لیڤاندۆڤسكی

هەنگاو بەرەو بەدەستهێنانی پێڵاوی ئاڵتوونی دەنێت

08:18 - 2022-04-02
وەرزش
212 جار خوێندراوەتەوە

ئا: ئارۆ سەنگەر

لەگەڵ نزیكبوونەوە لە كۆتایی وەرز ركابەری هێرشبەران لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی تایبەت بە باشترین گۆڵكەری جیهان بەهێزتر دەبێت و بە پێی زۆرینەی ئاماژەكانیش رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بایرن مونشن ئەم وەرزەش هاوشێوەی وەرزی رابردوو خەڵاتەكە دەباتەوە.
خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی یاخود گۆڵدن شۆ یان گۆڵدن بووت ساڵانە دەدرێت بەو یاریزانەی زۆرترین گۆڵ لە خولە ناوخۆییەكانی ئەوروپا بكات كە ئەگەر یاریزانەكە لە 5 خولە گەورەكەی ئەوروپا یاری بكات بۆ هەر گۆڵێك 2 خاڵی پێدەدرێت و ئەگەر لەو خولانەش یاری بكات لە ریزبەندی شەشەم تا دەیەمی ئەوروپان بۆ هەر گۆڵێك خاڵ و نیوێك دەدرێت.
لیڤاندۆڤسكی وەرزی رابردوو بەبێ بوونی ركابەرێكی ئەوتۆ بە تۆماركردنی 41 گۆڵ و كۆكردنەوەی 82 خاڵ توانی خەڵاتەكە بباتەوەو ببێتە یەكەم یاریزانی بۆندس لیگا لەدوای نزیكەی 50 ساڵ ئەو خەڵاتە بباتەوە.
لەماوەی ساڵانی رابردوو بەردەوام ركابەری لەسەر ئەم خەڵاتە لە نێوان لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ بوو كە ئەوەی یەكەمیان 6 جاری و ئەو تریش 4 جار خەڵاتەكەی بردۆتەوە، بەڵام ئەم وەرزە هەردووكیان لە دەرەوەی ركابەرییەكەدان.
خولە ناوخۆییەكانیش هەنگاو بەرەو كۆتایی دەنێن كە لە هیچ خولێكی ناوخۆیی لە خولە گەورەكانی ئەوروپا زیاتر لە 10 یاری نەماوە، بۆیە لە كۆتایی وەرز نزیك بووینەتەوە و بە بۆنەی وەستانی یارییەكانی یانەكانیش لەم راپۆرتەدا تیشك دەخەینە سەر ركابەری ئەستێرەكان بۆ بردنەوەی خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی تا ئەم كاتەی وەرز.
لە پلەی یەكەمی ریزبەندیەكەشدا لیڤاندۆڤسكی دێت كە تا ئێستا 31 گۆڵی تۆماركردوەو خاوەنی 62 خاڵە
لیڤای 33 ساڵ سوورە لەسەر ئەوەی پارێزگاری لە خەڵاتەكەی بكات و لەگەڵ زیادبوونی تەمەنیشی ئاستی بەرزتر پێشكەش دەكات و پاڵێوراوە بۆ ئەوەی بۆ دووەم وەرز لەسەریەك خەڵاتەكە بباتەوە.
لیڤا بە جیاوازیەكی زۆر لە پێش نزیكترین ركابەری دێت كە كەریم بنزیمەی هێرشبەری ریاڵ مەدریدە كە خاوەنی 22 گۆڵ و 44 خاڵە، واتە بە جیاوازی 9 گۆڵ لەدوای هێرشبەرە پۆڵەندیەكەوە دێت.
بنزیمە بە ئاستی بەرز لەگەڵ یانەكەی دەردەكەوێت بەڵام بەهۆی پێكانەوە لە دوو مانگی رابردوو لە ژمارەیەكی زۆری یاری دابڕاوە كە ئەمە رێگر بووە لە بەردەمی بۆ ئەوەی گۆڵی زیاتر بكات.
لەپلەی سێیەمی ریزبەندیەكە دوو یاریزان دێن كە هەریەكەو 21 گۆڵیان تۆماركردوەو هەردووكیشیان لە خولی ئیتاڵی یاری دەكەن كە پێكهاتون لە دۆسان ڤلاهۆڤیچ و چیرۆ ئیمۆبێلی.
ڤلاهۆڤیچ دوای چوونی بۆ یۆڤانتۆس بە ئاستی بەرز دەركەوتوە و بەردەوامە لەسەر گۆڵ كردن، لەبەرامبەردا ئیمۆبێلی ئەستێرەی لازیۆ و براوەی ساڵی 2020 پارێزگاری لە توانای گۆڵكردنی كردوە.
لەپلەی چوارەمی ریزبەندیەكەدا دوو یاریزانی تر دێن و یەكەمیان محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵە كە وەك هەمیشە بە ئاستی بەرز لە یانەكەی دەركەوتووە، بەڵام بردنەوەی خەڵاتەكە بۆ یاریزانێكی پریمەرلیگ زۆر قورسە بەتایبەت بەهۆی بوونی ژمارەیەكی زۆری یانەی گەورە و قورسی یاییەكان.
یاریزانێكی تر كە خاوەنی 20 گۆڵە پاتریك شیكی ئەستێرەی یانەی بایەر لیڤەركوزنە كە دوای تۆماركردنی 5 گۆڵ لە یۆرۆی ساڵی رابردوو لە بۆندس لیگاش درێژەی بە ئاستە بەرزەكەی دا و بەهۆی گۆڵەكانیشی یانەكەی پلەی سێیەمی ریزبەندی بۆندس لیگای گرتووە.
لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی وسام بن یەدری ئەستێرەی یانەی مۆناكۆ دێت كە خاوەنی 17 گۆڵە و گۆڵكەری خولی فەرەنسایە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی لە خولی فەرەنسا چەندین ئەستێرەی هاوشێوەی مێسی و مباپی و نەیمار هەن.
لەپلەی شەشەمی ریزبەندیەكەدا ئیرلینگ هالاندی ئەستێرەی یانەی بروسیا دۆرتمۆند دێت كە 16 گۆڵی تۆماركردوە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی ئەو هێرشبەرە ئەم وەرزە بۆ ماوەی سێ مانگ بەهۆی پێكانەوە بەشداری یارییەكانی یانەكەی نەكردوە.
هالاند ئەم وەرزە بەشداری لە 17 یاری یانەكەی كردەوە كە چەند یارییەكیان بەهۆی پێكان بەشێوەی یەدەك بووە، سەرەڕای ئەوەش 16 گۆڵی كردوە و ئەگەر پێكانیش نەبووایە

بابەتە پەیوەندیدارەکان