شه‌مێران عه‌لی
دێنزێل واشنتۆن، یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره ناوداره‌كانی هۆڵیوود، به‌هۆی ئه‌و رۆڵانه‌ی له فیلمه‌كاندا بینیوێتی، پانتاییه‌كی فراوانی له جیهانی سینه‌مادا گرتووه و توانیوێتی ناوبانگێكی جیهانی بۆ خۆی به‌ده‌ستبهێنێ و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌م ئه‌كته‌ره له ساڵی 1954 له شاری ماو‌نت ڤێرنۆن له نزیك شاری نیۆرك له‌دایكبووه. له ساڵی 1968 خوێندنی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی بنینگتۆن گریمزی سه‌ره‌تایی له چیای ڤێرمۆنت ته‌واو كردووه. له ته‌مه‌نی یانزه ساڵیدا له سه‌رتاشخانه كاری كردووه. ئه‌ندامی یانه‌ی كوڕان بووه و له لایه‌نگرانی نیلسۆن ماندێلا بووه. ته‌مه‌نی چوارده ساڵ بووه دایك و باوكی له‌یه‌كتری جیابوونه‌وه.
دایكی ناردوویه‌تی بۆ قوتابخانه‌یه‌كی ناوه‌ندی تایبه‌ت، ئه‌كادیمیای سه‌ربازی ئۆكلاند له نیو ویندسۆر له نیۆرك. ئه‌م قوتابخانه‌یه ژیانی ئه‌وی گۆڕی. دوای قۆناغی ئۆكلاند، دێنزل له قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی مه‌ینلاند خوێندوویه‌تی، قوتابخانه‌یه‌كی گشتی له شاری دایتۆنا بیچ له ویلایه‌تی فلۆریدا، له‌وێ خوێندنی ئاماده‌یی له نێوان ساڵانی 1970- 1971 ته‌واو كردووه. پێش ئه‌وه‌ی بچێته زانكۆ، به‌ته‌ما بووه پزیشكی بخوێنێ، به‌ڵام دوایی بڕیاریدا رۆژنامه‌گه‌ریی بخوێنێ و بڕوانامه‌ی زانكۆی له چاپه‌مه‌نی له زانكۆی فۆردهام له ساڵی 1977 به‌ده‌ستهێناوه. هه‌ر له‌و زانكۆیه به‌هره‌ی خۆی له بواری نواندندا دۆزییه‌وه، دێنزێل له ژێر ده‌ستی راهێنه‌ر كارلسیمۆ یاریی بۆ تیپی باسكه له زانكۆكه ده‌كرد.
ژیانی هونه‌ری
دوای ته‌واوكردنی خوێندن، دێنزێل چووه دنیای سینه‌ماوه، یه‌كه‌م فیلمی خۆی به ناوی فیلمی ته‌له‌فزیۆنی ویلما له ساڵی 1977 وێنه‌گرت، دواتر به‌شداری له فیلمی كاربۆن كۆپی كرد له ساڵی 1981، یه‌كه‌م فیلم بوو رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا گێڕا. پاشان به‌شداری له فیلمی شانۆگه‌ری سه‌ربازێك كرد له ساڵی 1981 له ساڵی 1984 بۆ یه‌كه‌م جار نمایشكرا. له ساڵی 1982 ده‌ستی به نواندن كرد له زنجیره ته‌له‌فزیۆنییه‌كه‌ی شه‌قام له شوێنێكی تر، كه تێیدا رۆڵی دكتۆر فیلیپ چاندله‌ری گێڕا و به‌رهه‌مهێنه‌رانی هۆڵیوود ده‌ستیان كرد به تیشك خستنه سه‌ری، به‌مه‌ش ئه‌ستێره‌یی خۆی نیشان دا. ئه‌م سه‌ره‌تایه ورده ورده به‌ناوبانگی كرد، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ناوبانگه‌كه‌یدا، هه‌ڵبژێردرا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یه‌كێك له پاڵه‌وانه‌كانی زنجیره درامای پزیشكی سانت. له‌م ماوه‌یه‌دا له چه‌ندین فیلم‌دا رۆڵی بینیوه، له‌وانه چیرۆكی سه‌ربازێك له ساڵی 1984، وانه سه‌خته‌كان له ساڵی 1986 هه‌روه‌ها به‌شداری له هه‌ندێك فیلمی ته‌له‌فزیۆنیدا كردووه. له ساڵی 1987 له فیلمی "ئازادی گریان"دا وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێكی ئه‌فریقای باشوور به‌شداری كرد و پاڵێورا بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار. له ساڵی 1989 دێنزڵ، یه‌كه‌م خه‌ڵاتی ئۆسكاری به‌ده‌ستهێنا به‌هۆی رۆڵگێڕانی له فیلمی Glor و هه‌مان ساڵ له فیلمی مایت كوین ده‌ركه‌وت، هه‌روه‌ها له فیلمی بۆ شاژنی وڵات، رۆڵی سه‌ربازه به‌ریتانییه‌كه‌ی بینی. له ساڵی 1987 رۆڵی شه‌ڕڤانی ئه‌فریقای باشوور ستیڤ بیكۆی له فیلمی (فرمێسكی ئازادی ریچارد ئاتنبۆرۆ) بینی، به‌م رۆڵه ئه‌ستێره‌یی خۆی پشتڕاست كرده‌وه تا ئه‌و كاته‌ی پاڵێوراو بوو بۆ خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پاڵپشت له فێستیڤاڵی ئۆسكار.
له ساڵی 1991 دێنزێل له فیلمی Mo' Better Blues ده‌رهێنانی سپیك لی و رۆڵی بلیك گیلیامی بینی. له ساڵی 1992 رۆڵی دیمیتریۆس ویلیامزی له درامای رۆمانسی میسیسیپی ماسالا بینی. پاشان له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر لی رێكه‌وتن بۆ رۆڵگێڕان له فیلمی مالكۆم ئێكس، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی دووه‌می پێبه‌خشی و پاڵێورا بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ر. له‌م فیلمه‌دا رۆڵی شۆڕشگێڕی ره‌شپێستی ئه‌مریكی مالكۆم ئێكسی به‌رجه‌سته كرد، كه موسڵمان بووه و وه‌ك ره‌شپێسته‌كانی دیكه داوای باشتركردنی بارودۆخی ره‌شپێسته‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می جیاكاری ره‌گه‌زی له ئه‌مریكا ده‌كات.
له ساڵی 1993 له‌گه‌ڵ تۆم هانكس له فیلمی فیلادلفیا رۆڵی سه‌ره‌كی گێڕا، هه‌روه‌ها رۆڵی پارێزه‌ری پیاوێكی هاوڕه‌گه‌زبازی تووشبوو به ئایدز گێڕا. هه‌مان ساڵ له دوو فیلم‌دا رۆڵی بینی. له ساڵی 1995 له یه‌ك فیلم‌دا رۆڵی بینی، فیلمی كریمسۆن تاید. له ساڵی 1996دا له درامای رۆمانسی هاوسه‌ری بانگخوازدا رۆڵی گێڕاوه. دێنزل له ساڵی 1998 له فیلمی He Got Game ده‌رهێنانی سپایك لی رۆڵی گێڕاوه و سێهه‌م كاری هاوبه‌شی بوو له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ره‌كه، له هه‌مان ساڵدا رۆڵی سه‌ره‌كی بینی له فیلمی The Siege كه هه‌ندێك به خراپترین فیلمی دژه ئیسلامی ئه‌مریكی ده‌زانن. له ساڵی 1999 له فیلمی (كۆكه‌ره‌وه‌ی ئێسك) رۆڵی بینیوه. له ساڵی 2000 دێنزل له فیلمی Remember the Titans به‌شداری كرد كه فیلمێكی دیزنی بوو داهاتی 100 ملیۆن دۆلاری له بۆكس ئۆفیسدا به‌ده‌ستهێنا. له ساڵی 2001 خه‌ڵاتی ئۆسكاری به‌ده‌ستهێنا به‌هۆی رۆڵی له فیلمی رۆژی راهێنان. رۆڵی كاره‌كته‌ری به‌دواداچوون ئه‌لۆنزۆ هاریسی گێڕا كه به‌دواداچوونێكی گه‌نده‌ڵی دژه ماده هۆشبه‌ره‌كانی لۆس ئه‌نجلۆس بوو. ئه‌مه دووه‌م ئه‌كته‌ری ئه‌فریقی-ئه‌مریكییه له مێژووی سینه‌مادا خه‌ڵاتی ئۆسكاری باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی به‌ده‌ستهێناوه، دوای سیدنی پۆیتییه. له ساڵی 2002دا دێنزل له فیلمی جۆن كیودا ده‌ركه‌وت، له بۆكس ئۆفیسدا قازانجێكی زۆری به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ش له فیلمی Antwone Fisher ده‌ركه‌وت، له‌وێشدا رۆڵی بینی و له هه‌مانكاتدا فیلمه‌كه‌ی ده‌رهێنا، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م ئه‌زموونی ده‌رهێنانی دێنزل واشنتۆنه. له نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2004دێنزێل له سێ فیلمی ئه‌كشن و سه‌رنجڕاكێشدا به‌شداری كردووه. له ساڵی 2006 له فیلمێكدا ده‌ركه‌وت ده‌رهێنانی سپایك لی بوو. له شوباتی 2009 دێنزێل ده‌ستیكرد به وێنه‌گرتنی فیلمی كتێبی ئێلی كه له ساڵی 2010 نمایشكرا و له هه‌مان ساڵدا له فیلمی Unstoppable ده‌ركه‌وت كه له ده‌وری شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی له رێڕه‌و ده‌رچووه و پڕ بوو له ماده كیمیاییه ژه‌هراوییه‌كان Taking of Pelham 1 2 3. له ساڵی 2012، دێنزێل له‌گه‌ڵ رایان رینۆڵدز رۆڵی سه‌ره‌كی گێڕا له فیلمی ئه‌كشن تریله‌ری سه‌یف هاوس. چه‌ندین به‌رهه‌می دیكه‌ی سینه‌مایی ئه‌م هونه‌رمه‌نده رۆڵی تێیاندا گێڕاوه و توانیوێتی به‌هۆی ئه‌و رۆڵه جوان و سه‌ركه‌وتوانه‌یه‌وه بگاته لووتكه‌ی ناوبانگ و سه‌ركه‌وتن. له هاوینی ساڵی 1990دا واشنتۆن له رۆڵی سه‌ره‌كیدا له فیلمی ریچارد سێیه‌می شكسپیردا ده‌ركه‌وت كه به‌رهه‌مێكی شانۆی گشتی بوو. له ساڵی 2005 دووباره له‌سه‌ر شانۆ ده‌ركه‌وته‌وه وه‌ك ماركوس برۆتۆس له شانۆگه‌ری جولیۆس سیزار له برادۆی. سه‌ره‌ڕای پێداچوونه‌وه‌ی تێكه‌ڵاو، به‌رهه‌می سنووردار فرۆشی به‌رده‌وامی چنییه‌وه. له به‌هاری ساڵی 2010 واشنتۆن رۆڵی ترۆی ماكسسۆنی گێڕا، له‌گه‌ڵ ڤیۆلا ده‌یڤس، له زیندووكردنه‌وه‌ی فیلمی ئۆگست ویڵسۆن له برۆد وه‌ی، كه به‌هۆیه‌وه خه‌ڵاتی تۆنی بۆ باشترین ئه‌كته‌ری شانۆگه‌رییه‌ك له 13ی حوزه‌یرانی 2010 به‌ده‌ستهێنا. له مانگی نیسان تا حوزه‌یرانی 2014، واشنتۆن رۆڵی سه‌ره‌كی له درامای كلاسیكی فیلمی A Resin in the Sun له ده‌رهێنانی لۆرن هانسبێری بینی كه ده‌رهێنانی كێنی لیۆن بوو. نمایشه‌كه پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌رێنی وه‌رگرت و خه‌ڵاتی تۆنی ساڵی 2014 ی به‌ده‌ستهێنا بۆ باشترین زیندووكردنه‌وه‌ی شانۆگه‌رییه‌ك.
دێزێل به‌ده‌ر له كاری نواندن وه‌ك ده‌رهێنه‌ر خاوه‌نی سێ فیلمه به ناونیشانی ئه‌نتۆن فیشه‌ر به‌رهه‌می ساڵی 2002، فیلمی دیبه‌یته‌ره گه‌وره‌كان به‌رهه‌می ساڵی 2007، فیلمی سیاجه‌كان به‌رهه‌می ساڵی 2016.
خه‌ڵاته‌كانی
له‌پای ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ناوداره چه‌ندین خه‌ڵاتی پێبه‌خشراوه و بۆ چه‌ندین خه‌ڵات پاڵیوراوه، له‌وانه خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار، باشترین ئه‌كته‌ری پاڵپشت له فیلمی Freedom Cry- ساڵی 1988. باشترین ئه‌كته‌ری پاڵپشت بۆ فیلمی Glory (1989) و خه‌ڵاتی برده‌وه. باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی، ساڵی 1993 بۆ فیلمی مالكۆم ئێكس. باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی ساڵی 2000 بۆ فیلمی The Hurricane . باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی ساڵی 2002 بۆ فیلمی رۆژی راهێنان خه‌ڵاتی برده‌وه. هه‌روه‌ها خه‌ڵاته‌كانی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی له ساڵی 1988 له فیلمی Freedom Cry. باشترین ئه‌كته‌ری پاڵپشت ساڵی 1990 بۆ فیلمی Glory (1989) و خه‌ڵاتی برده‌وه. ساڵی 1993 باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلمی مالكۆم ئێكس. باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی له ساڵی 2000 بۆ فیلمی Hurricane و بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا. باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی له ساڵی 2002 بۆ رۆژی راهێنان. باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی ساڵی 2008 بۆ فیلمی American Gangsters. باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی ساڵی 2016 بۆ فیلمی وول.