پیرۆزبایی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ سەرۆک کۆماری نوێی عیراق

07:10 - 2022-10-13
عیراق
364 جار خوێندراوەتەوە

فەخامەتی سەرۆک دکتۆر عەبدولـلەتیف
 
بەبۆنەى هەڵبژاردنتان بەسەرۆک کۆمارى عیراقى فیدراڵ، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیواى سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لەم ئەرکە نیشتمانییە نوێیەدا، دڵنیام عیراق لە سایەى سەرۆکایەتیی کردنتدا پاڵپشت بە دەستوور، قۆناغێکی نوێ بەخۆوەدەبینێت لە بنیاتنان و خۆشگوزەرانیدا.
متمانەى تەواوم هەیە کە گرتنەدەستى ئەم بەرپرسیارێتییە نوێیە لە لایەن فەخامەتتانەوە، پاڵپشتێکی گرنگ دەبێت بۆ هێنانەکایەى ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانى زیاتر لە وڵات و لەسەر هەمان رێبازى سەرۆک مام جەلال هەنگاوەکانت بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان پێکهاتەکان و پێکەوەژیان دەبێت لە عیراقى هەمواندا، گەلى کوردستانیش بەماف و ئاواتەکانی خۆی دەگات.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان