هه‌رێز جه‌مال
یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆی له شاری مه‌درید ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 16-10-2022 ده‌بێته شانۆی یه‌كه‌م كلاسیكۆی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا كاتێك له سه‌عات 5:15ی ئێواره له جه‌وله‌ی نۆیه‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا، ریال مه‌درید میوانداری بارسێلۆنا ده‌كات.
پێش ده‌ستپێكی ئه‌م جه‌وله‌یه، ریاڵ مەدرید پلەی دووەمی ریزبەندی خولی خولی یانه‌كانی ئیسپانیای گرتووه بە جیاوازی گۆڵ به بارسێلۆناوه دووره و هەریەکەیان 22 خاڵیان هەیە، کە لە 7 سەرکەوتن و یەکسانبوونێك له‌م وه‌رزه کۆیانکردووەتەوە.
له‌م وه‌رزه‌دا، هه‌ردوو یانه تووشی شكست نه‌بوون به درێژای خوله‌كه ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌شكردووه‌و هه‌میشه كلاسیكۆش خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و وه‌رچه‌رخان بوو بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی نازناوی خوله‌كه.
له كلاسیكۆی ئه‌م وه‌رزه، هه‌ردوو یانه چه‌ندین یاریزانی نوێیان گواسته‌وه‌و چه‌ندین یاریزانیش له ریزه‌كانی هه‌ردوو یانه نه‌ماون، بۆ هه‌ریه‌كه له ئانتۆنی رۆدیگیرو چوامینی یه‌كه‌م كلاسیكۆ ده‌بێت، ئاندرێ لونینی گۆڵپارێزی میره‌نگیش كه له شوێنی كۆرتوای پێكراو سه‌ره‌كی ده‌بێت وه‌رچه‌رخانێكی نوێ ده‌بێت، له به‌رامبه‌ردا بۆ ئه‌م یارییه هه‌ریه‌كه له لیڤاندۆڤیسكی هێرشبه‌ری گۆڵكاری یانه‌كه‌و رافینها لە باشترین دۆخیاندا شانبه‌شانی كیسێ و ئالۆنسۆ یاریده‌كه‌ن.
ئەرکی ناوبژیوانی کلاسیکۆ به‌خشراوه به ناوبژیوان سانچێز مارتینێزوهێرناندێز هێرناندێز دەبێتە ناوبژیوانی تەکنەلۆژیای ڤیدیۆیی. «VAR»
كلاسیكۆی ئه‌مرۆ مێژوویه‌كی نوێ تۆمارده‌كات كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار به زمانی هندی كه سێیه‌م به‌كارهێنانی زمانی جیهانه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كۆمێنتیاری بۆ یارییه‌كه ده‌كرێت..