیڵدان چه‌تین
له توركییه‌وه: فه‌رهاد چۆمانی
ره‌نگه كاتی ئه‌وه هاتبێت ئیتر نووسه‌ره‌كه‌ی بچێته پشتی كامێرا، به رێگه‌ی «شه‌وانی تاعوون» له ئاستێكدایه پیشه‌ی نیگاركێشه‌ییه‌كه‌ی كه نیوه‌چڵ به‌جێی هێشت، هه‌روه‌ها ده‌شێ ببێته ده‌رفه‌تێكیش بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م فیلمی ئۆرهان پاموك ببینین.
ئه‌و په‌تا گوێزراوانه‌ی وه‌ك كاره‌سات ناویان ده‌به‌ین، كۆمه‌ڵگه‌كان سه‌راوژوور ده‌كات و له رووی بایه‌خی ستراتیژییه‌وه گۆڕانكاری گه‌وره‌ی سیاسی و سۆسیۆ ئیكۆنۆمی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت، له راستیدا ئه‌و قۆناغانه قۆناغی په‌رجووئاسان.
په‌تای ئه‌نتۆنینۆس له نێوان ساڵانی 165-180دا له ئیمپراتۆریه‌تی رۆما سه‌رهه‌ڵده‌دات و به‌پێی ته‌خمین نزیكه‌ی پێنج ملیۆن كه‌سی كوشت، ئه‌مه زه‌مینه‌ی خۆش كرد بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و زوڵم و زۆردارییه بێت كه ئیمپراتۆریه‌تی رۆما ده‌رهه‌ق به كریستیانه‌كان ده‌یكرد، بگره بووه هۆكارێك تا جووه‌كانیش ستاتوویه‌ك بۆخۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. له نێوان ساڵانی 541- 542 په‌تای جوستینیه‌ن زه‌بری گه‌وره‌ی له هه‌ردوو ئیمپراتۆرییه‌ته به‌هێزه‌كه‌ی رۆما و ساسانی دا و زه‌مینه‌ی ئاماده‌كرد بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایینی ئیسلام. بڵاوبوونه‌وه‌ی تاعوون یاخود «مه‌رگی ره‌ش» له نێوان ساڵانی 1346-1353دا رێگه خۆشكه‌ر بوو له‌به‌رده‌م فراوانبوونی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی به‌لای ئه‌وروپادا. له نێوان ساڵانی 1520 - 1570 په‌تای كۆكۆلیزتلی له‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌دا كه ئه‌مڕۆ ناوی مه‌كسیكه تا به‌رازیل و كه‌نه‌دا، به نزیكه‌ی ته‌واوی كیشوه‌ری ئه‌مریكای گرته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی ئیسپانییه‌كان خاكی ئه‌مریكاییه خۆجێیه‌كانیان داگیركرد و شاری سان فرانسیسكۆیان بنیاتنا، به دوای ئه‌وانه‌وه فه‌ره‌نساییه‌كانیش رێگه‌ی داگیركارییان بۆ ئاسان بو و له ساڵی 1524 له نیویۆرك نیشته‌جێ بوون. له نێوان ساڵانی 1918 - 1920 دا په‌تای ئیسپانی له كیشوه‌ری ئه‌وروپا بڵاوده‌بێته‌وه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمان كه له شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانیدا سه‌ركه‌وتووبوون، بێهێز بكات. ئه‌مه‌ش رێگریی كرد له‌وه‌ی هه‌رچی بیانه‌وێ به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته شكستخواردوانه‌ی هاوشێوه‌ی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی‌دا بسه‌پێنن. ئه‌و دۆخانه یه‌كێكن له دۆخه هه‌ره تێك‌شكان و ریزپه‌ڕه‌كانی مرۆڤ. بۆیه هونه‌ر و هه‌موو لقه‌كانی ده‌یكه‌نه مه‌یدانی داهێنان. به كتێب، شانۆ، رۆمان، وێنه و سینه‌ما...
كتێبی په‌تا له نێوان یه‌كانگیری خه‌یاڵ و حه‌قیقه‌تدا
ئۆرهان پاموك، كه له كاتی نووسینی ماڵی بێده‌نگ و قه‌ڵای سپی‌دا هه‌واڵی نووسینی شه‌وانی تاعوون ده‌دات، له ماوه‌ی ئه‌و په‌تایه‌ی له ساڵی 1901دا بڵاوده‌بێته‌وه له دوورگه‌یه‌كی نوێ/ ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌دا، دامه‌زراندنی مینگه‌ریا ده‌كاته تێمه و رۆمانێكی فره‌باس و پرسه و له‌سه‌ر بنه‌مای جوگرافیای سیاسیی رۆنراوه. ئه‌و ده‌وڵه‌ته عوسمانی و سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م، كه به دامه‌زرێنه‌ری پان ئیسلامیزم داده‌نرێت و له رۆمانه‌كه‌دا هاتووه هه‌ڵوێستی سیاسی و باره رۆحییه‌كه‌ی چه‌نده حه‌قیقه‌ته، ئه‌وا دوورگه‌ی مینگه‌ریش هێنده حه‌قیقیه.
بۆنكۆوسكی پاشا، كه به‌مه‌به‌ستی راگرتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه له دوورگه‌كه له ئه‌سته‌نبوڵه‌وه نێردراوه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له ئێجزاجی نیكیفۆرۆ و دكتۆر ئیلیاس ده‌كوژرێن رۆمانی شه‌وانی تاعوون سه‌رده‌كێشێت ببێته رۆمانێكی پۆلیسی، هۆكاری ئه‌وه‌ی من شه‌وانی تاعوون وه‌ك رۆمانێكی مێژوویی له‌سه‌ر بنه‌مای جوگرافی سیاسی پێناسه ده‌كه‌م ئه‌وه‌یه؛ له نێو ئه‌و ورده‌كارییه‌دا كه نووسه‌ره‌كه ده‌یه‌وێ له‌پاڵ په‌تای تاعووندا بیخاته‌ڕوو بوونی ره‌وتی ناسیۆنالیستییه دوورگه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه. وه‌ك چۆن له نموونه‌ی ئاكڤا نوكارو / ئاو لێره‌وه‌یه تێیده‌گه‌ین، دوورگه‌كه زمانێكی تایبه‌ت و كۆنینه‌ی خۆی هه‌یه. رووداو و پێشهاته‌كانی رابردوو كه روویانداوه هه‌روه‌ها رووداوه‌كانی دواتریشی به ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانیانه‌وه ده‌گێڕێته‌وه. وه هه‌ر سانتیمی دوورگه‌كه‌ی نه‌خشه‌كێشاوه. له ئاسمان و ده‌ریا و گوڵ و بۆنه‌كانیشیانه‌وه.
ئیماژی ته‌نیا مانه‌وه‌ی دوورگه‌كه به‌جیاش ده‌خرێته به‌ر لێكۆڵینه‌وه. وه‌ك چۆن ده‌شێ ئه‌مه ته‌نیایی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بێت، هاوكات مێتافۆرێكیشه بۆ ته‌نیاكه‌وته‌یی تاكیش. هه‌ر بۆیه له شه‌وانی تاعوونی پۆلی‌فۆنی مرۆڤه‌كانیش وه‌كو دوورگه‌كه ته‌نیان. بۆ هه‌ر ده‌ستخه‌ڕۆیی و كارتێكه‌رییه‌ك كراوه‌ن.
له لاپه‌ڕه كۆتاییه‌كانی كتێبه‌كه‌دا، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌شێك له ورووداوه سیاسیانه‌ی كه له‌دوای ساڵی 1901ـه‌وه له ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا رووده‌ده‌ن كاریگه‌ریان به‌سه‌ر داگیركردنی دوورگه‌ی مینگه‌ره‌وه ده‌بێت.
ئۆرهان پاموك له‌و نووسه‌رانه‌یه حه‌ز ده‌كات بوونی خۆی به بیری خوێنه‌ره‌كانی بهێنێته‌وه. ئه‌وه ده‌زانرێت كه ئۆرهان پاموك به‌ر له‌وه‌ی نووسه‌ر بێت، ئاره‌زووی لێ بووه نیگاركێش بێت. هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كردووه له كتێبه‌كانیدا بوونی خۆی بنوینێته‌وه و درێژه‌ی پێ بدات. حه‌زی پاموك بۆ هونه‌ری نیگاركێشی ته‌نیا په‌یوه‌ندی به ویستی پێشوویه‌وه نییه بۆ بوونه نیگاركێش. هاوكات پاموك نووسه‌رێكه به چاوی ده‌رهێنه‌رێكیشه‌وه. وه‌ك چۆن له كتێبه‌كانی تریشیدا وابووه، پاموك له شه‌وانی تاعوونیشدا ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه‌ی به هه‌موو ورده‌كارییه‌كانیه‌وه ئه‌م بۆچوونه‌مان به‌هێزتر ده‌كات. بۆ نموونه كامیل، كه سه‌ره‌تا كۆڵاغا بووه و دواتر فه‌رمانده‌ی دوورگه‌كه، به‌هۆی تاعوونه‌وه هه‌نگاو هه‌نگاو نزیك ده‌بێته‌وه، زیاتر له‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ی نیگاركێشانه بێت وه‌ك ده‌رهێنه‌رێك دیمه‌ن دیمه‌ن وێنه‌ی ده‌گرێت. پێویسته هارمۆنییه‌ك له نێوان رۆحی ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌ردا هه‌بێت؟ پێموایه، ئه‌م پرسیاره یه‌كه‌م پرسیاره كه ده‌رهێنه‌رێك كه ده‌یه‌وێ رۆمانێك بكاته فیلم له‌خۆی ده‌كات. هیچ كه‌سێك نازانێت داخۆ كاتێك ده‌رهێنه‌ر رۆمانه‌كه به‌شێوه‌ی مۆتیڤ و سینه‌ماتۆگرافی ده‌كێشێته‌وه، چۆن و به كام رووداو و كاره‌كته‌ره‌وه گوزارشتی لێده‌كات. ده‌كرێ له رۆمانی شه‌وانی داعووندا به‌شێوه‌ی نه‌خشه‌ی جوگرافیای سیاسی گێڕدراوه‌ته‌وه و رۆمانێكی مێژووییه سه‌رنج بخرێته سه‌ر خۆشه‌ویستی والی سامی پاشا و ماریكا، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌بێچاره‌ییه‌وه وه‌ك باڵنده‌ی كۆچه‌ری له دوورگه‌كه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێن به‌جێی بهێڵن. لێره‌دا هه‌ریه‌كه له نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر ده‌توانن بگه‌نه هۆشێكی هاوبه‌ش و ببنه سیناریست و په‌یكه‌ربه‌ندی فیلمه‌كه دروست بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌ین ده‌قی رۆمانی نووسه‌رێكی كۆچكردوو بێت، لێره‌دا به‌ته‌واوی ده‌شێ قسه‌مان له‌سه‌ر سینه‌مای ده‌رهێنه‌ره‌كه بێت. ئه‌و كاته‌ی داستانه عاشقانه به‌ناوبانگه‌كه‌ی رۆمیۆ و جولێتی ولیه‌م شكسپیر له ساڵی 1936 له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكایی جۆرج كیوكر و له ساڵی 1968 له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری ئیتالیایی فرانكۆ زفیرلی له رووی نزیكیی زمانییه‌وه و له ساڵی 1996 له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری ئوستورالیایی باز لورمه‌ن كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به كاریگه‌ری سینه‌مای ده‌رهێنه‌ر كاریگه‌ری جیاواز له‌سه‌ر بینه‌ر دروستده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر له‌مه‌وه هه‌نگاو بنێن ده‌بێ بپرسین پێویسته چۆن باسی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نێو كتێبه‌كه بكرێت؟ ره‌نگه پێویست بكات هه‌ر جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌مه بێت. به خۆشه‌ویستی پاكیزه سوڵتان و دامات دكتۆر نوری، خۆشه‌ویستی والی سامی پاشا و ماریكا و ئه‌و وێنه ره‌ش و سپییانه‌ی كه ورده‌كارییه ئیرۆتیكییه‌كان ده‌شارنه‌وه. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی زه‌ینه‌ب و كۆڵاغا كامیل هه‌موو ئه‌مانه ده‌شێ وابكه‌ن شه‌وانی تاعوون به‌شێوه‌یه‌كی سینه‌مایی و به فیلم ببینین.
سەرچاوە: oggito