هه‌رێز جه‌مال
به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی له یاری یانه‌كه‌ی
تووشی هات، لویز دیازی كۆلۆمبی له‌گه‌ڵ
یانه‌كه‌ى بۆ ماوه‌یه‌ك داده‌بڕێت.
رۆژنامه‌ی لێڤه‌رپوول ئیكۆی نزیك له
یانه‌كه‌ی باكووری له‌نده‌ن بڵاویكردۆته‌وه، پێكانه‌كه‌ی دیاز كه له یاری یانه‌كه‌ی
به‌رامبه‌ر ئه‌رسێناڵ له خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را تووشی هات مه‌ترسیداره‌و
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ش تاوه‌كو سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو یه‌كلاكراوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، دیاز
له 10 یاری یانه‌كه‌ی داده‌بڕێت به‌جۆرێك له ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له رێدز
به‌شداری 6 یاری خولی یانه‌كانی ئینگلته‌راو 3 یاری خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی
ئه‌وروپاو هه‌روه‌ها یه‌ك یاری جامی ئینگلته‌راش به‌شداری ناكات.