فەخامەتی سەرۆک کۆمار بەڕێز دکتۆر لەتیف رەشید

12:38 - 2022-10-14
عیراق
309 جار خوێندراوەتەوە

بە ناوی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان  جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەین بەبۆنەی ھەڵبژاردنتان بە سەرۆک کۆماری عیراق، ھیواخوازین بەدەستھێنانی ئەم متمانە مەزنە ببێتە مایەی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ گەلانی عیراق، 
باوەرمان بە توانا و دیپلۆماسی و ئەزموونی رابردووتانە کە لەسەر رێچکەو رێبازی پیرۆزی سەرۆک مام جەلال کاردەکەن بۆ چەسپاندنی زیاتری ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری سیاسی و ئابووری بۆ  سەرجەم پێکھاتەکانی گەلی عیراق.


   فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان 
14/10/2022

بابەتە پەیوەندیدارەکان