هه‌رێز جه‌مال
یارییه‌كانی جه‌وله‌ی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عیراق كۆتایهات و به هه‌ر چوار تیپه كوردیه به‌شداره‌كه‌ی خوله‌كه بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ ته‌نیا خاڵێكیان كۆكرده‌وه.
له‌م جه‌وله‌یه سێ تیپی كوردی خوله‌كه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یارییان كرد، هه‌ولێر بووه میوانی كه‌ربه‌لای تازه میوانی خوله‌كه‌و یانه‌ی میواندار توانی 2-1 یه‌كه‌م شكست تووشی هه‌ولێر بكات، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له یارییه‌كه هه‌ولێرییه‌كان به گۆلێك پێشكه‌وتن به‌لام تا كۆتایی یارییه‌كه دوو گۆڵیان كرده‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان .
نه‌ورۆزیش له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بووه میوانی نه‌فتی به‌سره‌و ته‌نیا نوێنه‌ره‌كه‌ی شاری سلێمانیش له یه‌كه‌م جه‌وله تووشی شكست بوو به گۆلێكی بێوه‌ڵام ، هه‌مان ئه‌نجامیش له یارییه‌كه‌ی كه‌رخ و زاخۆ نووسرایه‌وه‌و یانه‌كه‌ی شاری به‌غداد سێ خاڵی له زاخۆ سه‌ند .
ته‌نیا یانه‌ی كوردی له‌م جه‌وله‌یه دهۆك بوو كه خالێكی وه‌رگرت كاتێك له‌به‌رده‌م 30 هه‌زار هانده‌ری له یاریگه‌ی خۆی میوانداری شورته‌ی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی كردوو یارییه‌كه‌ش به گۆلێكی یه‌كسان بۆ هه‌ردوولا كۆتایهات .
یارییه‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌می یانه كوردییه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت.
هه‌ینی 14-10-2022
سه‌عات 3:00
زاخۆ- سناعه
دیوانیه - دهۆك
شه‌ممه 15-10-2022
سه‌عات 3:00
نه‌ورۆز- كه‌رخ
سه‌عات 7:00
هه‌ولێر -كاره‌با