سۆزیار یوسف
كۆمپانیاى گۆگڵ لە گفتوگۆدایە لەگەڵ یانه‌ى توتنهام ئینگلیزى بۆ گۆڕینى ناوى یاریگای یانەکە بە. Google Stadium بە یه‌كێك له گرانبه‌هاترین گرێبه‌سته‌كان له مێژووى تۆپى پێ .
توتنهام ماوه‌یه‌كى زۆره له قه‌یرانێكى دارایی زۆر به‌رۆكى گرتووه‌و خاوه‌ندارى یانه‌كه‌ش چه‌ندین جار گرێبه‌ستى خراوه‌ته به‌رده‌م بۆ گۆڕینى ناوى یانه‌كه‌ى به‌ڵام ته‌واوى ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى ره‌تكردۆته‌وه.
ئێستا كۆمپانیاى گۆگڵ یه‌كێك له گرێبه‌سته به‌هێزه‌كانى ئاراسته‌ى دانیال لیڤی سەرۆکی یانەی توتنهام كردووه به بڕى 1 ملیار پاوەند.
بەپێی زانیارییه‌كانى تۆڕی «TheAthleticUK»ی بەریتانی دەستی کەوتووە، گفتوگۆکانی توتنهام لەگەڵ گۆگڵ بۆ بەدەستهێنانی مافی ناونانی یاریگاکەیەتی و گفتوگۆكانى هه‌ردوولاش به‌ره‌وپێشچوونى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه دیووه‌و پێشبینى ئیمزاكردنى گرێبه‌ستى نێوان هه‌ردوولا ده‌كرێت.
له ئه‌گه‌رى ئیمزا كردنى ئه‌و گرێبه‌سته‌ش پێشبینی دەکرێت ببێته گرانترین گرێبەست بێت لە مێژووی تۆپی پێدا.