پیرۆزبایی سەعدی ئەحمەد پیرە بۆ د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق

07:14 - 2022-10-14
عیراق
400 جار خوێندراوەتەوە

برای بەڕێزم كاك دكتۆر لەتیف لە ناخی دڵمەوە پیرۆزباییت لێ دەكەم، دڵنیام پسپۆڕی و شارەزایی جەنابتان لە كاری ئیداری و دیپلۆماسی بە سوود وەرگرتن لە تەجروبەی سەرۆك مام جەلال دەوری گرنگت دەبێت لە رێكخستنەوەی بارودۆخی عیراق بەتایبەتی لە درێژایی ژیانت  رایەڵەی پەیوەندییەكانت لەگەڵ هەموو عیراقییەكان (ئاینی و ئیتنیكی) زۆر باش بوو ، و لەسەرخستنی تەجروبەی (ئای ئێن سی)، كۆنگرەی نیشتمانی عیراق سەركەتووبوو و لەگەڵمان بووی لە دروستبوونی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە وەكو كادیرێكی دڵسۆزی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان، كەسێكی سەركەتوو بووی جارێكی تر پیرۆزە

سەعدی ئەحمەد پیرە

بابەتە پەیوەندیدارەکان