بەغدا سەنتەری زانست بوو

04:25 - 2022-10-07
کەلتور
463 جار خوێندراوەتەوە

ئا: کوردەوان سەعید

چەند سەدەیەك لەمەوبەر بەغدا سەنتەری هزر بوو لە جیهاندا، ئەو كاتە ئەوروپا سەرقاڵی هەڵدڕینی سكی بێدین و خاوەن بۆچوونە جیاوازەكان بوو، بەڵام بەغدا لەو كاتەدا دەرگای كراوە بوو بە رووی هەموو بیرو بۆچوونێكی جیاوازدا، لە نێوان 800 بۆ هەزار ساڵێك لەمەوبەر ئەگەر سەیری ئەو درەوشانەوەیە بكەیت لەو شوێنە سەری هەڵدابوو، دەبینی داهێنانی جەبری تێدا بوو، وشەی جەبر دەگەڕێتەوە بۆ وشەی ئەلجەبر كە وشەیەكی عەرەبییە، هەروەها وشەی ئەلخوارزمی عەرەبییە، دوو لەسەر سێی ئەستێرەكانی ئاسمان، ناوەكانیان عەرەبییە، ئەمە چۆن روویدا، چۆن دەتوانن ناوی خۆیان لەسەر ئەستێرەكان دابنێن؟ راستییەكەی ئەوەیە لەو سەردەمەدا پێشكەوتنێكی گەورە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەبوو، بە تایبەتیش لە بەغدا، ئەم پێشكەوتنە خۆی لە بوارەكانی ئەندازە، بیركاری، زانستی ئەستێرەناسی و دەریاوانی و فسیۆلۆژی، لە خۆت دەپرسی ئەمە چۆن روویدا؟ سەیری ئەو كات بكە چەندە پێشكەوتن هەبوو، چەند كرانەوە هەبوو بە رووی بیرو بۆچوونەكاندا.
ئەو كات، جوو مسوڵمان و مەسیحی و تەنانەت ئەوانەی گومانیشیان هەبوو، هەموو ئەمانە لە دەوری یەك مێز كۆ دەبوونەوە و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ دەكرد، ئەگەر فەلسەفەیەكت هەبوایە و كەموكووڕیی تێدا بوایە، لایەنەكەی دیكە بەرەنگارت دەبۆوە و كەلێن و كەموكووڕییەكانی پێ پڕ دەكردیتەوە، ئەو گفتوگۆیانە دەبوونە هۆی ئەوەی هەر بیرۆكەیەك بەكەڵك نەیەت وەلا بنرێت و وای لێ دەكردیت لەسەر ئەو بیرۆكانە بمێنیتەوە كە بەسوودن، كاتێكیش تۆ لەناو كەسانێكدا دەبیت، بیروڕای جیاوازیان هەیە، تۆش هان دەدرێیت بۆ داهێنانی بیرۆكەی نوێ.
هەر ئەو كاتانەش بوو نزیك بوو لەوەی سەردەمی زێڕینی هزر دابخرێت، ئەگەر كتێبە مێژووییەكانت خوێندبێتەوە، ئەو سەردەمە بە سەردەمی بەغدای دووەم ناو دەبرێت، سەردەمێكی زۆر خراپ بوو، لێرەدا، واتە لە سەردەمی بەغدای دووەمدا سەردەمی زێڕین كۆتایی پێ هات، دوای سەردەمی بەغدای دووەم، واتە دوای ئەوەی تیایدا هزر وەستا، رۆشنبیری ئیسلامی جارێكی دیكەش هەستایەوە، بەڵام لە هەستانەوەی دووەمدا زانست و ئەندازەو داهێنانی تێدا نەبوو، بۆ وا بوو؟ بۆچی میراتێكتان هەبوو وەرتان نەگرتەوە؟ 
كاتێك لە سەردەمی بەغدای دووەم دەڕوانیت، دەبینیت زانایەكی گەورەی ئیسلامی هەیە، ئەویش ناوی غەزالییە، بەڵێ ناوەكەی وایەو پێی دەوترێ ئەلغەزالی، غەزالی بۆ ئایینی ئیسلام وەكو ئۆگەستین وا بوو بۆ ئایینی مەسیحی، وەك چۆن ئۆگەستین رێساو بنەمای دادەنا بۆ گونجاندنی مەسیحی و كۆدی تایبەتی دادەنا بۆ رەفتار، واتە كۆمەڵێك بنەمای دانابوو بۆ ئەوەی مەسیحی چاك و خراپ جیا بكرێنەوە، ئەلغەزالیش كتێبێكی نووسی و وتی: دوای ئەم كتێبە بكەوە ئیدی مسوڵمانێكی باش دەبیت.
هەر لەو كتێبەدا كە كاریگەرییەكی بەهێزی كۆمەڵایەتی و سیاسی هەبوو دەڵێ: یاریكردن بە بیركاری و ژمارەكان كاری ئیبلیسە، لەو كاتەوە درەوشانەوەی ئیسلامی كەوت و هەڵنەسایەوە، بۆ هەتا هەتایە ئاوا بوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان