دەرچوانی ئامادەیی هەرێم دەتوانن لە کۆلێژی سەربازیی رۆستەمییە بخوێنن

02:44 - 2022-10-15
عیراق
378 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگریی عیراق رایدەگەیەنێت، خولی ئەفسەری لە کۆلێژی سەربازیی 1ی رۆستەمییە دەکرێتەوە. رێژەیەک دەرچوانی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان دەتوانن لە رێگەی سایتی رەسمیی وەزارەتی بەرگریی عیراقەوە، بەشێوەی ئۆنلاین فۆرم پڕبکەنەوە.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە، دوای پەیوەندیکردن و هەماهەنگیی وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی عیراقدا، رەزامەندیی پێویست بۆ وەرگرتنی رێژەیەک لە دەرچوانی کوردستان لە کۆلێژی سەربازیی 1ی رۆستەمییە لە بەغدا وەرگیرا.
بۆیە هەر کەسێک ئارەزوومەندە، دەتوانێت لە رێگەی سایتی وەزارەتی بەرگریی عیراق، بە شێوەی ئۆنلاین فۆرم پڕ بکاتەوە.
مەرجەکان:
1-دەبێ پێشکەشکار دەرچووی ئامادەیی بێت.
2-چانسی وەرگیران بەگوێرەی بەرزیی نمرەیە.
3- پڕکردنەوەی فۆرمەکان بۆ ماوەی 10 رۆژ، لە 15/10/2022 تا 25/10/2022 چالاک دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان