بافڵ جەلال تاڵەبانی: حكومەتی داهاتوو رەنگدانەوەی بۆچوونە جیاوازەكان بێت

07:07 - 2022-10-09
عیراق
390 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بەقەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق.
‏‎لە دیدارێکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان و ھەوڵەکان بۆ گەیشتن بە گفتوگۆیەكی نیشتمانی و قۆناغێكی نوێی سیاسی تاوتوێكرا. هەردوولا جەختیان لە خێراتركردنی هەنگاوەكان كردەوە لەپێناوی چارەسەركردنی كێشەكان و بەڕێوەبردنی وڵات لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی مافی هەموو لایەك.
‏‎سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی یەكخستنی هەوڵەكان و دۆزینەوەی رێگەچارەیەك بۆ دەربازبوون لەو چەقبەستووییە سیاسییەی عیراقی تێكەوتووە وتی، لە هەوڵەكانمان بۆ گەیشتن بە دیالۆگێكی نیشتمانیی بەرپرسیارانە بەردەوامین و دەمانەوێت وڵات بەرەو ئاشتی و سەقامگیری ئاڕاستە بكەین. حكومەتی داهاتوو رەنگدانەوەی هەموو بۆچوونە جیاوازەكان بێت و پارێزەری مافی هەموان بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان