سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی دۆخی عیراق روونکردەوە

09:57 - 2022-10-08
عیراق
622 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە بەغدا کۆبوونەوە.
لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی سیاسیی عیراق و هەوڵەکان بۆ گفتوگۆیەکی نیشتمانیی بەرهەمدار لە نێوان هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکاندا لەپێناوی زاڵبوون بەسەر کێشەکان و هەنگاونان بەرەو قۆناغێکی نوێی سیاسی لە وڵات.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی حزبەکەی لەبارەی دۆخی عیراق و تێپەڕاندنی بەربەستەکان روونکردەوە و وتی، ئێمە لە سەرەتاوە بانگەشەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن دەکەین و بەکلیلی چارەسەرکردنی کێشەکانمان زانیووە. بەداخەوە ئەو رووداوانەی لە ماوەی رابردوودا روویاندا، دەرئەنجامی دوورکەوتنەوە لە دیالۆگ و پشتکردنە سازان و هاوبەشیی راستەقینە بوو. دەبێت هەموو لایەک هەستی بەرپرسیارێتییان هەبێت و وڵات نەکەن بەقوربانیی بەرژەوەندییە حزبییەکان. هاووڵاتییان پێویستییان بەخزمەتگوزاری و ژیانێکی سەقامگیرترە نەوەک دانیشن بەدیار ململانێی سیاسییەوە.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان