له چوارچێوه‌ی (پرۆژه‌ی كۆبه‌رهه‌می سه‌رۆك مام جه‌لال) و له پێنجه‌مین ساڵیادی ماڵئاوایی شكۆی نه‌ته‌وه‌و نیشتماندا مه‌كته‌بی گه‌شه‌پێدانی بیر‌و هۆشیاری دوو به‌رهه‌می دیكه‌ی چاپ و بڵاو كرده‌وه كه به زمانی عه‌ره‌بی نووسراون.
كتێبی یه‌كه‌م دوو به‌رگه به‌ناونیشانی (الهم الوطنی في خطابات وبیانات الرئیس مام جلال) كه سه‌رجه‌م وتار و به‌یاننامه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لالی له نێوان ساڵه‌كانی 2003 بۆ 2012 تێدایه‌و له ئاماده‌كردنی محه‌مه‌د شێخ عوسمانه.
كتێبی دووه‌م به‌ناوی (كردستان والحركة القومیة الكردیة)یه كه به ده‌روازه‌یه‌كی گرنگ داده‌نرێت بۆ تێگه‌یشتنی شه‌قامی عه‌ره‌بی له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی كورد دوور له دیدی شۆڤینیه‌ت و ده‌مارگیری و چاوه‌شه‌كاری عروبی.
پێشتریش مه‌كته‌بی گه‌شه‌پێدانی بیر‌و هۆشیاری هه‌ر له چوارچێوه‌ی هه‌مان پرۆژه‌دا ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ی چاپ و بڵاو كردۆته‌وه:
1- أغد دیموقراطی وحرمان شعب حتی من حق الحلم؟ كه وه‌ڵامێكه بۆ هێرشی شۆڤینییه‌كانی به‌ناو دیموكراتی خوازی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی ئه‌وكات.
2- الجبهه الوطنیه المتحدة (ضرورتها، طبیعتها، أهدافها، مستلزماتها). كه باس له پێناسه‌و گرنگیی و ئامانج و پێداویستییه‌كانی به‌ره‌ی نیشتمانیی یه‌كگرتوو ده‌كات.
3- به‌ره‌ی نیشتمانیی یه‌كگرتوو (زه‌روره‌تی، سروشته‌كه‌ی، ئامانج و پێداویستییه‌كانی – له وه‌رگێڕانی ئه‌كبه‌ر حه‌سه‌ن و پێشه‌كی و پێداچوونه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین فه‌قێ عه‌بدوڵایه.
سه‌رۆك مام جه‌لال جگه له مێژووی پڕ له خه‌بات و تێكۆشان و رۆڵی سیاسی به‌رچاوی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستانی و عێراقی و هه‌رێمایه‌تی و جیهانی، گه‌نجینه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له نووسین و كتێب و به‌رهه‌می سیاسیی و فیكریی جۆراو جۆری به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی جێهێشتووه.
پرۆژی كۆبه‌رهه‌می سه‌رۆك مام جه‌لال-یش كه لایه‌ن هه‌ڤاڵ نه‌جمه‌دین فه‌قێ عه‌بدوڵا ده‌ستپێشخه‌ری بۆ كرا، له مه‌كته‌بی گه‌شه‌پێدانی بیر‌و هۆشیاری له 26/4/2021ه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و بڕیاره سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی له‌خۆبگرێت و له ئێستاشدا چه‌ندین به‌رهه‌می دیكه‌ی ئاماده‌ی چاپ كردنه.
سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كه نه‌جمه‌دین فه‌قێ عه‌بدوڵڵا سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه وتی: «پرۆژه‌یه‌كی ئه‌نجامداره، له قۆناغی یه‌كه‌مدا هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو به‌رهه‌مه بڵاو كراوه‌و بڵاونه‌كراوه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال كۆبكاته‌وه، له كتێب و وتار‌و نامه‌و چاوپێكه‌وتنی بینراوو نه‌بینراوه‌كانی، پاشان چاپكردن و وه‌رگێڕانی و بڵاوكردنه‌وه‌یان».
ئایشكرایشی كرد: «ئه‌مه پرۆژه‌یه‌كی كراوه‌یه بۆ به‌شداری هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له ئه‌رشیفی خۆیاندا به‌رهه‌مێك له‌و به‌رهه‌مانه‌یان پاراستووه، له‌گه‌ڵ پاراستنی مافه مه‌عنه‌وییه‌كانی ئه‌و به‌ڕێزانه«.
رایشیگه‌یاند: «ئه‌مه ساده‌ترین پرۆژه‌ی وه‌فادارییه بۆ درێژه‌پێدانی رێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال، رێبازێك كه رۆشنكه‌ره‌وه‌ی فیكری و عه‌مه‌لیی رێگای خه‌باته بۆ هه‌موو تێكۆشه‌رانی رێگای رزگاریی نیشتمانی و ئاشتی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ و مافی چاره‌ی خۆنووسین».
گرنگیدان به كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌رشیفی هزری و به‌دیكۆمێنتكردنی سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی مام جه‌لال بایه‌خێكی زۆری هه‌یه‌و هه‌میشه خوێنه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به دوای ئه‌و نووسین و ئه‌ده‌بیاته‌ی مام جه‌لال بووه‌و له هه‌موو قۆناغه‌كانی شۆڕشیش سوودی زۆری گه‌یاندووه به رێره‌وی خه‌باتی فیكری و سیاسی و مه‌عنه‌وی.