وجدی الاهدل
چه‌نده په‌یامی بڵند له‌ناوه‌ڕۆكی هه‌ر رۆمانێكدا هه‌بێت هه‌رگیز نابێته مایه‌ی زیادكردنی قه‌باره و نرخی هونه‌ری رۆمانه‌كه، به‌ڵكو پلۆت ده‌بێته مایه‌ی هاوكاری داهێنه‌ر به‌مانای ئه‌وه‌ی نووسه‌ری داهێنه‌ر به‌پێی خشته‌یه‌كی كاتی دیاریكراو بنووسێت، ئه‌م كاره له‌هه‌مانكاتدا هاوكاری ده‌كات بۆ پێداچوونه‌وه‌ی ده‌قه‌كه و خوێندنه‌وه‌ی به ده‌نگی به‌رز به‌ئاسانی، بۆ نموونه له‌دۆخی نووسنی رۆمانێكدا نووسه‌ره‌كه‌ی پێویستی به‌كاتێكی زۆر ده‌بێت تاراده‌یه‌ك بۆ خۆئاماده‌كردن پێش ده‌ستكردن به‌نووسینی دێڕی یه‌كه‌م. هاندانی باش یاریده‌ی رۆماننووسه‌كه ده‌دات له‌كۆتاییهێنان به‌رۆمانه‌كه‌یدا، هه‌روه‌ها پێویسته گرێچنی رۆمانه‌كه لانی كه‌م روون بێت له‌نێو بیری رۆماننوسه‌كه‌دا تا بتوانێت رێڕه‌وێكی دروستی درامی بۆ رووداوه‌كانی رۆمانه‌كه‌ی و كۆنترۆڵكردنی لۆجیكی رۆمانه‌كه‌ی هه‌ر له‌لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌مه‌وه تا دوالاپه‌ڕه بكات.
هه‌روه‌كو چۆن ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا دانیشتیت، هه‌ستتكرد قسه‌كه‌ی پچڕ پچڕ و دوور له لۆژیكه ئه‌وه خه‌یاڵت ده‌ڕوات رۆمانه‌كه‌ش ئاوهایه. زۆرم له‌و هاوڕێیانه بینیووه كه رۆچوون له نووسینه‌وه‌ی یه‌كه‌م رۆمانیاندا، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه به‌رده‌وام بن.
پێموایه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌ستیان به‌نووسین كردووه سه‌ره‌تاكه‌ی له‌نێو مێشكیاندا روون بووه، به‌ڵام پاش گه‌شتكردن به‌نێو مه‌مله‌كه‌تی خه‌یاڵدا له‌وانه‌یه له‌دوای نووسینی ته‌نها (40،60) لاپه‌ڕه هه‌ست به له‌ده‌ستدانی رێڕه‌وی نووسینه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، ئه‌مه له‌ده‌رچوونی پاپۆڕێك ده‌چێت له‌به‌نده‌رێكی دیاریكراوه‌وه، به‌ڵام به‌بێ دیاریكردنی لایه‌نێكی دیاریكراو ئه‌م پاپۆڕه رۆده‌چێته نێو قووڵایی ده‌ریاوه و ناگاته هیچ شوێنێك، رۆمان‌نووسین پێویستی به‌وه‌یه كۆتاییه‌كه‌ی ئاشكرا بێت له‌نێو خه‌یاڵدانی نووسه‌ردا، مه‌گه‌ر له‌و دۆخه‌دا نووسه‌ر ئاسووده‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی كۆتاییه‌كی دروستكراو یاخود دانانی قوفڵێكی باو بۆ كۆتاییه‌كه‌ی كه وه‌رگیراو بێت وه‌كو قاڵبێكی ئاماده‌كراو.
یه‌كێك له خراپترین شێوازه‌كانی نووسینی رۆمان ئه‌و شێوازه‌یه رۆمانی تێدا به‌كارده‌هێنرێت وه‌كو ئامرازێكی هاتوچۆ به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پێشنیازه‌كان بۆ خوێنه‌ر. رۆمان له‌نێو ده‌ستی هه‌ندێكدا ده‌بێته ئاژه‌ڵێكی بارهه‌ڵگر بۆ بیرۆكه‌كانی نووسه‌ر و نووسه‌ریش به‌دارێك لێیده‌خوڕێت تا بیگوازێته‌وه نێو بازاڕه‌كان. به‌لای منه‌وه ئه‌و ئه‌ده‌به‌ی خاوه‌نی پلۆتێكی ئایدۆلۆژی ئامانج روونه به‌وشێوه‌یه پێشتر لێیدوام دێته به‌رچاوم. له‌وانه‌یه هه‌ندێك وابزانن ئه‌و په‌یامه‌ی رۆمانه‌كه هه‌ڵیده‌گرێت به‌شی لێدوان له‌توانای پلۆتی رۆماننووسێك بكات، به‌ڵام ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا به‌هه‌ڵه‌بردنه چونكه رۆماننووسی به‌سه‌لیقه زۆر بایه‌خ به‌ناوه‌ڕۆك نادات له‌نێو هه‌ژماره‌كانی نووسینه‌وه‌ی رۆمانێكدا یاخود بیر له‌وه ناكاته‌وه ژماره‌ی ئه‌و په‌یامه بڵند و باڵایانه چه‌ندن له رۆمانه‌كه‌دا، چونكه ئه‌و په‌یامانه چه‌ند زۆریش بن هه‌رگیز كێشێك دروست ناكه‌ن بخرێته سه‌ر قه‌باره‌ی هونه‌ری رۆمانه‌كه. هه‌ر بۆ نموونه به‌شی زۆری ئه‌و رۆماننووسانه‌ی ئه‌و جۆره رۆمانانه‌یان نووسیووه كه ریالیزمی سۆشیالیستین " به‌ده‌ست دووباره‌بوونه‌وه و كۆپیكردنی پلۆتی رۆماننوسییه‌وه ده‌ناڵێن ئه‌مه‌ش نه‌خشه‌ی ستالینانه‌مان وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه ئه‌و ده‌مه‌ی چه‌ندین شاری نیشته‌جێبوون و داموده‌زگای فه‌رمی به‌یه‌ك جۆری وشك و برینگی هاوشێوه دروستكران و هیچ ده‌رفه‌تێك نه‌ده‌درا به ئه‌ندازیاره ته‌لارسازه‌كان تا خه‌یاڵی خۆیان به‌ئازادی بئه‌فرێنن و ئه‌م قۆناغه‌ش له‌مێژووی ته‌لارسازی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵاتدا به‌قۆناغی ریالیزمی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوزه‌دكراوه.
ئه‌گه‌ر وردتر بدوێین ده‌توانین بڵێین له‌سه‌دا 99ی ئه‌و رۆمانانه‌ی له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا بڵاوده‌كرێنه‌وه به‌ده‌ست ئه‌م ده‌رده‌وه گیرۆده‌ن، ده‌ردی بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆمانه لێكچووه‌كان كه ستایلی ته‌لارسازی ستالینمان وه‌بیر ده‌هێننه‌وه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان له‌م ستایله وشك و ره‌قه‌دا ده‌توانین به‌هانه بدۆزینه‌وه بۆ كاری وه‌ستای دروستكه‌ری دیوار و بنمیچه هاوشێوه‌كان، چونكه ئامانجه‌كه‌یان به‌رژه‌وه‌ندبه‌خش بووه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به رۆماننووسه‌كه به‌چ به‌هانه‌یه‌ك داوای لێبووردن ده‌كات یاخود خۆی ده‌رده‌بڕێت؟ چونكه ئه‌گه‌ر رۆماننووسه‌كه قوربانی به‌لایه‌نی ستاتیكای كاره‌كه‌دا (به‌و پێیه‌ی ئه‌و نه‌خشه‌سازی رۆمانه‌كه‌یه) هه‌روه‌ها قوربانی به‌لایه‌نه هونه‌رییه‌كه‌شدا له‌پێناوی ئه‌وه‌ی سوودێك یاخود به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی رۆحی و رۆشنبیریمان پێشكه‌ش بكات، له‌ڕاستیدا ئه‌وه بۆ رۆمان‌نووسین ناشێت و ناكرێت رۆماننووس بێت به‌ڵكو ده‌كرێت وتار بنووسێت و ببێته وتارنووس، هه‌روه‌ك ده‌زانین و ئاشكرایه لامان وتاریش گشت لایه‌نێكی ستاتیكا فه‌رامۆش ده‌كات و له‌سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی بایه‌خ به‌ڕوونی و ساده‌یی و جوان نمایشكردن ده‌دات تا سوودێكی دیاریكراو بگه‌یه‌نێته خوێنه‌ر، بۆ نموونه هیچ كه‌سێك بیر له‌خوێندنه‌وه‌ی وتارێك به‌مه‌به‌ستی چێژوه‌رگرتن یاخود پڕكردنه‌وه‌ی غه‌ریزه‌ی جوانی ناكاته‌وه. سه‌باره‌ت به‌شاعیر ده‌توانێت پشت به‌تیشكی سروشتبه‌خشی و راده‌ستبوونی ته‌واوی خۆی بۆ میزاجی شیعری بكات و دواتر ده‌توانێت پێشبكه‌وێت له‌پڕۆژه داهێنه‌ره‌كه‌یدا به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به‌پلاندانانی پێشوه‌خته هه‌بێت و ده‌توانێت نه‌خشه‌سازییه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی دابهێنێت كه پێویستی به‌خۆئاماده‌كردنه زۆر له‌سه‌رخۆ.
ئه‌مه‌ش ده‌مانخاته به‌رده‌م ورده‌كارییه‌ك له ورده‌كارییه‌كانی نه‌خشه‌سازی شیعری بۆمان ده‌رده‌خات كه شیعری كلاسیكی به‌پێی په‌یكه‌رێكی بنیاتنراوی په‌سه‌ندكراوه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی سه‌ده‌كاندا و به‌هۆكاری كۆپیكردنی ئه‌م پلانه شیعرییه له‌لایه‌ن هه‌موو شاعیره‌كانه‌وه، كانیاوی شیعر وشكبووه و گۆڕاوه بۆ بابه‌تێك شێوازه‌كه‌ی له‌شێوازی ته‌لارسازی خاڵی له رۆح ده‌چوو.
ئه‌گه‌ر رۆماننووس هه‌وڵیدا خۆی به‌شاعیر و كاری شیعرییه‌كه‌ی بچوێنێت به‌واتای ئه‌وه‌ی پشت به‌سروشت و زمانی شیعری قه‌به ببه‌ستێت ئه‌وه ئه‌و رۆماننووسه ده‌كه‌وێته كه‌ناری كاوه‌خۆیی و هه‌وڵدانی سه‌رسامكردنی خوێنه‌ر به‌وێنه شیعرییه‌كان و ده‌نگی (ئیگۆ)ی له لا زل ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای نزمبوونه‌وه‌ی ده‌نگی كه‌سایه‌تییه‌كانی دیكه‌ی نێو رۆمانه‌كه‌ی، ئه‌وكاته‌ش رۆمانه‌كه به‌مردوویی له‌دایكده‌بێت و لاشه‌كه‌ی زۆر به‌خێرایی ده‌نێژرێت، رۆماننووس پێویستی به‌كۆنترۆڵكردنێكی ئه‌قڵی و فۆكه‌س كردنێكی زۆر باڵایه تا سه‌ركه‌وتووبێت له‌خوڵقاندنی كاره‌كته‌ره‌كانی و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌نووسیان و بونیادنانی ژیانێكی كامڵ بۆیان له‌هیچه‌وه. هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ر رۆماننووس بێلایه‌ن بێت به‌ته‌واوه‌تی و ئیگۆی تایبه‌تی خۆی وه‌لانێت بۆ دواوه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی هه‌روه‌كو چۆن ئه‌ندازیارێكی ته‌لارسازی به‌ته‌واوه‌تی ده‌ست ناگرێت به‌سه‌ر كۆی هه‌موو كاره‌كه‌دا، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه بوار بۆ ئه‌وانی دیكه به‌جێده‌هێڵێت تاوه‌كو كاره‌كانی بونیادنان بكه‌ن و خۆی گۆشه‌گیر ده‌كات له‌نێو نووسینگه‌كه‌یدا پاش ئه‌وه‌ی نه‌خشه پێویسته‌كانی كاره‌كه‌ی ده‌كێشێت.
پێموایه رۆماننوسی لێهاتوو له‌كاره‌كه‌یدا زۆر به‌جدی كار له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پلۆت و خۆئاماده‌كردنی درێژ بۆ رۆمانه‌كه‌ی ده‌كات و هه‌ر ئه‌مه‌شه وزه و توانای پێده‌به‌خشێت له‌كاتی ده‌ستپێكردنی نووسیندا له‌پێناوی دروستكردنی جیهانێكی ده‌گمه‌ن و بێوێنه كه تایبه‌ت بێت به‌خۆی له كه‌سایه‌تییه جیاوازه‌كان و رووداوه پێكه‌وه‌گرێدراوه‌كان له‌نێو یه‌ك شانه‌ی چنراوی چڕدا هه‌روه‌كو فه‌رشێكی پڕ له‌گرێی چڕ و دیزاینكراوی ره‌سه‌ن كه زۆر ره‌نگاوه‌نگ و سه‌رنجڕاكێش بێت.
*خۆراكی رۆشنبیری:
زۆرن ئه‌وانه‌ی ئه‌ده‌ب سه‌رنجیان راده‌كێشێت و ئاره‌زوویه‌كی قووڵ ئاڕاسته‌یان ده‌كات بۆچوونه نێو ئه‌م جوگرافیا جادووییه‌وه و وه‌رگرتنی مافی هاووڵاتیبوون تێیدا وه‌كو نووسه‌رێكی خاوه‌ن توانا و رێزلێگیراو و شایسته‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی بازنه‌ی دره‌وشاوه‌ی ئه‌ده‌ب پێیانده‌به‌خشێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م جۆره نووسه‌رانه‌دا دێت ئه‌وه‌یه له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین ده‌قه‌كانیاندا هه‌ست به بێتوانایی و كه‌مئه‌ندامیان ده‌كه‌ن له كارێكی گه‌وره‌تردا. ئه‌م نووسه‌ره نوێیه‌ی ئه‌ده‌ب سه‌رنجی راكێشاوه به‌ردیواری توانا سنوورداره‌كانی ده‌كه‌وێت و خۆی به‌شكستی ده‌بینێته‌وه و نازانێت چی بكات تا گومان دایده‌گرێت و متمانه‌ی به‌خۆی كه‌مده‌بێته‌وه و پێیوایه به‌هره‌كه‌ی ته‌نها بریتییه له‌وه‌همێكی جوان و هه‌ڵكۆڵینی ناوه‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌ردی نه‌مران ته‌نها خه‌ونێكه و هه‌رگیز نایه‌ته‌دی. به‌ڵام چاره‌سه‌ری كاریگه‌ری ئه‌م دۆخی وه‌ستاندنی گه‌شه‌كردنی به‌هره‌یه بریتییه له‌خۆراكی رۆشنبیری چڕ‌وپڕ تا به‌هره ئه‌ده‌بییه‌كه‌ی ئه‌م نووسه‌ره بگه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌شه‌كردن و وشه‌كانی بتوانن زۆر به‌رز بفڕن.
خۆراكی رۆشنبیری نووسه‌ر له‌هه‌ندێك سه‌رچاوه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت كه بێگومان له‌پێش هه‌موویاندا خوێندنه‌وه دێت، كه ده‌خوازرێت ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه، خوێندنه‌وه‌یه‌كی هێمنانه‌ی له‌سه‌رخۆبێت بۆ كاره ئه‌ده‌بییه زۆرگران به‌هاكان و ئه‌و كتێبه ره‌خنه‌ییانه‌ی له‌ڕه‌گه‌زه هونه‌رییه‌كانی نووسین ده‌كۆڵێته‌وه، هه‌روه‌ها كتێبی یاداشت و بیره‌وه‌ری نووسه‌ره پێشه‌نگه‌كانی بواری چیرۆك و رۆمان و شانۆ.
ئه‌م ئاكتی خوێندنه‌وه‌یه پێویسته ببێته رۆتینێكی رۆژانه چونكه پێكه‌وه‌گرێدانێكی ریشه‌یی هه‌یه له‌نێوان نووسین و خوێندنه‌وه‌دا و دوانه‌یه‌كن سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتن بۆ نووسه‌ر به‌ده‌ستده‌هێنن سه‌رچاوه‌ی دووه‌م بۆ خۆراك پێدان و بره‌ودان به به‌هره‌ی ئه‌ده‌بی بریتییه له دیالۆگی نیمچه رۆژانه له‌گه‌ڵ گرووپێكی خنجیلانه له‌و كه‌سانه‌ی هۆگری ئه‌ده‌بن سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له ئه‌ده‌بییه‌كان، چونكه پێویسته به‌ڕاستی هۆگری ئه‌ده‌ب بین به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر نه‌ینووسینه‌وه ئه‌وه ئێمه به‌به‌رده‌وامی لێیده‌دوێین و تامه‌زرۆی بیستنی هه‌واڵین و فزول ده‌مانكوژێت بۆ زانینی نهێنییه‌كانی و هه‌رگیز بێزار نابین له‌بیركردنه‌وه لێی وه‌كو چۆن عاشقێكی سه‌رسه‌خت بیر له‌مه‌عشوقه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه و خوازیاری پێگه‌یشتنییه‌تی ئه‌م جۆره دیالۆگانه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وشیاری نووسه‌ردا به‌رامبه‌ر ماتریاڵه‌كانی نووسین و ته‌كنیك و شه‌پۆله‌كانی و نوێخوازانی جیهانی نووسین.
سه‌رچاوه‌ی سێهه‌می خۆراكی رۆشنبیری و په‌ره‌پێدانی به‌هره‌ی ئه‌ده‌بی بریتییه له‌بره‌ودانی به‌هێزی چێژی هونه‌ری و په‌روه‌رده‌كردنی به‌شێوه‌یه‌كی ستاتیكیانه له‌ڕێگای گوێگرتن له موزیكی كلاسیكی چونكه كاتێك رۆح پڕده‌بێت له‌م ریتمه ئاست به‌رزانه پێنووسیش دێته وه‌ڵام له‌گه‌ڵیدا و ده‌نگدانه‌وه‌كانی دووباره ده‌كاته‌وه تا ئه‌و ئاسته‌ی خوێنه‌ری لێزان و به‌ئاگا هه‌ست به له‌رینه‌وه‌ی ئه‌و ئاوازه ره‌نگینانه ده‌كات له‌ئامێزی دێڕه‌كانی نووسه‌ردا.
هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ر نووسه‌ر ئاوڕێك له‌ژانره هونه‌رییه‌كانی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی نووسین بداته‌وه وه‌كو په‌یكه‌تاشی و وێنه‌كێشان و هونه‌ری ته‌لارسازی و هونه‌ره‌كانی پێرفۆرمانس وه‌كو نواندن و سه‌ماكردن و گۆرانی وتن و هتد. به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی گشت ئه‌و ئه‌زموونه جوانكارییانه بئاخنێته نێو نووسینه‌كانیه‌وه.
سه‌رچاوه‌ی چواره‌می خۆراكی گه‌شه‌پێدانی به‌هره‌ی ئه‌ده‌بی بریتییه له ژیان له‌نێو بازنه‌یه‌كی تا ئه‌وپه‌ڕی توانا توند و داخراودا تا نووسه‌ر خۆی بپارێزێت له كاریگه‌رییه ده‌ره‌كییه‌كانی دره‌وه‌ی خۆی و له‌ناو ئه‌م بازنه‌یه‌دا پێویسته له‌سه‌ری گشت ئه‌و سه‌رچاوانه كۆبكاته‌وه و هه‌ڵبگرێت كه تێری ده‌كه‌ن و به‌زیندوویی ده‌یهێڵنه‌وه، مانه‌وه به‌واتا ئه‌ده‌بییه‌كه‌ی بێگومان ئه‌م كاره‌ش پێویستی به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌م سه‌رچاوانه و ئه‌م گه‌ڕانه‌ش له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه ده‌گۆڕدرێت و له‌كه‌لتورێك بۆ كه‌لتورێكی دیكه جیاوازه.
دواجار ده‌ڵێن بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی خوازیاره له‌بواری ئه‌ده‌بدا كاربكات بێ سوود ده‌بێت هه‌ڵواسینی وێنه‌ی ئه‌كته‌ره شۆخه‌كانی سینه‌ما و رازاندنه‌وه‌ی دیواره‌كانی ژووره‌كه‌ی به‌و وێنانه چونكه ئه‌م ئاكته و ئه‌و وێنانه سروشتی پێ نابه‌خشن بۆ به‌رهه‌مهێنان و نووسینی كۆمه‌ڵه شاكارێكی ئه‌ده‌بی ناوازه به‌ڵكو له‌زۆربه‌ی كاتدا خه‌یاڵی به‌ره‌و شوێنێكی دیكه راده‌گوێزنه‌وه به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه پێویستی به‌بونیادنانی فه‌زای تایبه‌تی خۆیه‌تی به‌پڕكردنه‌وه‌ی به‌چه‌ند بابه‌تێكی ئه‌ده‌بی به‌سوودتر له‌و وێنه بزوێنه‌رانه، چه‌ند بابه‌تێك یاخود یاده‌وه‌رییه‌ك له‌په‌یوه‌ندی و به‌رده‌وامی هه‌میشه‌ییدا ده‌یهێڵێته‌وه له‌گه‌ڵ جیهانی ئه‌ده‌بدا.
ئا: له عه‌ره‌بییه‌وه: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
سه‌رچاوه: www.aljadeed magazine.com