كاتی دەستاودەستی پۆستی سەرۆك كۆمار ئاشكرا كرا

02:42 - 2022-10-15
عیراق
386 جار خوێندراوەتەوە

سبەی یەكشەممە 16/10/2022 رێوڕەسمی دەستاودەستكردنی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق لە نێوان د.لەتیف رەشید و د.بەرهەم ساڵح لە كۆشكی سەلام لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.
لە كۆبونەوەی رۆژی پێنج شەممەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا، 13/10/2022 بە ئامادەبوونی 269 پەرلەمانتاری كۆبوونەوەكە و لەخولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماردا، د. لەتیف رەشید وەك سەرۆك كۆماری عیراق هەڵبژێردرا.
هاوكات د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری نوێی عیراق دوێنێ لە پەیامێكدا بەڵێنیدا كار بكات بۆ پاراستنی دەستوور و سەروەریی عیراق و بەرژەوەندییەكانی خەڵك، بەبێ جیاوازی و سەرۆك كۆماری هەموو عیراقییەكان بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان