سۆزیار یوسف
له‌ژێر چاودێری لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی كوردستان، دوای كۆتایهاتنی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی كوڕان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13-10-2022 ده‌ست به‌یارییه‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌می خوله‌كه ده‌كرێت.
له‌ده‌ستپێكی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی ئه‌م جه‌وله‌یه سه‌عات 3:00ـی ئێواره، له‌هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی ئه‌كاد - عه‌نكاوه، یانه‌ی هێرش میوانداری یانه‌ی قه‌ڵا ده‌كات، سبه‌ی هه‌ینیش ، یانه‌ی زاخۆ میوانداری یانه‌ی ئاسۆ ده‌كات، رۆژی شه‌ممه‌ش ئه‌كا میوانداری ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات.
لە خولی تۆپی باسكه‌ی نایابی یانه‌كانی كوردستان حەوت یانە بەشدارن و خولەکەش به‌شێوازی خول به‌یه‌ك قۆناغ به‌رێوه‌ده‌چێت، 21 یاری له‌خوله‌كه‌دا له‌ماوه‌ی رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی و شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه و هه‌فته‌كانی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت، خوله‌كه‌ش له‌ماوه‌ی حه‌وت جه‌وله به‌رێوه‌ده‌چێت.
هه‌ر جه‌وله‌یه‌ك سێ یاری به‌رێوه‌ده‌چێت و یانه‌كه‌یش چاوه‌ڕوان ده‌كات یانه به‌شداربووه‌كانیش بریتین له، قه‌ڵا، هێرش ، ئاسۆ، ئه‌كاد، ده‌ربه‌ندیخان، زاخۆ، سۆلافی نوێ.